ریتم و ئه‌دا له تراجیدیا و کۆمێدیای یۆنانی دیار عومه‌ر
ریتم و ئه‌دا له تراجیدیا و کۆمێدیای یۆنانی
دیار عومه‌ر
وه‌ک چۆن له‌سه‌ره‌تاوه نواندن لاسایی کردنه‌وه‌ی واقیع بووبه هه‌موو ره‌نگ و شێوه ده‌نگیه‌کانه‌وه لێک چونێکی ساده له نێوان ژیانی واقعی به‌رجه‌سته‌کردنی رۆڵ گێرانی لاسایی کردن دا هه‌یه..
نواندن له شانۆ له‌سه‌ره‌تای په‌یدابوونه‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی چه‌ند ده‌نگێکی ماوه گونجاو که‌پێی ئه‌وترێ (ئیقاع)دروست بوو ،بۆ نمونه‌ش(سه‌مای قوربانیانی دیۆنسیۆس)یان لاسای کردنه‌وه‌ی یاریه ئه‌کرۆباتیه‌کانی سه‌رشه‌قامه‌کان که‌پاشان بوون به کۆمیدیاو ئه‌ویتریش بوو به تراجیدیا
ده‌نگ که هۆکارێکی زۆر به‌هێزتر بووه له جوله له سه‌رده‌می گرێکیه‌کان چ له‌لایه‌نی تراجیدیا سییانیه‌کانه‌وه یان کۆمێدیا ره‌خنه ئامێزیه‌کانی ئه‌و کات
هۆی زاڵبوونی ده‌نگ به‌سه‌ر جووله ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و ته‌کنیکه‌ی که نوسه‌ره یۆنانیه‌کان له شێوازی نوسینیان دا به‌کاریان ده‌هێنا ،که شێوازێکی ساده له نواندن و هه‌ژار له ته‌کنیکی جل و به‌رگ و دیکۆر و به‌شه‌کانی تری سینۆگرافیا ته‌نیا لایه‌نی بیناسازیه‌که نه‌بێ ،هه‌موو ئه‌و ساده‌ی و ساکاریه له‌نوسینه‌کانیان شێوازێکی گێرانه‌وه‌یی به‌ده‌قه‌کانه‌وه دیاربوو ، که هه‌ر هه‌مووی له رێی ده‌نگه‌وه ده‌گه‌یه‌نرایه بینه‌ر، که کۆڕس له گۆرانی ووتن به پێی ریتمی شانۆگه‌ریه‌کان ده‌بووایه هاوسۆزو هاوده‌ربری که‌سایه‌تیه‌کان بوایه ،له‌شێوازی ده‌ربرینی ده‌نگی له شێوازی هه‌لچوون و هێوربوونه‌وه‌ی که‌سایه‌تیه‌کان هاوشێوه‌بوون.
ئه‌مه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ریتم و ئه‌دایه‌کی گێرانه‌وه‌یی بوو که ئه‌مه‌ش نه‌ریتێکی باوی تراجیدیا یۆنانیه‌کان بوو ، که گاریگه‌ری راسته‌وخۆی شێوه گێرانه‌وه‌ی داستانه مه‌لحه‌میه‌کانی هۆمیرۆسیان پێوه دیار بوو ، که مه‌به‌ستم
( ئه‌لیاده‌و ئۆدیسه‌یه)
چۆن هۆمیرۆسێکی بێبه‌ش له‌بینایی دوونیا توانی به که‌مانچه‌که‌یه‌وه سه‌ربرده‌ی سه‌دان شه‌ری گه‌وره‌و چه‌ندین به سه‌ربرده‌و په‌ندی خواوه‌نده‌کان له سه‌ر هه‌مان تۆنی موسیکه‌که بگێرێته‌وه ،به دڵنیایه‌وه پێویستی به ئه‌دا کردنێکی باش بوو ،ئه‌دایه‌ک که ده‌بوویایه به‌بێ کرداری جووله بگه‌یشت بایه گوێ‌گران ،گۆرینی شێوه‌ی ده‌نگی کارێکی باوی تراجیدا بوو ، ته‌نانه‌ت ئه‌و ماسکانه‌ی که به‌کاریش ده‌هات جۆری ده‌نگ و هێزی ده‌نگی ده‌گۆری ،هه‌ر ئه‌م ماسکانه‌ش بوو زیاتر گرینگی ده‌نگی و ئه‌دای به‌ره‌و پێش برد .ئه‌مه ته‌نیا لایه‌نێکی سه‌ره‌تایی ریتم و شێوه‌ی ئه‌دای ترجیدیا کۆنه یۆنانیه‌کان بوو..
به‌ڵام لایه‌نی کۆمێدیا که به‌سه‌ر سێ قۆناغدا دابه‌ش ده‌کرێ له هه‌ر خۆناغێکدا شێوه ئه‌دایه‌ک په‌یره‌و ده‌کرا .که ئه‌مانه‌ن
1:کۆمێدیای کۆن؛ له‌م شێوه سه‌راتایه‌ی کۆمێدیای کۆن زیاتر ده‌نگ و ئه‌دا به ریتمێکی خێرا‌و لاسای کردنه‌وه‌ی که‌سانی دیاری ناو کۆمه‌ڵگاوه بوو.
2؛کۆمێدیای ناوه‌راست :
زیاتر جوله‌ی جه‌سته‌یی زاڵبوو به‌سه‌ر شێوازی ده‌ربرینی ده‌نگی ئه‌مه‌ش به‌هۆی تێکه‌لبوونی یاریه ئه‌کرۆباتی و سێرکیه‌کانی سه‌رشه‌قامه‌کان به کۆمێدیا.
3؛کۆمێدیای تازه؛
له‌م قۆناغه ده‌نگ ه ئه‌دا بوو به گووتارێکی مانا تایبه‌تی خۆی.که پربوو له‌شێوه‌ی توندی ره‌خنه‌یی .که هه‌مووی له‌رێی ده‌نگه‌وه ده‌گه‌یه‌نرا،
وه‌ک چۆن ده‌زانین کۆمێدیا له‌دایک بووی سه‌ر شه‌قام و کۆلانه‌کانه ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که شێوازی زمان و گووتن و گێرانه‌وه زۆر بێ به‌ش بوو له لایه‌نی زمانه‌وانی ئه‌ده‌بی ،ده‌چووه چوارچێوه‌ی کۆمێدیایه‌کی هه‌زه‌لی که ریتم ریتمێکی بگۆر و نا جێگیره.
ئه‌م خێرایه‌ش به پێچه‌وانه‌یه له تراجیدیا که شێوازی گووتن پشت ده‌به‌ستێ به گۆرانی و لاواندنه‌وه و ریتمێکی خاو.به‌ڵام له کۆمێدیا گۆرانیه گاڵته ئامێز‌و توانجایه‌کان بینه‌ریان ده‌هێنایه پێکه‌نین ،چ ئه‌دا چ ریتم به گرینگ‌ترین لایه‌نی نواندنی گریکی داده‌نرێ به تایبه‌ت له ره‌وان بێژی و گوتار بێژتن،که ده‌بووایه به ناچاری په‌نا بباته به‌ر شێوازێکی ئه‌داکردن که خۆی نزیک بکاته‌وه له شێوازی قه‌ناعه‌ت پێ کردنی گوێ‌گران یان هانده‌رانی شه‌رکه‌ران که ئه‌بوایه به پێی پێداویستی بابه‌ته‌که