سلحشور..موسا پێغەمبەری بەجێ‌ هێشت

حەیدەرعەبدوڕەحمان

Haeder Abdulrahman

دەرهێنەری ناسراوی ئێرانی فەرجوڵڵا سلحشور خاوەنی چەندین شاكاری جیهانییە لە دنیای سینەمادا،لەوانە زنجیرە درامای پیاوانی ئەشكەوت1997،یوسفی راستگۆ 2007، ئەیوب پێغەمبەر 1993،موسا پێغەمبەر ( كە دوا پرۆژەی دەرهێنەر بوو بە هۆی ماڵئاوایی كردنی بە ئەنجام نەگەیشت ) جگە لە نووسینی سیناریۆی دەیان فیلمی ناودارو بەرهەمهێنانی چەندین فیلمی تر .

سلحشور ساڵی 1952 لە قەزوین لە دایك بووە ، وەك دەرهێنەرو نووسەری سیناریۆ و ئەكتەر لە هەموو جیهاندا ناسراو بوو .

لەو ماوەیەدا ماڵئاوایی لە دنیادا كرد، بەم بۆنەیەوە ئایەتوڵڵا ( خامنەئی ) بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاو كردەوەو لە دەست دانی ئەو كەڵە دەرهێنەرەی بە زیانێكی گەورە بۆ وڵاتی ئێران زانی كەسنووری وڵاتەكەی لە ناوداریەتی تێپەڕاند و پلەو پایەكی گەورەی لە جیهاندا بۆ سینەمای ئێرانی داگیر كرد،جگە لەو پەیامە پیرۆزەی ئەو دەرهێنەرە بە گەلانی جیهانیی گەیاند دەربارەی پێغەمبەرانی خواو چیرۆكەكانی قورئانی پیرۆز ..

سلحشور بەر لە ماڵئاوایی كردنی باسی دوا پرۆژەی خۆی كردووە بۆ رۆژنامە نووسان كە زنجیرە درامای ( موسا پێغەمبەر ) بووەو گوتویەتی : زنجیرەكە 70 ئەلقەیە،ئێمە تا ئێستا 13 ئەلقەمان لێی ئامادە كردووە ،نزیكەی 50 هەزار كەس لە فیلمەكەدا بەشدارە ، 4 هەزاریان كۆمبارسن ، 50 ئەكتەری سەرەكیمان هەیە ، بەڵام 300 ئەكتەر دیالۆگییان هەیە ، خوا یار بێت لە سەرەتای ساڵی نوێ‌ دا زنجیرەكە ئامادە دەكرێت بۆ وێنە گرتن ، هەروەها سلحشور گوتی : بە زنجیرەی موسا گورزێكی گەورە لە هەندێ‌ لایەن دەدەین ، ئەوان كە زانییان ئێمە راستییەكان ئاشكرا دەكەین پەلەیان كرد بۆ ئەوەی فیلمێك دەربارەی موسا بكەن بەو شیوەیەی كە ئەوان دەیانەویت وتێیدا رووی مێژوو بشێوێنن .

ئاژانسی میهری ئێرانی راپۆرتێكی دەربارەی گیان لە دەست دانی سەلەحشور بڵاو كردەوەو تێیدا گومانی لە ماڵئاوایی كردنی سلحشور كردوەوەو وای بۆ دەچێ‌ ، هەندێ‌ لەوانەی دەیانزانی سلحشور سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمی موسایە بۆیە پیلانی ژەهر خواردنیان بۆی ئەنجام داوە ، بۆ ئەوەی رێ‌ لە گەیاندنی هەندێ‌ راستی بگرن كە لە فیلمەكەدا وروژێندراوە .

تۆڕی تایناك بۆ هەواڵ دەڵێت : ماڵئاوایی سلحشور پڕ لە تەموومژە ،هەموو ئەو نیشانانەی دەوروبەری ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو بە ژەهر كوژراوە نەك بە مردنی خۆی .

هەروەها گوتی : ئەم بەرهەمە لە بەرهەمەكانی تر قەبەتر دەبێت لە زۆر رووەوە ، بە هیچ شێوەیەك نامانەوێت سوود لە شارەزایی و ئەزموونی بیانی وەربگرین ، هەموو ئەركەكان دەخەینە سەر خۆمان .

هەروەها لە پەراوێزی فیسنیڤاڵی ( فەجر ) ی سینەمایی بوو كە مستەفا زەمانی رایگەیاندبوو كە ئەو لەو فیلمە بە چەند باگ راوندێك لە زنجیرەی یوسفی راستگۆ بە شداری لە زنجیرەی موسا پێغەمبەر دەكات .

هەروەه مستەفا زەمانی دوای بیستنی هەواڵی ماڵئاوایی دەرهێنەری گەورەی ئێرانی سەلەحشور خەم و پەژارەیی خۆی نیشانداو گوتی : بەخششەكانی ئەو لە بواری سینەمای ئێرانی دا هەر بەنەمری دەمێنێتەوە .

مستەفایزەمانی یەكێك بوو لەو ئەكتەرانەی كە لە سەردەستی سەلەحشور بوون بە خاوەنی ناوداریەتێكی گەورە بە هۆی ئەو رۆڵە سەركەوتووەی لە فیلمی یوسفی راستگۆ بینی .

دوای فیلمی یوسفی راستگۆو زنجیرە درامای پیاوانی ئەنجلۆس فەرەجوڵڵا سلحشوری دەرهێنەری سینەماكاری ئێرانی، بوو بە دەرهێنەرێكی جیهانیی زۆربەی كارەكانی ستایلێكی ئایینیان گرتبووە بەر.

سلحشور بەر لە ماڵئاوایی كردنی و لە كاتی رێز لێنانی لە فیستیڤاڵی ( فەجر ) ی سینەمایی لە مەڕ فیلمی یوسف پێغەمبەرەوە گوتی : ئەگەرچی زنجیرە درامای یوسفی راستگۆ بڕی تێچوونی لە نێوان27 تا 30 ملیۆن دۆلاری بۆ مەزەندە كرابوو ،كەچی بەو گڵ دانەوەی لە بودجەی فیلمەكە كرا، بەرهەمەكە بە تەنها 7 ملیۆن دۆلار بەرهەم هات ،ماوەی بەرهەمهێنانیشی 3 ساڵی خایاندووە ، زنجیرەكە بێ‌ بەرابەر لە 110 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی پەخش كراوە و ویستوومانە فیلمەكە وەك پەیامێكی پیرۆز بە دنیا بگەیەنین , لە رووی هونەرییشەوە هەوڵی ئەوە دراوە كە ئەو كارە گەورەیە ببێتە هۆكار بۆ دوور كەوتنەوە لە زۆر بەرهەمی كرچو كاڵ كە لە هەندێ‌ كەناڵدا پەخش دەكرێت .

پاشان فەرەجوڵڵا ئاماژەی بە پرۆژە نوێكەی خۆی دا و گوتی : ئەم فیلمەی موسا پێغەمبەر باس لە 80 ساڵ لە زەمەنی پێش هاتنی موسا پێغەمبەر لە وڵاتی میسر دەكات، تا نەغرۆ بوونی فیرعەون بەرجەستە دەكەین،رووداوەكانی ئەو سەردەمەش لە سەرچاوە مێژووییەكانەوە وەردەگرین ..تا ئێستاكەش سیناریۆی ئەو شاكارە جێ‌ بە جێ‌ كراوە،كە یەكێكە لەو كارانەی كە ماندوو بوونێكی ئیجگار زۆری دەوێ‌

لە وەڵامی پرسیارێكدا كە چۆنە هەمیشە ئارەزووی فیلمی ئاینی و وێنەگرتنی ژیانی پێغەمبەران دەمات گوتی:سەرچاوەی ئارەزووم بۆ بەرجەستە كردنی چیرۆكەكانی قورئانی پیرۆز بۆ فیلم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە من لە تەمەنی دوانزە ساڵییەوە خولیای زۆرم هەبووە بۆ خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز و چیرۆكە قورئانییەكانیش هەمیشە كاریگەرییان لە سەر هزرمدا بە جێ‌ دەهێشت ،كە گەورەبووم و خزامە نێو هونەر ئەو چیرۆكانە زێتر بوونە جێگەی بایخ پێدانم ،بۆیە بیرم لەوە كردەوە كە ئەو چیرۆكانە بخەینە توێ‌ ی فیلمە سینەماییەكان و بۆ نەوەی ئێستاو ئایندەی بگێڕینەوە،رەنگە ئەم ئەركە ئەركێكی قورس بێت بەڵام ئێمە پشت بە پسپۆران دەبەستین و كارێك ناكەین بە ئارەزووی خۆمان .، بۆیە من دەڵێم ژیانی پێغەمبەران منیان كرد بە دەرهێنەری سینەما سەرپەرشتیاری گشتی تەلەفزۆیی ئێرانی –جەنگیز محەمەدیش لەم بارەیەوە دەڵێ‌ : هەڵبژاردنی بابەتی موسا پێغەمبەر (د. خ ) لە سەر راسپاردەی ئیمام خامەنەئی بووە،كە پێی وایە ئەم فیلمە دەبێتە هۆكار بۆ راستكردنەوەی گەلێك لەو راستییانەی پەردە پۆش كراون لەمەڕ ئەو سەردەمەو ئەو پەیامە پیرۆزەی موسا پێغەمبەر هەڵی گرتبوو , هەروەها ئەو دەنگۆ گەورەیەی زنجیرە درامای یوسفی سدیق نایەوە لە جیهاندا وای كرد داوا لە دەرهێنەر فەرەجوڵڵا بكەین بۆ بەرهەمهێنانی زنجیرە درامای حەزرەتی موسا،بەڵام یەكێك لە ئاستەنگە هەرە گەورەكانی بەردەم دەرهێنەر دۆزینەوەی ئەو ئەكتەرەیە كە كەسایەتی موسا پێغەمبەر بەرجەستە دەكات .هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە لە سەدا نەوەدو پێنج چیرۆك و رووداوەكانی زنجیرەكە لە قورئانی پیرۆزەوە وەرگیراوە ،لەوانەش موعجیزاتەكانی حەزرەتی موسا لەوانەی لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێكراوە،واش بڕیارە،دوای تەواو كردنی ،تێكستەكە دەخرێتە بەردەم لیژنەیەك لە داناو زانا ئاینییەكان بۆ پێداچوونەوە .

هەروەها دەرهێنەر گوتی : من لە تەمەنی دوانزە ساڵییەوە خولیای زۆرم هەبووە بۆ خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز و چیرۆكە قورئانییەكانیش هەمیشە كاریگەرییان لە سەر هزرمدا بە جێ‌ دەهێشت ،كە گەورەبووم و خزامە نێو هونەر ئەو چیرۆكانە زێتر بوونە جێگەی بایخ پێدانم ،بۆیە بیرم لەوە كردەوە كە ئەو چیرۆكانە بخەینە توێ‌ ی فیلمە سینەماییەكان و بۆ نەوەی ئێستاو ئایندەی بگێڕینەوە ،رەنگە ئەم ئەركە ئەركێكی قورس بێت بەڵام ئێمە پشت بە پسپۆران دەبەستین و كارێك ناكەین بە ئارەزووی خۆمان .

تصویر ممکن است موارد زیر را شامل شود: ‏۱ نفر‏