كۆپـۆ – باوكـــی شانــۆی نـوێ/ له عه‌ره‌بی یه‌وه / كــاردۆ محه‌مه‌د
كۆپـۆ – باوكـــی شانــۆی نـوێ
له عه‌ره‌بی یه‌وه / كــاردۆ محه‌مه‌د
سه‌رچاوه/شانۆی ئه‌زموونگه‌ری
له ستانسلاڤسكی یه‌وه بۆ پیتهربرووك
جه‌یمس رووز ئیفنز
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م ، نووسه‌ر گێرترود شتاین و موزسیان ئێریك ساتێ له‌كاره‌كانیاندا به‌دوای چێژ و ساده‌یی منداڵیی دا ده‌گه‌ڕان ،گێرترود شتاین په‌یوه‌ندی نێوان وشه‌كان و پاژهكانی گوته‌ی دۆزییه‌وه و کاری له‌سه‌ر كاری رانابردووی ساده ده‌كرد.
(ئێریك ساتێ) یش ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ موزیكی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له یۆنان ، ساتێ هه‌وڵیده‌دا هه‌موو ئاواز و تۆنه‌كان بیستراوبن و دووربن له‌ده‌نگی به‌رز ،له‌بواری شێوه‌كاریشدا برانكوزی هه‌میشه له‌كاره‌كانیدا به‌دوای ساده‌یی ده‌گه‌ڕا ،بۆیه شێوه‌یه‌كی ساده‌ی ده‌كرده بنه‌مای كاره په‌یكه‌رسازییه‌كانی بۆ نموونه شێوه‌ی هێلكه‌یه‌كی وه‌رده‌گرت و كاری هه‌ڵكۆڵینی له‌سه‌ر ده‌كرد ،خاڵی هاوبه‌شی نێوان ئه‌م سێ كه‌سایه‌تییه بریتی بوو له گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای جه‌وهه‌ری هونه‌ر ،ئه‌مه‌ش وایكردبوو ببن به‌هاوڕێی یه‌كتر.
هاوكات له پاریس ره‌خنه‌گرێكی شانۆیی هه‌بوو كه شه‌یدای گه‌ڕانه‌وه‌بوو بۆ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی شانۆ.
جاك كۆپۆ دره‌نگ ده‌ستی به هونه‌ری شانۆ كرد. دوای ساڵانێكی زۆر له سه‌رقاڵبوونی به ره‌خنه‌ی شانۆیی بوو به ده‌رهێنه‌ری شانۆیی ،ئه‌وكات ته‌مه‌نی سی وپێنج ساڵ بوو .
نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسی ئه‌ندرێ جێد له یادداشته‌كانیدا ساڵی 1905 نووسیویه‌تی " كۆپۆی ته‌مه‌ن بیست وحه‌وت ساڵ واده‌رده‌كه‌وێت ده ساڵیش له‌سه‌رووی ئه‌م ته‌مه‌نه‌یه‌وه بێت،رووخساری پڕه له گوزارشت كه‌به‌ده‌م ئازاره‌وه تواوه‌ته‌وه، شان وباڵی به‌رز وبه‌هێزن ،وه‌ك بڵێی هی كه‌سێك بن كه له‌توانای خۆی زیاتریان لهكۆڵنابێت.
ساڵی 1913 كۆپۆ شانۆی (ڤیوكۆلۆمبێ) ی دامه‌زراند،هه‌ولێدا شانۆ له‌و كه‌ره‌سته و كاریگه‌رییانه داماڵێت كه بایه‌خ به فۆرم ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها یاخی بوونی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و ره‌وانبێژییه ده‌سكرده ده‌ربڕی كه له به‌رهه‌مه كلاسیكییه‌كانی شانۆی (كۆمیدی فرانسیز) دا هه‌بوو ،نه‌ك هه‌رئه‌وه‌نده به‌ڵكو ئه‌و ناته‌بایی خۆیشی به‌رامبه‌ر به سرووشتخوازیی ئه‌ندرێ ئه‌نتوان له شانۆی ئازاد –دا راگه‌یاند.
به‌ڵام كاره‌كه‌ی له‌باره‌ی نوێگه‌رایی شانۆوه جێی سه‌رسوڕمان بوو چونكه له مانیفێستێكی ئاسایی نه‌ده‌چوو كه په‌یامی دامه‌زراندنی شانۆییه‌كی نوێی هه‌بێ ،ئه‌و به ساده‌یی خۆی نووسی بووی و بیرۆكه‌كانی خستبوونه روو"ئێمه بریتی نین له قوتابخانه‌یه‌ك ،هاوكێشه‌یه‌كمان نه‌هێناوه كه پێمانوابێت ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ شانۆی ئاینده ،جیاوازی نێوانی ئێمه و پڕۆژه‌كانی به‌ر له‌خۆمان له‌م خاڵه‌دایه ،له گرنگی و بایه‌خی پڕۆژه‌كانی ئه‌ندرێ ئه‌نتوان و شانۆكه‌شی كه‌مناكه‌ینه‌وه ئێمه قه‌رزارباری ئه‌وین ،به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و شانۆیه به‌بێ ئاگایی كه‌وتووه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه ،هه‌ڵه‌ی سنوورداركردنی كایه و مه‌ودای كرده‌كان ،ئێمه نازانین شانۆی سبه‌ی چۆن ده‌بێ ، به‌ڵام به‌دامه‌زراندنی شانۆی ڤیوكۆلۆمبێ شوێن وپهناگهیهك فهراههمدهكهین له‌پێناو كاركردن بۆ شانۆی ئاینده.
شانۆكه‌ی كۆپۆ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ بنه‌ڕه‌تییه‌كان ، زۆر ساده بوو ، زۆر به‌كه‌می پشتی به دیكۆر ده‌به‌ست ، كه‌شی نمایشه‌كانی زیاتر به رووناكی و چه‌ند كهلوبهلێكی ساده درووستده‌كرد،له‌نامه‌یه‌كدا گرانفل باركه‌ر بۆ كۆپۆی نووسی "هونه‌ری شانۆ به‌رله‌هه‌ر شتێك هونه‌ری نواندنه، تۆش زووتر ئه‌م نهێنییه‌ت دۆزییه‌وه".
نۆمان ماشاڵ ده‌ڵێت "سه‌ره‌تا كاری نواندن له‌شانۆی ڤیۆ كۆلۆمبێ وه‌ك كارێكی واقعی دێته به‌رچاو ،به‌ڵام هه‌رچی جوڵه و ئاماژه‌كانه به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی دیار چڕ و كورتكراونه‌ته‌وه ".
كۆپۆ له‌و دیوی سرووشخوازیی ئه‌نتوان و به‌رهه‌مه سه‌ره‌تاییه‌كانی شانۆی هونه‌ری مۆسكۆ شانۆیه‌كی ریالیزمی دیكه‌ی به‌دیهێنا .
ساڵی 1920 كۆپۆ شانۆگه‌رییه‌كی ریالیزمی چارلیس ڤیدراك-ی ده‌رهێنا رووداوه‌كان له نێو قاوه‌خانه‌یه‌كی دهریاوانهكاندا بوون ،كه‌ره‌سته‌كان بریتی بوون له دۆڵابێك و سێ مێز و ده كورسی
ده‌رگایه‌كیش له پشته‌وه بوو كه له رێی رووناكییه‌كی شینه‌وه واده‌رده‌كه‌وت ئه‌ودیوی ده‌رگاكه پانتاییه‌ك بێت له ئاوی ده‌ریا ، ئه‌م دیمه‌نه ئه‌نتوانی تووشی سه‌رسوڕمانكرد.
ئه‌نتوان نووسی "ئهتمۆسفێرهكه زۆر چڕ وپڕبوو، بینه‌ر هه‌ستی به‌وه‌نه‌ده‌كرد كه له‌به‌رامبه‌ر دیمه‌نه‌كه دانیشتووه ، به‌ڵكو هه‌ستی ده‌كرد كه له نێو دیمهنهكهدایه و له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌ره‌كاندا ههڵسوكهوتدهكات ". ساڵی 1913كۆپۆ به‌م وشانه كۆتایی به مانیفێسته‌كه‌ی هێنا " له‌كاره تازه‌كه‌ماندا سه‌كۆی شانۆمان داماڵی و پهتیمانكرد"
دیارترین كاره‌كانی كۆپۆ نمایشكردنی شانۆیی ((فێڵه‌كانی سكاپان )) ی مۆلێر بوو ، سه‌كۆی شانۆ پانتاییه‌كی چۆڵ بوو هیچ دیكۆرێك نه‌ده‌بینرا لهمیچی شانۆكه‌وه رووناكییه‌ك ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی رووداوه‌كان كرابوو ، هاوشێوه‌ی شانۆی كابوكی ئه‌شێ سه‌كۆی شانۆ بریتی بێت له
كۆشكی پاشایه‌تی یان سه‌ربازگه‌یه‌كی مه‌یدانی جه‌نگ ،یاخود كه‌ناری ده‌ریاچه‌یه‌ك.. هتد ههروههال شانۆیه‌كی له‌م شێوه‌یه جه‌سته‌یه‌كی وریا و جوڵه‌ی خێرای له ئه‌كته‌ره‌كان ده‌وێت .
كۆپۆ هه‌ستێكی به‌هێزی هه‌بوو بۆ داڕشتنه‌وه‌ی جه‌سته له‌شێوه‌ی سه‌ما ئه‌و هه‌سته‌یش له‌نێو تێكسته‌وه گه‌شه‌ی ده‌كرد ئه‌و به قوتابییه‌كانی ده‌وت :ره‌سه‌نایه‌تی ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی هاوئاهه‌نگ و له ده‌رئه‌نجامی تێگه‌یشتن له تێسكت گه‌شه‌ده‌كات ".
ئه‌و گرنگی زۆری به ریتمی ده‌ق و ناوبڕه زه‌مه‌نییه‌كان و فاكته‌ره درامییه‌كانی دیكه ده‌دا ،لێره‌شدا دیسان هاوشێوه‌ی شانۆی كابوكی مۆسیقا رۆڵێكی گرنگی ده‌بینی له درووستكردنی دیمه‌نه‌كان.
میشێل سان دین خوشكه زای كۆپۆ له شانۆی ڤیۆكۆلۆمبێ له دوای كۆپۆ بایه‌خی زیاتری به فاكته‌ری مۆسیقا ده‌دا ،ته‌نانه‌ت گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی له‌كاتی مه‌شقه‌كان له‌سه‌ر هه‌ندێك دیمه‌ن كاتژمێری بۆ بناتهوه تا له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ئه‌و دیمه‌نانه له‌گه‌ڵ مۆسیقادا ئه‌نجامبدرێن .
شانۆی ڤیۆكۆلۆمبێ له ژێر چاودێری كۆپۆ ته‌مه‌نێكی زۆر كورتی هه‌بوو ،هه‌مووی ته‌نها حه‌وت مانگ بوو له نێوان (1913-1914) ، دوای ئه‌وه و له كاتی دووه‌مین جه‌نگی جیهانیدا روویكرده شانۆی جاریك له نیویۆرك و له‌وێ ماوه‌ی دوو ساڵ مایه‌وه و زیاتر له په‌نجا كاری شانۆیی پێشكه‌شكرد، ئه‌و ماوه كه‌مه‌ی كه كۆپۆ له شانۆی ڤیۆ كۆلۆمبێ به‌سه‌ری برد گه‌رچی كورت بوو به‌ڵام كاریگه‌ری به‌رچاوی له‌سه‌ر شانۆی فه‌ڕه‌نسی هه‌بوو ،جان لۆی بارۆڵ بۆ مه‌رگی كۆپۆ ده‌ڵێت "كۆپۆ ئه‌و تۆوه بوو كه هه‌مووان لێوه‌ی رواین و گهشهمانكرد".
ئه‌وه گۆردن گریك بوو كه وایكرد بیرۆكه‌ی (كۆمیدیای دیلارتێ ) وه‌ك شێوازێكی نوێی شانۆ له هزری كۆپۆ دا بدره‌وشێته‌وه و هه‌وڵی به‌دیهێنانی بدات.
بۆیه ده‌بینین دوای سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ لای گریك له‌نێوان (1915-1916) له ناوه‌ڕۆكی نامه‌كانیدا كه بۆ ئه‌كته‌ره‌كانی خۆی ناردوونی به‌تایبه‌تی (جۆڤێ و شارل دۆلان) ئه‌و ئاماژانه به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌ون كه كۆپۆ خواستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه له رێی ئیمپرۆڤیزه‌یشن یاخود سه‌رپێی-یه‌وه مه‌شق و راهێنان به ئه‌كته‌ره‌كانی بكات .
وابیردهكردهوه ئه‌م جۆره توێژینه‌وانه ده‌یانگه‌یه‌نێته شێوازێكی نوێی كۆمیدیا و واده‌كات بینه‌ر له نمایشێك كۆبكاته‌وه كه ئاوێته‌یه‌ك بێت له پێكه‌نین و وشیاریی .
ئه‌وه جۆرێكه له نمایش كه ئه‌توانین بڵێین له‌دواییدا پیته‌ر بروك كاری له‌سه‌ركرد و وپه‌ره‌ی پێدا تا له (كۆنفرانسی باڵنده‌كان) دا له‌ساڵی 1980 به‌ئه‌نجامی گه‌یاند.



