" نازدار "          

             بیرەوەریکی دوور،لە ساڵەکانی چل تا پەنجای هەتاوی..

.. لەبازاری کوۆن بوم، روژ بەروئاوا بون دەچو، گڕمەو هەرای دەستفروش و کاسپ لەوسەری شەقام و کوڵان دەبیس ترا، ری کەوتم  بەرو خیابانی سەقز ، لای شێرەئاوەکی بەر ماڵی خانم پەرو قەرەباڵغ بو، ئیواران لەبەر کچان و ژنان و گوزەی ئاویان، رێ ریدارنێیە.

مەشەدی لە بەر دوکانەکی  کەبەرانبەر به ماڵی خانم پەرویە ، دانیشتوە پاڵی بە دارتیلە کەی بەر دوکانەوە داوە و لەو هەرا و هەنگامەیەدا چوورت لێ دەدا، گوچانیکم تی کوتا، سەری بە زوری هەڵیناو بە چاویکەوە تمە شای کردم:  ها هاجی دەبینی دە، لە بەر ئەو شیرە ئاوە ئیسراحت نیمانە..

-ماڵ ویران برووە ماڵی ئیسراحت کە.

-های.. هاجییی!! ماڵی  ئیسراهت هەر نیە.

هەرچەند ماندو بووم و هەناسەم سووار، بەڵام ملێ رێم گرتو و خوم گەیاندە بەر دوکانەکی عەبە قەڵو، بەپیرمەوە هات و کورسیەکی بو دانام، تاویک  دانیشتم ، هەناسەم وردە وردە هاتهوە بەرخو.... دووکان یک بە دوای یک، دادەخرا...روژ بەرو لیڵی دەرویی ، بەڵام شەقام  زێندو و پەر لە جوڵە بو...  مەلا رحمان کە فۆێ پیدا کرد و بانگی شیوانی فەرمو، منیش هەستام کە ری کەوم ، دێتم لەو بەرەوە کڵاو رەش پیدا بو، خۆێ گەیاندە عەبە قەڵو، سرتەیەکی  لەگەڵ کردو.  عەبەش به پانایی دەمو چاوێ، بی دەنگ پی دەکەنی  ..

- ها عەبە ، هەمو گیانت هەڵدە خاتەوە...چێتان بە دەمەوەیە؟  

- مام میرزا گۆێت لیيیە کڵاو رەش دەڵی چێ  ...

- سەلام مام میرزا گیان، من چم نه کوتوە ..دەڵیم وەختی نوژە، میرزا بو لە مسگەوت نیە؟

 عەبەش هات قسە پکا، مەجالم نەدا چی دێ لێ بڵێ ، رووم کردە کڵاورش..

-  نەم زانیبو بوی بە داروغە کڵاو رەش..سال دوازدە مانگە تو بی نوژی کەس قولاپەی گرتوە ؟  ئەمرو شنگەتان لێ دۆورە زمانتان دریژە....؟

ئیشتایان لە قسە بو، جوابم نەدانەوە..وەری کەوتم بەرو ماڵی، لە بەر ماڵی رشیدە سور، مام رەشیدی جوڵا و فاتێ حەولاق، کە دیوار بە دیوارن ،مشتو مڕیان بو، حەمەی رەشیدە سوریش لە بەینێان دا .. راوستام... فاتێ،  وەک هەمیشە هەلکیشی توند و توڵی هەڵکیشابو، هەر دوک دەستی لە بەر پشتی،گۆیی بو قسەی مام رشید شل کردبو، کە لە پر،بە توندی  هەڵیدایە نیو قسەکانی...

- جا توش موسڵمانی مام رشید..؟ کورە تو روژ تا ئیواری  بەرماڵ دروست دەکی و خەلک بەرو خودا بەڕی دەکی ..چون حاشا لەوە دەکی. . ماڵ ویران؟ قوڵی حمەی رەشیده سوری گرت و هینایەە پەنا من :

- بەو کابەیەی کە هەمو سوجدەی بو دەبێن، تا ئیستا چوار جارم ئەو  دیوارە سواغ داووە..ئەو پیاوە جاریک نەهاتە دەرێ ماندو نەبینیم کا... ئەوە بو خوێ....ئەری جیرانی قەدیم، پیاوی چاک.. بابە ئەری ئاوەروێ  توش دیتەوە  سەر ئەم  دیوارە یان نا؟ دی با  توش جاریکی سواغی دەی خو کابە کەج نابی... مام رشێد ملی لی بادا و لەبەر خویەوە کوتی :

- جاری سواغی ناوی تا پاییزی، ئەو دەم جی بەجیی دەکەین ....فاتم لێ چووە پیشی :

- تا جومعە کردت باشە، نەتکرت بەری ئاوە روت لی دەگرم و پلوسکت لە کار دەخەم...جا کەیفی خوتە.            

  حەمە روی کردە مام رەشید:  کوری چاک، خات فاتم  ریگای ئاوە روت بەبەستێ،لە ماڵی رات ناگرن ها.!

 فاتم دیتیێ  حەمە خەریکی جەفنگی خویەتێ، چەپ و چیر، روی کردە من:

 - میرزا تو شاهێدی، ئەو زەمان وا  من و تەبیبی ژنی حەبیب الله و خرامانی ژنی میرزا گولە،لەم گەرەکە،  پیاومان دەوێست   سەر هەڵینی و چاوە چاو پکا، بو کەس دەیویرا ؟ ئەلانیش هەر چەند لە لاقوقۆل کەوتبیتم، گویلکە وانیک حەدی قوت بونەوەی نیە.؟ ئیدی با دەم نەکەمەوە. ..

دیاره فاتم دەس بەردار نیە و بەم درەنگ وەختەش ئەمانەم بو پیک نایا ،ناچار رووم کردە مام رەشید  :

- ئەمشو بە عومەر دەلیم، سبێنی بەری بەێان، لەو کافروشانەی بەر ماڵی، بارێکت کا بو بنیری، کاکە حەمەش بە مەحەمدی داشقە چی دەڵی جیگایک گڵە سورەت بو روۆ پکا،بو خوتو کورە کت بیگرنەوە وسواغی دەن، خات فاتمیش یاریدەتان دەدا...مام رەشید سەری لەقاندو ماڵ ئاوایی کردو چووە ژورێ، فاتێ کە خوێ دانابو ئەمشو گەرک وەسەر مام رشید بگیرێ ، رازی پاشە کشی کرد و بڵاوەمان کرد...

          .ماڵی رەشیدە سورم بە جی هیشت ، لە سەر کوڵانی شەخسەکە بەردیکی زەلامی لی بو، دانیشتم تاویک پشو بدەم، چەنەم لەسەر قەفی گوچان داناو، گوویم بو دەنگی هناسەم شل کرت، تاق ولوق ماشین به توندی تیپەر دەبون و منداڵ لە بەر شەوقی چراێ ماشین هەڵبەز ودابەزیان دەکرد..  عالم یک ودو ،هەر کەس بە تورەکە یا دەسرە یەک، کە چوار سوچی گری دابو، هیلاک و شەکەت لە تارمایی ئیواریدا وون دەبون، هەستام کە رێ کەوم، دێتم لە کوڵانی شەخسەکەوە، کچوڵەیکی عەزەب به هەڵاتن و هەناسەبرکی بەرو ژور دەهات، کە گەیشتە حاندی من ، چاویکی بە وڵات دا گێرا و، بی یەکو دوو، خوی خستە پشت من‌ : مامە حاجی گیان فریام کەوە، باوکم دەمکوژی...بەدوای ئەو دا، باوکی بە پاتوڵیکی فشی پر لە قەرە پۆڵ، که خڕەخڕی پوڵ ، دو هیندەکچەی فقیری توقاندبو، گیشتە برابرم.

- وەرە وەپیشم کەوە هەی دێڵە لۆتێ..

- باشە بابه گیان ،گۆوم خوارد..

گوچانم لە کابرا راست کردەوە : دەستی بوبری ئەو گوچانت تیدا دەشکینم..

- مام میرزا گیان..تو ساحیب اختیاری، ئەوە کچمە.... ئەگر پیاو بم ئەمشو لایەکت لە کار دەخەم.

- کورم، پیاوەتی ئەوە نیە بەم  درەنگ وەختە، ئەم کچوڵە وە کوڵان خەێ و زرم وکۆت وە شوینی کەوی،  بێ بە لایەوە حەیات دەبەم،جا با بروینەوە بو مالێ ، بابزانم بوو لایکی ئەم بەستزمانە لە کار دە خەی؟. وەرە روڵە وە پیش کەوە...نیوت چیە کچم؟

- نازداری قەرەواشت ..

- رووت سپی روڵە.. کاکی خوم،کچ ئاوا عاقڵ، بەم شەوە هەڵوەدای بو دەکی ..

 قوڵی کابرام گرت بروین بەرو ماڵی، لەو بەری خیابان لە بەر دەرکی ماڵی کاک ئەبوبکر،عافرەتیک هەرای کرد : روڵە نازدار بو کو ؟ کەچولە هەڵاتو خوی لە ئامیزی دایکی خست..بابی ویستی بەدوی دا بروا،گرتم..

- لێ یان گەری بابرونەوە ،کارم پیتە...رەنگە کری نشینی ماڵی ماما غا بن ؟

-نخیر کری نشینی مالی کاک ئەبوبکرم .

-ئەم کاک ئەبوبکر..؟ دەی بو لەو خوارەوە هەڵدەهاتن..؟

کابرا کە هەر پیشی دەخواردەوە، لە سەر بەردە گەورەکە دانیشت و جەگەرەیکی داگیرساندو بوێ گێرامەوە کە، لە ماڵی میرزا حمەکریم، دایک و کچیکن .وەستای گوڵدوزین  و کچانی گەرک فیر دەکن، ئەمیش کچەکی دەنیری کە فیر بی و قراریش بووە، ئیواران پیش نویژی شيووان  لە ماڵ بی ، بڵام ئەمرو، وە درەنگ کەوتووە و بویە ئاوا تیک چووە..

-مام میرزا، دو نوکری توو، ئەو کچەم، کە تا خودا حەز پکا خوشم دەوی . بڵام ئەگر درووم لەگەڵ پکا، لی خوش نابم ...جا ئەلان نازانم چون درۆ و راستی قسەکی ئاشکار کەم، چارەم چیە مام میرزا؟ 

-کاکی خوم چارەیی هەر کەس عەقلی خویەتی..دروو راستی چیت دەوی؟

-نازدار دەڵی، پیش بانکی شیوان هەستام که بێمەوە، بڵام سیحەب ماڵە کەو دو پیاوی کە لە بەر دەرکەی دەرێ، راوستابون، منیش پیم عەیب بو بێمە دەرێ..راوستاوم تا بروون..بویە ئاوا وەدرنگ کەوتم،منیش ئەوەندم کوت، باشە وەستاکەت بانگ کە بزانم وایە..کەچی لە گریانی داو هەڵات ،بو؟ نازانم... راستت بەوی مام میرزا دڵم کڕمێ بووە..

-کوری چاک دیارە تو باوەرت بە کچەکت هەیە .. بەڵام باوەرت بە خۆت سستە..

 دڵ خوشیم داوەو قەولم دایە بەیانی لای میرزا حەمە کەریم راستی  و ناراستی قسەی نازدارتاقی کەمەوە، لەم حێ سو بێ سە دا بوین ،کە دیتم  یەکی بە لارە لارو بوڵە بوڵ بەرەو ئیمە دیت. نزیک بووە ..بەلی بوخویەتی ،بە کابرام کوت  خودا لە جی حەق دانیشتووە، ئەوەش میرزا،با بزانین لەچی دەگەری .

- پیاوی چاک، کوا ئیستا وەختی شەو نشینیە..راوستە خەلک نان پخون جا تەپ دادە سەریان..

-سەلامو عەلیکم ..قوربان، وادیارە خەسوم خوشی نەویستوم،بە هیوای شێوی ماڵی ئیوە دەرکەوتم..بڵام وادیارە چە لە گورێ نیە. کە تۆش بەم شەوە نە چویەتەوە..

 دوای دەستو موشتاق و چاکو چونی ، دووزیم ، بزانم  لە چی دە گەری..

-کورە قوربان ، برادریکی خوشەویستی وەک جەنابت، لە گەڵ کورەکی کە تازە سەربازی تەواو کردووە، ئەم ئیوارییە  هاتنە بەر دەرکە و حوکمی لی کردم ئەمشو کەیخودایی بو پکم..دەی منیش هاتم بو لای تو کە دوای نان خواردن ، تاویک پچین بو ماڵ کاک ئەبوبکر  بوو کارە خیرە، بڵام وا دیارە تو یامیوانت هەیە، یادەچیە میوانی،دەی توبە کاری خوت رابەگە، منیش بە کاری خووم.

-ئاخەر کارەکانت ئاوا جوانن، خیرو بیرەکت بو ئەو بەرە ،شیوو شەرە کەت بو ئیمەیە..ئەوەش بە جی خووی...  ماڵی کاک ئەبوبکر بو؟ خو ئەو کچی نیە تابیستینی بو کوری برادەرەکەت..

لیم هاتە پیش، چاویکی بەم لاو لادا گیرا و بە ئاسپایی کوتی:  گوایە کرێ نشینەکی ،کچەکی هەیە کە تاریفی دەکەن، جا دەچم سەڵاح مەشوەرتیکی پی دەکەم، ئەگەر پی باش بو ،ئەوە بە جوریک قسە لە ماڵی کچە تاقی دەکاتەوەو تەواو..هەمان دەستور بە ئاسپایی کشاوە دواوە، ماتڵی جوابی من بو.

تەماشایەکی نیو چاوانی بابی کچەم کرد، لە ژیر تاریک و رونی گڵوپە کی سەر کوڵان،جووان دیار بو  کە چەندە واق مابوو،رنگیکی هینا وبردو، ئەرخەیانیکی تەواو گە شەی خستە نیو چاوەانی،وەخوم هیناوە..

-کاکی خوم،تو برووە بە کارەکانت رابگە..وا دیارە ئەمشو میرزا حمە کریم دەبی دەستی پر برواتەوە .

           ....... شەوێک لە شەووان........                                               خالید حیدەری- بوکان