ئەرێ‌ حەبی سەریەشەی شانۆیی

لە كوێ‌ دەست دەكەوێ‌؟

حەیدەرعەبدوڕەحمان

Haeder Abdulrahman

ئەگەر هاتوهوت و ئاژاوەی كەناڵە َتەلەفزیۆنەكان بۆ هەڵبژاردن گێژیان كردی ، ئەوە دەتوانی بە ئاسانی تەلەفزیۆنەكەت بكوژێنیتەوە و میشكت لە نێو ئەو هەرٍاج خانەیەدا ئارام بێت..

ئەگەر درۆزنەكانی دەسكەوت و شێت و هارەكانی پلەو پایەی بە خۆڕایی لە دەرگایان دایت و ویستیان وەك سواڵكەرەكان لێت بپاڕێنەوە..

ئەوە ئەزعەفول ئیمان،ئەوەیە خێریان پێ‌ نەكەیت و دەنگییان نەدەیتێ‌ ..

بەڵام ئەدی ئەگەر بینەرێكی شانۆیی بویت و بە هەڵە كەوتیە نێو هۆڵە قەفەزێكی شانۆیی؟

لەوێدا ئەشكەنجەیان دایت و مێشكیان هاڕی،زەوقییان كوشتی،لە ناو ئەو قەفەزەدا پەلو پۆت هاویشت و خۆت بە پەنجەرەو دارو دیواری هۆڵەكەدا كێشا ، بۆ ئەوەی هەناسە بدەیت و نەخنكێی ..پێم ناڵێ‌ ی چارەت چیە و بۆ كوێ‌ دەچیت ؟

دڵنیام ئەگەر هەموو دەرمانخانەكانی هەولێر بگەڕێ‌ و پێیان بڵێ‌ ی ئەرێ‌ زەحمەت نەبێ‌ ، حەبی سەر یەشەی شانۆییتان هەیە ؟

ئەوە گاڵتەت پێ‌ دەكەن و پێت دەڵێن كاكە تۆ شێتی؟ ..سەر یەشە هەر سەریەشەیە ..

باشە برای خۆم كە دەزانیت هۆڵ لەو شارەدا نیە، تەنیا قەفەزی باڵندەو مریشك نەبێت، كە بۆ بنیادەمەكانیش دەشێ‌..

ئەگەر زانیت هەندێ‌ جار شانۆكارەكانیشت بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان تەڵەت بۆ دادەنێنەوەو ئیرهابی نەفسیت لە گەڵ دا دەكەن..

ئەگەر زانیت دەرگای رزگار بوونت بەسەردا قفڵ دەدەن و پاسەوانت بۆ دادەنێن و حوكمێكی كاتی زێندانی كردنت بە سەردا دەسەپێنن..

ئەوە خۆ تۆ ماشەڵڵا عاقڵی ..دەتوانی تۆبە بكەیت وئیدی (لەو شارەدا) دا شانۆ لە خۆت حەرام بكەیت و نەفرەت لە ئەشقی شێتانەی خۆت بكەیت بۆ شانۆ، وەك پرۆپاگەندەی كاندید كراوەكان بۆ كورسی ..تەركی عەمامە لە سەرەكان بۆ ماڵی دنیا ..

ئەگەر زانیت مەلاو خەتیب و مونافیقەكانی شانۆ دەیانەوێ‌ بۆ گیرفانی خۆیان سپی بكەن بە رەش و رەشیش بكەن بە سپی ..

ئەوە دەتوانیت بە گەمە فریو خواردووەكانیان بۆ پارە هەڵ نەخەڵەتێی ئەو دیوی ماسكەكانیان وەك خۆیان ببینی ..

ئەگەر ویستت بزانی ئازادی چ تامو چێژێكی هەیە....بۆ ئەو خەڵكە و لە پێناو ئازادی خوێنیان رشتووە و زیندانی كراون و لە سێدارە دراون؟

بۆ خۆت دەكەیتە قوربانی بەرژەوەند پەرست و لێساو خۆرەكانی شانۆ، دان بە خۆتا بگرەو خۆت لە نمایشێكی سەقەت و پەقەت ، چەشنی ئازارەكانی ئەبو غرێب خۆت رزگار بكە ..

ئینجا ئەو كات دەزانی هەناسەی ئازادی چەند خۆشە ....

.

تصویر ممکن است موارد زیر را شامل شود: ‏‏‏ابر‏ و ‏آسمان‏‏‏