ئەزموونی هونەرمەندێکی شانۆ کارلە ساڵیادیدا : (ته‌ھا ئاغاجان كهرەم )
ئەزموونی هونەرمەندێک لە ساڵیادیدا :
زۆرن ئەو هونەرمەندانەی خاوەن ئەزموون و مێژوویەکی جوانی بزووتنەوەی شانۆ‌و درامای کوردین ،
کە بە خۆشەویستیی و دڵسۆزی زۆرەوە برەویان بەکاری هونەری داوە بە پێی قۆناخ و تەمەنی خۆیان سەرباری خۆشی و ناخۆشیەکانی ژیان بەڵام هەمیشە بۆ میللەتی خۆیان ژیاون و بەو هونەرەش چوونەتە ناخی خەڵک ئەستەمە لەبیر بکرێن ،
یەکێک لەو هونەرمەندانە خوالێخۆشبێت
(ته‌ھا ئاغاجان كهرەم )
له دايكبووى خانەقین ساڵى 1957
دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی هەولێرە ساڵی 1982 ،
ده‌سپێكى كارى هونه‌رى دەگەڕێتەوە ساڵى 1973 ،
ئەو کارە هونەریانەی بەشداربووەو وە ڕۆڵی جوانی تێدا گێڕاوە وەک نواندن به‌رهه‌مه‌كانى
:
( شانۆگه‌رى محه‌مه‌د و سێوێ ،
شانۆگه‌رى لاس و خه‌زال ،
شانۆگه‌رى حه‌مه‌دۆك ،
شانۆگه‌رى مۆرانه ،
شانۆگه‌رى گوريس
،شانۆگه‌رى هه‌ژارى ،
شانۆگه‌رى په‌پوو ،
شانۆگه‌رى ئه‌فسانه‌ى چياى ئاگرين ،
شانۆگەری ماندووکراو ،
شانۆگەری مەمو زین ،
شانۆگەری یولیۆس قەیسەر ،
زنجیرە درامای تۆ بڵێی وابێ ،
شانۆگەری چیرۆکی ئەو پیاوەی خۆی کوشت ،
زنجیرە درامای خەندەی گورگ ،
زنجیرە درامای براوەو دۆڕاوەکان .
وەجێگەی ئاماژە پێدانە جگە لەم بەرهەمانە به‌شدارى زۆريك له کاری شانۆیی و دراما و کورتە فیلم و فیلمی سینەمایی کردووە وه‌ك ئه‌كته‌ر ناوێكى ديارو ناسراو بووە ،
خاوه‌ن ميژوو و ئه‌زموونێكى جوانه له ميژووى بزووتنەوەی شانۆ و درامای کوردی لەهەولێری پایتەخت و کوردستان ،
وە ماوەیەکی زۆر بە هۆی نەخۆشیەوە ئازارەکانی زیاتر دەبوو دوواجار لە ڕێککەوتی 15ی شووباتی 2017 بەیەکجاری ماڵئاوایی لە دۆست و ئازیزان و هونەرمەندان کرد لە گۆڕستانی کەسنەزان بە خاکسپێردا ،
رووحی شادبێ و جێگەی بەهەشتبێ .
#ڕاگه‌ياندنى شانۆى هه‌ولێر ، 14ی شووباتی 2020
