شانۆی پۆست دراماتیک تێڕامانێک لە نمایشی (ئۆبۆ و کۆمیسێۆنی حەقییقەت) --- سیا مەمەند
شانۆی پۆست دراماتیک
سیا مەمەند
تێڕامانێک لە نمایشی (ئۆبۆ و کۆمیسێۆنی حەقییقەت)
نمایشی "ئۆبۆ و کۆمیسێۆنی حەقیقەت لە دەرهێنانی و" William kentridge"
بەرهەمێنانی کۆمپانیای بوکەڵەی Handspring
بە سود وەرگرتن لە چەند باسێکی ڕۆژنامەوانی لە سەر شێوازی Erwin Piscator و Bertolt Brecht
بە جوڵەی بوکەڵە و موزیکی زیندوو فیلمی بەڵگەیی وە چەند ئەکتەرێک دروست بووە بە پشت بەستن بە کارەکەکتەری ئەفسانەیی دنیای ئەبسۆرد" ئۆبۆ"لە شانۆنامەی "ئۆبۆی پاشا" ی Alfred gare
لە ساڵی 1997 دا یەکەم نمایش کراوە.
شانۆکە گێڕانەوەی چیرۆکی تراژیدیای کۆمەڵگەی
ئەفریکای باشورە کەچۆن لە ژێر حوکمی دیکتاتۆری و داگیرکاریدا دەچەوسێنرێنەوە و دەست درێژی دەکەنە سەریان، کاتێک بیرۆکەی نمایشێکی لەم جۆرە دروست دەبێت کۆمپانیا و دەستەی بەرهەم هێن لە پێناو زیاتر نزیک بوونەوە لە حەقیقەتی ڕوداوەکان ئاگاداری نامەیەک بڵاو دەکەنەوە بۆ ئەو کەسانەی کە قوربانی ئەو کارەساتەن و کۆمیسێۆنێک دروست دەکەن لەوێدا قوربانییەکان شایەتی دەدەن و چیرۆکی خۆیان دەگێڕنەوە لە نێوان گریان و بێدەنگی و جوڵەی سایکۆلۆژی، بەم جۆرە خودی کۆمیسۆنەکە دەبێتە شانۆیەک و قوربانییەکانیش ئەکتەری نێو نمایشەکە. لە پاش ئامادەکردنی ئەم چیرۆکە ڕاستیانە بۆ نمایشەکە کۆمپانیا و دەرهێنەر بیر لەوە دەکەنەوە کە لە ڕێگەی کۆمەڵێک بوکەڵەوە نمیشەکە پێشکەش بکەن، وەک دەرهێنەر دەڵێت"قورس بوو ئەکتەر باوەڕ بەو چیرۆکانە بکات کەچیرۆکی ڕاستین و ئەم بە نمایش دەیگێڕێتەوە، وەک چۆن بۆ بینەریش قورس بوو کە باوەڕبەو کەسەبکات کە نمایشی بۆ دەکات ئەوەی بۆی دەگێڕێتەوە چیرۆکێکی ڕاستییە" هەر بۆیە دەرهێنەر پەنا بۆ بەکار هێنانی بوکەڵە دەبات کە لە دار دروستکراون و ئەو بوکەڵانە هەۆڵدەدەن وەک ئینسان بجوڵێن و هەناسە بدەن و کارەساتێکی مرۆیشمان بۆ بگێڕنەوە.
وە ئەوەی جێگەی سەرنجە هەر بوکەڵەیەک لەلایەن دوو ئەکتەرەوە دەجوڵێنرێت کە پێشتر لە نێو کۆمیسێۆنەکەدا ئامادەبوون جۆنس کولر دەڵێت" ئەمە یارمەتی ئێمە دەدات تاوەک و ئەو وەهمەمان لەلا دروست ببێت کە بوکەڵە ژیانێکی تایبەتی بە خۆی هەیە و مەسولێتی لە سەرشانە. وە ئێمە بۆ تێگەیشتن لەم ڕاستیە دەتوانین لە ڕوخساری جوڵێنەری بوکەڵەکان و ئەو ئیحساسەی هەیانە تێبگەین."
هاوپێچ تلیلەری نمایشی ئۆبۆ و کۆمیسێۆنی حەقیقەت، کە لە کاتی نمایشکردنی لە فێیستڤاڵی ناپۆلی نمایشکرا.
