شانۆی ریالزم- خوێندنه‌وه‌یه‌كی پانۆرامی بۆ میتۆده‌كه ی ستانسلافسكی
شانۆی ریالزم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خوێندنه‌وه‌یه‌كی پانۆرامی بۆ میتۆده‌كه‌ی ستانسلافسكی
ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شانۆگه‌ری “قوڵایی خواره‌وه” به‌رهه‌می شانۆی هونه‌ری مۆسكۆ ساڵی 1900
ریالیزم په‌یوه‌ندی نیه به ئاراسته‌یه‌كی هونه‌ری شانۆیی یان نووسه‌رێك یان ده‌رهێنه‌رێكه‌وه له‌ناوپیاوانی شانۆ(له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا) وه‌كو په‌یوه‌ستكراوه به‌ناوی (كوستانتین سێرگیفتس ستانسلاڤسكی)و میتۆده‌كه‌یه‌وه به‌تایبه‌تی له‌واقعی سایكۆلۆجیدا (1)به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی شانۆی سروشتی كرد‌و چه‌ندان ئه‌زموونی جۆراوجۆری ئه‌نجامدا چه‌ندان میتۆد‌و قوتابخانه‌ی جۆاروجۆر سه‌ریان هه‌ڵدا كه خۆیان به ریالزم داده‌نا و (ستانسلاڤسكیش ) له‌وناوه‌دیارانه بوو كه‌خزمه‌تێكی بێ وێنه‌ی شانۆی كرد له‌ڕووه‌وه هه‌روه‌كو زۆر له‌ڕه‌خنه‌گران جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه به‌هێنده‌ی توانای ئه‌زمونی كرداری (2)كاری كردووه و ڕه‌خنه‌گران ونووسه‌ران ئه‌م قوتابخانه‌یه‌به (ئه‌رێ )داده‌نێن .له‌به‌ر زۆری ناتونین ئاوڕله زۆرێك له‌وقوتابخانانه بده‌ینه‌وه به‌ناچاری ته‌نها جه‌خت له قوتابخانه‌ی ستانسلاڤسكی ده‌كینه‌وه و له‌ڕووه‌وه خوێندنه‌وه‌ی خۆمان سه‌ربار ده‌خه‌ین .
ستانسلاڤسكی له‌كتێبی (حیاتی فی الفن ) داده‌نووسێت : (هه‌میشه په‌یوه‌ستین به‌شتی نوێ)وه (3) كه‌واته ئه‌وه‌ی له‌م ڕسته‌یه‌دا ده‌توانین بیخوێنینه‌وه ئه‌وه‌یه نوێ بوون به‌مانا ستانسلاڤسكیه‌كه‌ی خۆدووباره نه‌كردنه‌وه‌و پێشكه‌وتن (progress) ده‌بێت كه‌ئه‌مه‌ش له هه‌نگاوی یه‌كه‌م و هه‌ڵبژاردنی ده‌قی شانۆییه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كات و گرنگه ئه‌و ده‌قه نوێ بێت و به‌پێی ئه‌و بنه‌ماو تێگه‌یشتنانه نه‌بێت كه‌پیپَتر رۆنراون و ئه‌و قۆناغه‌ی كه‌ئه‌وی تیاژیاوه هه‌ڵگری نۆرم و تایبه‌تمه‌ندی سه‌ربه‌خۆو جۆرێك له تێگه‌یشتنی سایكۆلۆجی و زامانه‌وانی بووه و بێگومان رۆڵی فیكروئه‌ده‌بی ئه‌و چاخه‌ش فه‌رامۆش ناكرێت و گرنگه ده‌قی شانۆیی (خاوه‌نی په‌یام بێت ) و هه‌مووبنه‌ماكانی نووسینی ده‌قی نوێ له‌خۆ بگرێت ، بۆنمونه ئه‌وخۆی ده‌قه‌كانی شكسپیر ی بۆكاركردن هه‌ڵبژاردووه وه‌كو : ( یۆلیۆس سیزه‌ر ، ماكبیپ ، ئۆتێللۆ …هتد ) كه‌ئه‌مانه‌ش خاوه‌نی په‌یام و نامه‌ی خۆیانن و دواتر لێره‌وه ده‌رهێنه‌ر گه‌شتی به‌رهه‌مهێنانی شانۆییه‌كه‌ی ده‌ست پێده‌كات و پێشی ده‌خات . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دواتر له هه‌نگاوه‌كانی تر‌و له كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌كته‌ردا ستانسلاڤسكی ده‌یووت : (پێویسته ژیانی ماددی و مه‌عنه‌وی و رۆحیانه‌ی ئه‌كته‌ر دابین بكرێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا پابه‌ند و به‌ئه‌خلاق بێت ) واته به‌پیشه‌كردنی ژیانی هونه‌ریانه‌ی ئه‌كته‌ر و دابینكردنی داواكاریه‌كانی به‌مه‌رجی پێشكه‌شكردنی كاری هونه‌ری و به‌رز داده‌نا . ئه‌ڵبه‌ته زنجیره‌ی وانه‌كانی ستانسلاڤسكی ده‌رباره‌ی كاری نواندن باس ناكه‌ین به‌ڵكو ته‌نها ئه‌ركی ده‌رهێنه‌ر و هه‌ڵبژاردنی ئه‌كته‌ر دیاریده‌كه‌م به‌پێی ئه‌م میتۆده كه‌بێگومان تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی به‌نده‌یه بۆتێزه‌كه كه ده‌كریًَت تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی تریشی هه‌ڵبگرێت به‌م جۆره ی خواره‌وه : ” پێویسته ده‌رهێنه‌ر به‌وریاییه‌وه ئاگاداری دۆخی نواندنی ئه‌كته‌ره‌كانیان بن تابه‌جوانی پچنه‌ناو رۆڵه‌كانیانه‌وه و په‌نانه‌بردن بۆ ناهوشیاری ونا( اهام ) به‌ڵكو پێویست هوشیارانه ئیهام دروست بكه‌ن . گرنگه به‌رهه‌مه‌كه‌له دۆخی واقعیه‌وه به‌ره‌و جیهانی ئه‌ندێشه بچێت . ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێت ڕه‌چاوی (دۆخی زیهنی و سروشتی ئه‌كته‌ر بكات .. )وه‌هه‌روه‌ها (ئاگای له‌نیشانه‌كان و ده‌ربڕینه سۆزداریه‌كان وه‌ستانه شانۆییه‌كان و گۆڕانكایه ده‌نگی و نه‌غمه‌كان….)(4)بیًت. له‌سه‌ره‌تای كاره‌كانیدازۆربه‌ی كه‌ره‌سته به‌كارهێندراوه‌كانی سروشتی بوون و له‌و فه‌له‌كه‌ی سروشتگه‌رایی( شانۆی سه‌ربه‌ست) دا ده‌خولایه‌وه به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی كه قوتابخانه‌كه‌ی دامه‌زراندو وه‌ك میتۆد ده‌ركه‌وت ، ئیتر نوێ وه‌كو پێوستیه‌ك ده‌بێته به‌شێكی به‌رهه‌مه‌كه‌و هیچ ڕه‌چه‌ته‌یه‌كی پێشوه‌خته ناتوانێت له‌وه‌دا دڵنیای و گره‌نتیمان بداتێ كه ده‌بێت چۆن تێبگه‌ین چۆن كاربكه‌ین یان لیستێكی پێشوه‌خته‌مان نیه تا به نووسه‌رو ده‌رهێنه رو ئه‌كته‌رو ….ئه‌وانی تربڵێین ئه‌مه كۆتا خاڵی ئێوه‌یه به‌ڵكو له‌به‌رهه‌مێك بۆیه‌كێكی ترده‌گۆرێت و خۆی نوی َده‌كاته‌وه و خه‌یاڵ ده‌بێته به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌و پسپۆڕێكی تایبه‌تمه‌ند له‌به‌رهه‌مێكی دیاریكراودا ده‌بێت یه‌كێك له‌و ئه‌ركه هونه‌ریانه بگرێته‌ده‌ست .
هه‌روه‌ك زۆربه‌مان ئه‌وڕاسته ده‌زانین دروستكردنی سكرێپتی (شانۆیی) خۆی یه‌كێكه له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌و بوونی وه‌ك پێویستیه‌كی نكوڵی لێنه‌كراو ده‌بێت ئارایی هه‌بێت و ستانسلاڤسكی ده‌ڵێت: “ڕوونی ده‌كه‌مه‌وه بۆده‌رهێنه‌ران به‌زیره‌كیه‌وه لێدانه‌كانی خۆیان بكه‌ن بۆگه‌یشتن به ئه‌نجام ” (5) چونكه كاری ده‌رهێنان له‌م میتۆده‌دا په‌یوه‌ندی هه‌یه به:
أ. توێژینه‌وه‌ی سایكۆلۆژی له‌ژیان (روح وده‌رون ) .
ب. توێژینه‌وه له‌وهۆكارانه‌ی كه دراما دروستده‌كه‌ن .
ت. به‌كارهێنانی هه‌مووتوخمه‌كانی ده‌رهێنان .
پ. ئاماده‌كردن وپه‌روه‌رده‌كردنی ئه‌كته‌ران له‌ڕووی :
یه‌كه‌م / بوونی پاساوی لۆژیكی بۆهه‌ر دۆخێكی جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر .
دووه‌م / چاێری ئه‌قڵیانه‌و میكانیكیانه‌ی ئه‌كته‌ر .
چونكه ده‌رهێنه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ركه هونه‌ریه‌كه‌یدا له‌لایه‌ك به‌رپرسیارو له‌لایه‌كی تره‌وه حاوه‌ن
ئه‌ركه كه ده‌رهێنه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌كته‌ردا پێویسته ڕه‌چاوی هه‌ندێك دۆخی دووباره‌و كڵێشه‌ییان بێت وه‌كو : 1)نابێت تووشی هیچ ئازار‌و تشنوجێكه جه‌سته‌یی بكات .
2) پێویسته‌كرداره‌كانی ئه‌كته‌ر له‌سه‌ر شانۆ ڕێكخرابێت و دووربێت له عه‌فه‌ویه‌ت .
3) چاودێری په‌یوه‌ندیه ویژدانیه‌كانی سه‌رته‌خته‌ی شانۆ بكرێت .
ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م بابه‌ته شیاوی قسه‌كردنی زیاتره به‌ڵام بۆ ئه‌م بۆنه‌یه‌و له‌م كاته‌دا من به‌وه‌نده كۆتایی پێده‌هێنم كه بَگوامن زۆربابه‌تی ده‌ست لێنه دراوی تر‌و ووردتر هه‌ن كه‌ده‌كرێت له‌م ڕووه‌وه به‌سه‌ر بكرێنه‌وه‌و بخوێنرێنه‌وه‌و مشتومڕیان له‌سه‌ر بكرێت .
سه‌رچاوه‌و په‌ڕاوێزه‌كان :
(1)الانا –الاخر ، د. سعدصالح ص165
(2) نظریه المسرح الحدیث ، تقدیم :اریك بتلی ، تر: یوسف عبدالمسیح ص213
(3) هه‌مان سه‌رچاوه ص215
(4) نظریه المسرح الحدیث ،تقدیم :اریك بتلی ، تر: یوسف عبدالمسیح ص217
(5) هه‌مان سه‌رچاوه ص213