هیزرت ئان نویرت كێ یە؟

حەیدەرعەبدوڕەحمان

Haeder Abdulrahman

رۆژانە ئەو ژنە وتە بێژەی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەبینین ، كە بە لەشو لارێكی رێكو پێك و زەردەخەنەیەكی شیرین لە كۆنفرانسە رۆژنامەوانیەكاندا بیرو رای فەرمی ویلایەتە یەگرتووەكانی ئەمریكامان پێ‌ رادەگەیەنێت دەربارەی دوا رووداوو پێشهاتەكانی دنیا ...رەنگە ئەو وتە بێژە سرنجی زۆرانی راكێشابێت و زۆرانیش لە ئێمە بپرسن ئەرێ‌ ئەو ژنە سرنج راكێشە كێیە ؟

لە راستیدا ئەو هاوڵاتیەكی ئەمریكییەو ساڵی 1970 لە رۆكفۆرت لە دایك بووە، پێشتریش بەر لەوەی ئیدارەی دۆنالد ترامپ لە‌ نیسانی 2017 وه‌ك وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەڵی بژێرێت ، ئەو وێڕای تەمەنی بچووكی ، بەڵام خاوەنی ناوداریەتێكی زۆر بووە لە ئەمریكاو ئەوروپا، بەر لەو پیشەیە بێژەرێكی لێهاتووی هەواڵەكان بوو لە كەناڵی فۆكس نیوز لە نیۆیۆرك و بەرپرسی بەشی ئامادەكردنی راپۆرتە هەواڵە بەپەلەكانیش بووە لەو كەناڵە، وێڕای ئەوەی چەندین بەرنامەی لەو بوارەدا پێشكەش كردووە .

پێش ئەوەش هیزرت لە فۆكس نیوز كار بكات ، وەك پەیامنێر ئەزموونێكی دەوڵەمەندی لە گەڵ تۆڕی میدیایی (ئەی بی سی نیوز) هەبووە بۆ رۆماڵكردنی روداوە گەرمەكان و چەندین گەشتی رۆژنامەوانی ئەنجام داوە لە ئەمریكاو دەرەوەی ئەمریكا .

لە راپۆرتێكی تەلەفزیۆنی دا كە دەربارەی (هەرزەكارەكان لە زەمەنی جەنگ دا ) لە عیراق سازی دابوو خەڵاتی ئیمی بە دەست هێناوە .

هیزرت دوای دەرچوونی لە كولێژی رۆژنامەوانی لە زانكۆی كۆلۆمبیا ، بڕوانامەی ماستەری لە بواری رۆژنامەوانیدا بە دەست هێناوە،لەو بوارەدا رۆڵێكی كارای هەبوو لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا و بە بەردەوامی راپۆرتە مەیدانیەكانی خۆی بە شێوەیەكی راستەوخۆ پەخش دەكرد.

جگە لە كولێژی رۆژنامەوانی هیزرت دەرچووی كولێژی مونت فیرنون ـ یشە لە واشینتۆن و بۆ ماوەیەك راوێژكاری حكومەتیش بووە لە بواری چاودێری تەندروستی دا .

هاوسەری بەرهەم هێنەر سكوت نوربی ـ یە و دوو كوڕیان هەیە.

تصویر ممکن است موارد زیر را شامل شود: ‏‏۱ نفر‏، ‏لبخند‏‏