ڕێزلێنان لە هونەرمەندی دێرینی شانۆی بوکان
لە ڕێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵی ئێتود شانۆیی بۆکان ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزلێنان لە خالد حیدەری هونەرمەندی دێرینی شانۆی بۆکان بەڕێوەچوو.
ژمارەیەک لە شانۆکارانی دێرین وبشداری جێگری بەشی گشتی رۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا و پارێزگار و شارەوانی و ئەنجومەنی ئیسلامیی بوکان و بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامیی بوکان لە بەڕێز خالد حیدەری ، کە نزیکەی ٥ دەیە ماندوو نەناسانە لە بواری شانۆدا لە پارێزگا و وڵاتدا ، بە شێوەی دەرهێنان و شانۆگەری و وانەوتنەوە، و کارکردن لە دەستەی کارگێڕی و بەرپرسیارێتی جۆراوجۆردا، چالاکیەکی بەنرخ و کاریگەریان هەبووە، و لەگەڵ ئەندامانی دیکەی بەتوانای شانۆیی "شانۆی کوچک بۆکان" ، خزمەتی بەردەوام، لە نمایشە هونەرییەکان و هەوڵە کاریگەرەکانی لە کۆمەڵگادا هەبووە ، وێڕای دڵنەواییکردنی، بە پێشکەشکردنی بڕوانامەی ڕێزلێنان و دیاری و نمایشکردنی پەیکەرێکی ئەم هونەرمەندە لە چەندین ساڵ چالاکیی هونەری ، وە هەروەها خانەنشین بوونی ڕێزی لێگیرا.