مێژووی شانۆی مناڵان به‌رزان ئه‌مین محمد
مێژووی شانۆی مناڵان
به‌رزان ئه‌مین محمد
هه‌ركه‌سێك ئه‌ڕۆ بیه‌وێت شانۆی مندالاَن به دیراسه و به‌دواداچوون و شیكاری و دان پێدانانێكی زانستیانه و سه‌رده‌میانه بكاته ئامانج پێویسته بگاته ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه شانۆی منالاَن شتێكی كۆن و نوێ یه و له هه‌مان كاتدا به‌و پێیه‌ی كه ئێمه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ووردمان له‌سه‌ری نیه وه‌زانیاری زۆرمان له‌و باره‌یه‌وه له‌به‌رده‌ستدا نیه به‌تایبه‌تی له بواری ڕه‌وتی پێشكهوتنخوای و ئه‌و سه‌رچاوه خودییانه‌ی كه ده‌سته‌به‌ری كردووه.
وه پێش خۆ نزیك كردنه‌وه له مێژووی شانۆی منالاَن، پێش هه‌موو شتێك پێویسته له‌سه‌رمان كه مانای زاراوه‌ی مناڵ بزانین و تێگه‌یشتنمان بۆ ئه‌و مه‌فهومه هه‌بێت و وێنه‌نمای به‌ڵگه‌نامه‌كانی شانۆی منالاَن و جۆره‌كانی به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه بكه‌ین:
1- زاراوه‌ی مناڵ:
ئه‌م زاراوه‌یه كۆمه‌ڵێك پێداویستی له‌سه‌ر ئاستی ناسین و دیاری كردن و ورده‌كاری ئه‌وروژێنێ، ئه‌گه‌رر بێت و منداڵ به ههررزهكار تێكه‌ڵ بكرێت هه‌روه‌كو چۆن به كه‌سێكی تێگه‌یشتووی پێگهشتووهوه ببه‌ستیته‌وه، ئه‌م سهختگیریهش له‌میانی پێداچوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه و پهرتوهكهكانی ئه‌ده‌بی منالاَنهوه ڕوونتر به‌دی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌م شێوازه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فره‌یی بوار و ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه تیایدا زاراوه مناڵی تیا هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.
هه‌ندێك كه‌س مناڵ به پیاوێكی بچوك یان كه‌سێك به‌دی ده‌كه‌ن كه گه‌شه ده‌كات وه‌یان به قۆناغی پێش هه‌رزه‌كاری له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و وای داده‌نێن كه بوونه‌وه‌رێكی مرۆیی یه له سه‌رده‌می مناڵیدا ده‌ژی و له هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خود و سروشتدا پشت به كه‌سانی دیكه ده‌به‌ستێ.
له هه‌موو ئه‌مانه كه باسمان كرد ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه منداڵی بریتیه له قۆناغێكی ته‌مه‌نی درێژ كراوه له دایك و بوونه‌وه تا پێگه‌یشتن... هتد.
قۆناغه‌كانی منداڵی بریتین له:
ا – قۆناغی كۆرپه‌یی: له له دایك بوونه‌وه تا قۆناغی له‌شیر بڕان (2) ساڵ.
ب – قۆناغی سه‌ره‌تایی منداڵ : سێ تا پێج سالاَن.
ج – قۆناغی ناوه‌ندی مناڵی: له‌شه‌ش ساڵی بۆ یانزه‌ساڵی.
د – قۆناغی دواكه‌وتوویی مناڵی : له دوانزه ساڵی تا كاتی پێگه‌یشتن (بلوغ).
كه‌واته مه‌به‌ست له (شانۆی منالاَن) چی یه؟!
2- زاراوه‌ی شانۆی منالاَن:
شانۆی منالاَن ئه‌و شانۆگه‌ری یه‌یه كه خزمه‌ت به منداڵ ده‌كات ئیتر گرنگ نیه كه منداڵ یان گه‌وره به‌رجه‌سته‌ی بكات به مه‌رجێ ئامانج تیایدا جولاَندنی هه‌ستی مناڵی و وروژاندنی ویژدانی و هه‌ستی بزاوتی بێت، یان مه‌به‌ست پێی دیاری كردنی منداڵێك بێت بۆ ڕۆڵ بینینی شانۆیی و گه‌مه‌كردنی و هه‌ڵوێستی درامی به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ست كردن و گرێدانی هه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ مناڵ یان گه‌وره‌تر، وه ئه‌مه‌ش بریتی ده‌بێت له شانۆ منالاَن كه تێك ئالاَوه له نێوان گه‌وران و گچكان، ئه‌مه‌ش مانای وایه گه‌وره‌كان سهررقاڵی داهێنا و به‌رجه‌سته كردنی نمایش گه‌لێكی منالاَنن مادام توانای به‌رجه‌سته كردن و ده‌رهێنانی ئه‌و كاره‌یان هه‌یه ، بهلاَم منالاَن خۆیان ده‌نوێنن و به زمان كردار كه‌سایه‌تیه‌ك به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن به ڕێگه‌یه‌كی ڕاسته و خۆ یان ناڕاسته و خۆ ئه‌ویش به پشت به‌ستن به كۆمه‌ڵه پۆشه‌رێك ، وه لێره‌دا ئه‌توانین بڵێین كه شانۆی منالاَن هه‌ر شانۆی مناڵانه ئه‌گه‌ر چی گه‌وره‌كان تیایدا هه‌ڵده‌ستن به هه‌ڵسوڕاندنی ، هه‌روه‌ها بریتیه له‌و شانۆیه‌ی كه منالاَن پێی هه‌ڵده‌ستن له كاری نواندن و ده‌رهێنان و داهێنانی، لێره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ به‌رجه‌سته ده‌بێت كه شانۆی منالاَن ججارێك پشت ده‌به‌ستێ به داهێنانی هونه‌ری و به‌رهه‌می جوانی وه من وه‌ك خۆم له‌گه‌ڵ ئهوهددا نیم كه گه‌وره‌كان نمایش بۆ منالاَن بكه‌ن، چونكه ئه‌م كاره ده‌بێته مالیه‌ی لاسایی كردنه‌وه و نمایش و خۆ پیا هه‌ڵسپاردن ته‌واوی داهێنانه نوێیه‌كان له‌ناو ده‌بات، به‌ڵكو پێویسته كه هانی منالاَن بده‌ین خۆیان ده‌قه‌كان بنووسن و بیكه‌نه شانۆ، كه ئه‌مه‌ش شتێكه له قۆناغه‌كانی (ناوه‌ندی و دواكه‌وتویی) مناڵیدا كه پێشتر باسمان لێوه كرد به‌رجه‌سته ده‌بێت.
ده‌كرێت شانۆی منالاَن بۆ چه‌ند به‌شێك دابه‌ش بكه‌ین له‌وانه:
1- شانۆی خۆڕسكی یان خۆكردی:
بریتیه له‌و شانۆیه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌ستی مناڵیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه تیایدا مناڵ هه‌نگاو به‌ره‌و شانۆی گه‌مه‌یی و ده‌ربڕینی و ئازاددانه و خۆڕسكی هه‌نگاو ده‌نێت كه نمونه‌ش بۆ ئه‌مه یاری (بوك بوكێنهیه).
2- شانۆی فێركاری :
ئه‌و شانۆیه‌یه كه مناڵ له ڕێگه‌ی سهررپهرشتیارێكهوه یان مامۆستایه‌ك یان چالاكهوانێكهوه به هۆی بوونی ده‌قێكی ئاماده‌كراوه‌وه ده‌سته‌به‌ری ده‌كات كه ئه‌م جۆره‌ش ده‌كرێت به چه‌ند به‌شێكه‌وه:
أ – شانۆی فێركاری سه‌ره‌تایی :
پشت ده‌به‌ستێت به چیرۆكه ئاسمانی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان و باخچه‌كانی ساوایان به‌جۆرێك منالاَن نمایشی چه‌ند ڕۆڵێكی شانۆیی ده‌كه‌ن كه خراوه‌ته به‌رده‌ستیان.
ب – شانۆی قوتابخانه‌یی:
ئه‌مه ئه‌و شانۆیه‌یه كه له‌ناو قوتابخانه‌یه‌ك یان ده‌زگایه‌كی فێری خوازی (سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی)دا كاری پێ ده‌كرێت، ئه‌میش له‌بری فێربوونێكی (بیداگۆجیانه) بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی چه‌ند ئامانجێكی به‌رجه‌سته كرا‌و ئه‌گه‌ر چی تیایدا گشتی یان تایبه‌تی بێت كه ئه‌مه‌ش چه‌ند لایه‌نێكی فیكری و ویژدانی و هه‌سته‌وه‌ری له خۆ ده‌گرێت ، وه ئه‌م شانۆیه‌ش مامۆستایه‌ك سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و قوتابیان له‌كاتی ده‌وامی ڕه‌سمی یان بۆنه‌یه‌كدا، (نیشتمانی یان ئاینی ) وه یان له‌كاتی پشوه‌كانی ساڵدا پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها شانۆی قوتابخانه‌یی ئامانج تیایدا بریتی ده‌بێت له فێر كردنی لایه‌نه‌كانی فیركری و ده‌رروونی و كۆمهلاَیهتی جه‌سته‌ی منداڵ بۆ دروست كردنی هاوسه‌نگیه‌ك له‌لای هه‌تا له‌گه‌ڵ خودی خۆی ده‌وروبه‌ریدا دا به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی گه‌شه‌یه‌كی بیۆلۆجی خۆشبهختیهك ده‌سته‌به‌ر بكات.
پێویسته ئه‌مه‌ش بوترێ كه شانۆی قوتابخانه‌یی ته‌ركیز ده‌كاته سه‌ر ئه‌م پسپۆڕی و شاره‌زاییانه‌ی لای خواره‌وه :
• به‌رهه‌مهێنان : كه‌مه‌به‌ست پێی نمایش و دهرهیێنان و داهێنانه.
• چوست و چالاك كردنه‌وه : بریتیه له نزیك بوونه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی و خۆ به‌خشتی بابه‌ته شانۆییه‌كان به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان .
• ڕاهێنان: ئه‌گه‌ر چی یان بینراو یان بیستراو وه‌یان هه‌ردوكیان پێكه‌وه بن وه پێویسته ئه‌وه‌ش بوترێ كه شانۆ قوتابخانه‌یی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چ وه‌ك نمایش یان داهێنان و ده‌رهێنان له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆش به‌رجه‌سته ده‌بێت هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆی قوتابخانه‌یی یان ناوچهكراوهییهكان به‌تایبه‌تی له‌كاته‌كانی پشوودا وه‌ك یاریه‌ك دێته بوون .
3- شانۆی زانكۆیی:
ئه‌ویش به درێژه پێده‌ری شاانۆی قوتابخانه‌یی دێته ئه‌ژمار و زۆر جار ده‌درێته پاڵ ده‌زگایه‌كی بالاَی زانستی كه یان بریتی ده‌بێت له زانكۆ و په‌یمانگاكان یان كۆلێژێك ، وه ئه‌م كاره كه‌سانێك پێی هه‌ڵده‌ستن كه پێشتر مناڵ یان قوتابی بوون ئێستاش له ژێر چاودێری مامۆستاكان و زانكۆ یان كه پسپۆڕن له‌بواری نووسین و ده‌رهێناندا ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن...
4- شانۆی (بوك بوكێنه):
بریتیه له شانۆی یاریه مناڵینهكان كه به گشتی دوو جۆره:
جۆرێك كه به‌هۆی په‌ته‌وه له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر ده‌خرێته جووڵه و یاریان پێددهكرێت كه ئه‌مه‌ش نمایشێكی ئاشكرایه و چیرۆكه‌كانی له كه‌شێكی ئازادا ده‌بێت و په‌رده له‌سه‌ر ڕووی بوكه‌كان هه‌ڵده‌ماڵرێت و داده‌درێته‌وه، نمایش كاره‌كانیش له‌كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك پێك دێن له‌سه‌ر شێوازی بوكڵهی بزوێنه‌ر ده‌بن به‌هۆی كه‌سانێكه‌وه كه له‌و دیوی په‌رده‌ی شانۆكه‌وه یاریان پێ ده‌كه‌ن، وه لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه شانۆی (بوك بوكێنه) بریتیه له شانۆی بوكڵهو جوڵێنراوهكان ، وه دیاره ئه‌م جۆره شانۆیه‌ش كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر منالاَن هه‌یه به‌جۆرێك به چیرۆكه ئامانجاویهكانی سه‌رسامیان ده‌كات كه هه‌وڵی گه‌یاندنیان ده‌دات به بنه‌مایه‌كی جوان و قه‌شه‌نگ له ناخی ئه‌و منالاَنهدا ڕه‌نگ بداته‌وه. ئه‌م جۆره نمایشه له‌كۆن دا لای فیرعه‌ونی و چینی و یابانیه كۆنه‌كان و عێراق و توركیا سه‌ری هه‌ڵداوه، به جۆرێك كه یابانیه‌كان هێنده بایه‌خیان پێداوه كه كردویانه به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی په‌روه‌رده و فێر كردن وه ئه‌وان له‌و یهكهمیننانه بوون كه بوونه مایه‌ی پێشكه‌وتنی ئه‌م جۆره شانۆیه به‌جۆرێك كه گه‌وره و بچوك پێكه‌وه بایه‌خی پێبده‌ن، وه زۆرێك له ده‌رهێنه‌ره سه‌رده‌میه‌كان و وه‌ك پیته‌ر شۆمان گرنگی زۆریان پێداوه، كه به‌تایبه‌تی یه‌كێكی وه‌ك ئه‌و كه خاوه‌نی شانۆیه‌كه به ناوی (بوكڵه و نان) .
5- شانۆی ئه‌ندێشه‌كانی سێبه‌ر:
ئه‌م جۆره‌یان پشت دهببهستێت به ڕوناكیهك به مه‌به‌ستی دیاری كردنی كۆمه‌ڵه شتێك تیایدا كه ڕوناكیهك له‌سه‌ر شاشه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌نه‌خشێنێ ئه‌ویش به‌هۆی ده‌ست و قاچ و هه‌ندێ وێنه‌ی تره‌وه ، ئه‌م جۆره شانۆیه له ولاَتانی عێراق و میصردا ناسراوه ، به‌جۆرێك سه‌ركرده سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی له‌گه‌ڵ وه‌زیرێكی له ساڵی 567 كۆچی ئاماده‌یی نمایشێكی له‌م جۆره بووه، وه له‌م یاریه‌دا (ابن دانیال الموصلی و الشیخ مسعود و علی النحله و داوود العطار الزجال) ناویانگیان ده‌ركردووه، پاشان ئه‌م كاره له ڕێگه‌ی چه‌ند كهسهكانێكهوه به‌و ناوچانه‌دا بلاَو بوه‌ته‌وه هه‌تا له ولاَتانی عه‌ره‌بی دا گیرساوه، ئه‌وه پاش ئه‌وه‌ی كه له هیندستان و چینه‌وه گه‌یشتوه‌ته ده‌ست چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ڕۆژههلاَتی توركیا و دواتر دزه‌ی كردووه بۆ ولاَتی فارس و ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست و گه‌یشتۆته ولاَتی میصر و ئه‌ویش له‌باكوری ئه‌فریقیا بلاَوی كردۆته‌وه .
6-شانۆی بیستراو :
بریتیه له‌و شانۆیه‌ی كه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له نێوان خه‌ڵكی دا بلاَوی ده‌كه‌نه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی یان ڕادیۆی .
3-مێژووی شانۆی منالاَن:
كتێبی (بههارتا) یی شانۆی كۆنی هیندستان باس له‌وه ده‌كات كه به‌رپرسان و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی شانۆ هه‌ر له كۆنه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی باوباپیرانیان له‌م بواره‌دا شاره‌زاییان په‌یدا كردووه، هه‌روه‌ها (بههاراتا) نهێنیه‌كانی ئه‌م هونه‌ره‌ی به فه‌رمانێك له خودی (راهاما) خۆیه‌وه گه‌یاندۆته هه‌ر (بیست منداڵه‌كه‌ی) ئه‌و ده‌مانه لاوانی ئیغریقی له شاری ئه‌سینا له ڕێگه‌ی پرۆگرامێكه‌وه فێری سه‌ماو هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌كران ، وه ئه‌فلاتون له (كۆماره‌كه‌یدا) به پێویستی ده‌زانێت كه سه‌ربازه‌كانی فێری ئه‌م جۆره هونه‌ره ببن ، ئه‌ویش به نوادنی چه‌ند ڕۆڵێكی درامی كه پههیوهست بێت به پیاوه‌تی مه‌ردایه‌تی و لێبڕان و چه‌ندین شتی دیكه‌وه .
وه له فه‌ره‌نسا گه‌وره پیاوانی بواری شانۆیی كلاسیكی بایه‌خی ته‌واوی داوه به شانۆی قوتابخانه‌یی ، ئه‌گه‌رچی ته‌نانه‌ت پیاوانی كه‌نیسه‌كانی ئه‌و ولاَته هێرشی توندیان كردۆته سه‌ر و پێیان وابووه كه هه‌ندێ جار له‌بواری په‌روه‌رده‌یی لا ده‌دات بۆ نموونه (بۆ سۆی Bossuet – (1627 – 1704 ) دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی هونه‌ری دراما بووه له‌كتێبه‌كه‌یدا (خواطر و افكار عن التمپیل) ده‌ڵێت: (ناكرێت ڕێگری له‌و شانۆگه‌ریه منالاَنه بكرێت كه بۆ منالاَنه و نابێت به سوك لێیان بڕوانین به مه‌رجێ ئه‌و شانۆیانه هاوكاری مامۆستاكان بكه‌ن له بواری په‌روه‌رده‌دا به تایبه‌تی كاتێك كه وه‌ك ڕاهێنانێكی به‌رجه‌سته‌یی وه‌یان چالاكیه‌كی هونه‌ری به‌كاری دێنن بۆ چاككردنی ڕه‌فتاری قوتابیان و ڕێكخستنی كاری خوێندیان ) هه‌روه‌ها "ڕۆنسار" – Ronsard - شانۆگه‌ری " پلۆتۆز" – Plutus –ی "ئهریستۆڤان"ی یۆنانی له ساڵی (1549 ) وه‌رگێڕاوه هه‌تا قوتابیانی په‌یمانگای "كۆكۆری" – Coqueret – كاری له‌سه‌ر بكه‌ن ، "مۆنتانی" له نوسینه‌كانی دا باس له‌وه ده‌كات كه قوتابی بووه كاری له‌شانۆدا كردووه و به‌كارێكی گرنگی داده‌نێت بۆ گه‌شه‌ی منالاَن له ئیسپانیاش یه‌كه‌مین نمایشی شانۆی ناونیشانی (دورگه‌ی بوكڵهكانی - 1657 ) له خۆگرتبوو، وه ئه‌م نمایشه له‌باخچه‌ی فه‌رمانده (فرناندۆ كوڕی فیلیپی چواره‌می شای ئیسپانیا) نمایش كرا، كه له‌لایه‌ن نوسه‌ری شانۆی (پیدرۆ كاڵدرۆن دیلاباركا) وه ئاماده كرابوو كه سه‌رده‌می خۆی به كۆمه‌ڵێك نوسینی پڕ ئامانج و سه‌رنج ڕاكێشه‌وه زێڕین كردبوو.
وه (مینی هێنز) – 1903 ) په‌رده‌ی دابهشانۆی فێركاری منالاَن له ئه‌مریكا ، وه له‌و نمایشه منالاَنانهی كه پێش كه‌شی كردووه : میر و هه‌ژار ، میر و بچوك و پایه‌خت و ... هتد.
ئه‌م جۆره شانۆییه له رووسیا تا ساڵی 1918 ده‌رنه‌كه‌وت و وه‌یان بڵێین بوونی نه‌بوو، پاشان چه‌ند نمایشێكی درامای نامۆ سه‌ری هه‌ڵدا وه‌ك (جل و به‌رگی ئیمپراتۆر ، میر و هه‌ژار) ئامانجی ئه‌م شانۆیه ئایدیۆلۆژیانه جگه له ده‌رخستنی خراپی سه‌رمایه‌داری و قێزه‌ونی هه‌لپه‌رستان نه‌بێ هیچی تر نه‌بوو، وه مه‌كسیم گۆركی له‌ساڵی 1930 ئه‌م ڕوانگه ئایدیۆلۆژیه‌ی بۆشانۆی منالاَن چه‌سپاند به‌و وته‌یه‌ی كه ده‌ڵێت (لهپابهندیهكانی ئێمه ئه‌وه‌یه كه چیرۆكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پێكه‌نیناوی و ئاساییه‌وه بۆ مناڵه‌كانمان بگێڕینه‌وه، وه پێویسته كه ئه‌م چیرۆكانه وێنای خراپی سه‌رمایه‌داری و قێزه‌ونی و هه‌لپه‌رستان بنه‌خشێنن ، وه لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وروپیه‌كان سه‌رده‌مانێك پێش عه‌ره‌به‌كان شانۆی منالاَنیان نوسیوه چونكه عه‌ره‌به‌كان له ساڵی حه‌فتاكانی سه‌دده‌ی بیسته‌م دا ده‌ركیان به‌م هونه‌ره كردووه، له‌م باره‌یه‌وه توێژه‌رێكی مه‌غریبی به‌ناوی (مصطفی عبدالسلام) ده‌ڵێت كه ولاَتهكهی ساڵی 1860 زاینی به‌م كاره ئاشنا بووه، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی كه سوپای اسپانیا ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر شاری (تطوان)دا ، له‌كاتێكدا كه تیپی هونه‌ری – پرۆتۆن – شانۆییهكیان به‌ناوی "مناڵه مهغریبیكه " وه له هۆڵی شانۆی (ئیزابیلی دووه‌م) له‌و شاره‌دا نمایش كرد، كه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه كه یه‌كه‌مین هه‌وڵی جیهانی عه‌ره‌بی بوو له كیشوه‌ری ئه‌فریقیا ، پاش ئه‌ویش له هۆڵی شانۆی "ئهزبهكیه" له ساڵی (1868 ز) هۆڵی ئۆپرای قاهیره له ساڵی (1869 ز ) به بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی نۆكه‌ندی "سوئس" نمایش كرا، ئه‌مه‌ش به‌سه‌ره‌تایه‌ك بۆ شانۆی منالاَن و شانۆ به‌گشتی داده‌نرێت له‌و ناوچه‌یه‌دا.
ده‌رئه‌نجامه پێكهاتووه‌كان :
ئه‌مه كورته‌یه‌ك بوو سه‌باره‌ت به‌منداڵ و شانۆی مندالاَن و جۆره‌كانی له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ئاسیا و جیهانی عره‌بی و له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه ئه‌و پێش كه‌وتنه گرنگانه‌ی كه ئه‌م شانۆیه ناسیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه و پته‌و په‌یوه‌ست بووه به په‌روه‌رده و فێركردنی نوێوه. وه ده‌كرێت ئه‌وه بڵێین كه شانۆی منالاَن وه‌ك شانۆی گه‌وره‌كان نهكهشتۆته مه‌قام و مه‌كانه‌تی خۆی له بلاَوه پێكردن بایه‌خ پێداندا به‌ڵكو وه‌ك شانۆیه‌كی پله دوو یان سێبه‌رێك له‌سه‌ر شانۆی گه‌وره‌كان تا ئه‌مڕۆش به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه، كه‌واته ده‌كرێت ئێمه بڵێین پێویسته كه‌ی بایه‌خ به شانۆی منالاَن بده‌ین؟ وه كه‌ی بیكه‌ینه وانه‌یه‌ك و له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا به‌رجه‌سته‌بكه‌ین؟ ئه‌ی بۆ ناتوانین هانی ئه‌و كه‌سانه بده‌ین كه له‌م بواره‌دا سه‌رقاڵن؟
ئێمه له كاتێكدا ئه‌م پرسیارانه ئهوروژێنین كه ئه‌م جۆره شانۆیه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پشتگوێ خراوه و له‌بیر چوه‌ته‌وه و به‌ده‌ست كه‌م بایه‌خی و بێ كه‌سیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
له كۆتاییدا منیش ئه‌ڵێم ئایا كه‌سێك هه‌بێت كه ئه‌م دۆخه بجوڵێنێ و ئه‌م جۆره نمایشه بێنێته‌وه مه‌یدان، چونكه ئه‌وانه‌ی له بواری سایكۆلۆژی دا ڕۆچون ده‌ڵێن (منداڵ باوكی پیاوه)