شانۆی سیاسی دەربارەی شانۆنامەی "بازنەی تەباشیری قەوقاز"ی برێخت.
شانۆی سیاسی
دەربارەی شانۆنامەی "بازنەی تەباشیری قەوقاز"ی برێخت.
بەشی یەک
كێ خاوه‌نی چییه؟
"دادوه‌رییه‌كی سیاسیی ئه‌بێت جیهانێكی دیكه دروست بكاته‌وه"
به‌شی یه‌ك:
بازنه‌ی ته‌باشیری قه‌وقاز به نموونه...
بازنه‌ی ته‌باشیری قه‌وقاز شانۆنامه‌یه‌كی نوسه‌ری مۆدێرنی ئه‌ڵمانیی "بێرتۆلد برێخته" كه له ساڵی 1944دا نوسیویه‌تی. تێمای سه‌ره‌كیی ده‌قه‌كه خاوه‌ندارێتییه. له یه‌كێك له شانۆكانی نێو ده‌قه‌كه‌دا (برێخت ته‌كنیكی شانۆ-له‌نێو-شانۆدا ی هه‌یه)، گوندێك هه‌یه و هێزه داگیركه‌ره نازییه‌كان له كۆتایی جه‌نگی جیهانیی دووهه‌مدا، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی، جێیانهێشتووه و لێی كشاونه‌ته‌وه. له‌نێو گونده‌كه‌دا، دوو كۆمۆنه یان گرووپ له خه‌ڵك ده‌ژین (كشتوكاڵكاران كه میوه‌به‌رهه‌مهێنه‌رانن له به‌رامبه‌ریشدا ئاژه‌ڵداران). كشانه‌وه‌كه بۆشایی ده‌سه‌ڵات و بڕیار دروست ده‌كات. ئه‌م بۆشاییه، هه‌ر له دوای پاشه‌كشه‌كه‌وه، ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ك له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتیكردن له زه‌وییه‌كانی لادێكه دێنێته ئاراوه. ئایا كێ خاوه‌نی زه‌وییه‌كانه: ئاژه‌ڵداران یان میوه‌به‌رهه‌مهێنه‌ران؟ یه‌كه‌میان ئه‌و گروپه‌یه كه له مێژه خاوه‌نی ئه‌و زه‌وییانه بوون و هی خۆیان بووه. دووه‌میشیان ئه‌و گروپه‌یه كه به‌رهه‌مهێنان له زه‌وییه‌كاندا ده‌كه‌ن و میوه به‌رهه‌م دێنن.
ئاركادیی گۆرانیبێژ به خۆی و گروپه میوزیكییه‌كه‌یه‌وه له مشتومڕه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن. ئاركادی له ڕێگه‌ی گۆرانییه‌وه، وه‌ك گێڕه‌ره‌وه، ئه‌م چیرۆكه‌مان بۆ ده‌گێرێته‌وه. دادوه‌رێكیش به مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كه دێته ژووره‌وه و ده‌ست ده‌كات به دادوه‌رییه‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌مه پرسیارێك بێت بۆ هه‌ر یه‌ك له ئێمه (وه‌ك دادوه‌ر) بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌وه بده‌ین زه‌وییه‌كه بده‌ین به كێ و بۆ، ئه‌وا له‌به‌رده‌م بڕیار و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی چینایه‌تییداین. ئه‌وه‌ی تۆ زه‌وییه‌كان ده‌ده‌یت به كامیان گوزارشته له هه‌ڵبژارندێكی ئاگامه‌ندانه‌ی چینایه‌تییانه (بۆرژوازی یان پرۆلیتاری- سه‌رمایه‌دارانه یان كۆمۆنیستانه).
داوتر، دادوه‌ر بڕیار ده‌دات كه زه‌وییه‌كه بدات به میوه‌به‌رهه‌مهێنه‌ران چونكه ئه‌وه ئه‌وانن كه ده‌توانن زه‌وییه‌كه بۆ سود و كه‌ڵكی گونده‌كه به‌كار بهێنن، نه‌ك بیدات به ئاژه‌ڵداران ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه مافێكی مێژوویاین هه‌یه و ناتوانن بیخه‌نه‌گه‌ڕ له‌پێناو ژیانی خه‌ڵك له گونده‌كه‌دا. جیاوازییه‌كی ته‌واو دابڕاو له‌نێوان ئه‌و دوو هه‌لبژاردنه‌دا بوونی هه‌یه.
گه‌ر هاتوو زه‌وییه‌كانمان دا به‌وه‌ی كه ڕه‌وایه‌تیی خاوه‌ندارێتی مێژووییان هه‌یه به‌سه‌ر زه‌وییه‌كاندا (ئاژه‌ڵداران)، ئه‌وا ئێمه بریارێكی بۆرژوازییانه و سه‌رمایه‌دارانه‌مان داوه. ئه‌گه‌ریش بێت‌و به‌رهه‌مهێنانی میوه‌ی پێویستمان بۆ گونده‌كه به ئامانج زانی و له‌وێوه بڕیاری پێدانی زه‌وییه‌كانماندا به میوه‌به‌رهه‌مهێنه‌ران تا ئه‌و كاته‌ی كه ده‌توانن بۆ سود و به‌رژه‌وه‌ندیی گونده‌كه به‌كاری بهێنن، ئه‌وا بریارێكی سۆسیالیستانه و كۆمۆنیستانه‌مان داوه. كه‌واته، له‌وانه‌یه پرسیاره‌كه مه‌ته‌لئاسا بێت، به‌ڵام له ڕاستیدا پرسیارێكی ته‌واو چینایه‌تییه و ده‌كرێت له ڕێگه‌یه‌وه ببینین كه كه‌سێك چه‌نده به ئایدۆلۆژیای بۆرژوازیی بارگاوی بووه.
ماركس و ئه‌نگڵس، له مانیفێستی كۆمۆنیستدا، پێیانوایه بونیاد و جه‌وهه‌ری سه‌ره‌كیی كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی خاوه‌ندارێتیی تایبه‌ته. به ئاوڕدانه‌وه له مانیفێست و به‌راوردكردنی به‌م شانۆنامه‌یه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م ڕووداوه له‌نێو شانۆنامه‌كه‌دا پرسێكی جه‌وهه‌رییه له‌نێو كۆمه‌ڵگای ده‌یان هه‌زار ساڵه‌ی مرۆیی‌دا. ئه‌م ڕووداوه‌ی نێو ئه‌و گونده، كه له ڕاستیدا وه‌ك نموونه‌یه‌كی تایبه‌ت ته‌نیا ڕووداوێكی دروستكراوی ئه‌ده‌بییه، وروژێنه‌ری پرسیارێكی سیاسیی واقیعییه به هه‌موو مانا و ڕه‌هه‌نده‌كانیه‌وه.
كۆمه‌لگای سه‌رمایه‌داریی كۆمه‌ڵگای بونیادنراوه له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت. بڕوانه له‌وه‌ی كه چۆن له سایه‌ی ئه‌م سیستمه‌دا له 99%ی سه‌رمایه و سامانی جیهان له ده‌ستی نوخبه‌یه‌كدا كۆ و چڕبووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌یان هه‌زاریش ڕۆژانه به‌هۆی برسێتیه‌وه ده‌مرن؛ سه‌رباری ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی به‌هۆی هه‌ژاری و ئاواره‌یی و جه‌نگ و قه‌یرانه‌كان و هتده‌وه ده‌بنه به قوربانی. ئه‌م سیستمه‌یه رێگای به‌وه داوه كه كه‌سێك به شێویه‌كی یاسایی له كوردستاندا بتوانێت هه‌زاران موڵكی هه‌بێت و هه‌زاران موڵكیش دروست بكات، له كاتێكدا زیاد له سه‌د هه‌زار كه‌س له هه‌مانكاتدا كرێ نشین بن و ده‌یان هه‌زار كه‌س توانای دانی كرێكانیان نه‌بێت. كه‌سێك گه‌شت به هه‌موو دونیادا بكات و یه‌كێكیتر ته‌نانه‌ت پاره‌ی پاسی پێ نه‌بێت تا بتوانێت پێی بگه‌رێته‌وه بۆ ماڵه‌وه یان بڕواته ده‌ره‌وه...
به پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌وه كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی یان كۆمۆنیستییه ڕێگا به‌وه ده‌دات كه مرۆڤه‌كان ئازادانه هاوبه‌شی له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی كۆمه‌ڵگا بكه‌ن. تاكه‌كان و كۆمه‌لگا پێكڕا خزمه‌تی یه‌كتر بكه‌ن، نه‌ك زۆرینه‌ی زۆری كۆمه‌لگا ببێته كرێكار و له‌به‌رمبه‌ر پاره‌دا كار بۆ كه‌مینه‌یه‌كی كه‌م بكه‌ن.
