یادو وەفایەک :

سبەی شەممە ڕێکكەوتی‌27ـی 6ـی 2020 ساڵرۆژى كۆچى دوايى هونەرمەندی شانۆکار

(جلال ئه‌حمه‌د رسول ) ە

ناسراو به

#‌جەلال به‌يار

شانۆكارێك خاوه‌ن ئه‌زموون و مێژوويه‌كى جوانى بزوتنەوەی شانۆ و درامای کوردیە لە هه‌ولێرى پایتەخت

#بەیار لە ساڵى 1947 لەدایکبووە لە ڕێککەوتی 27ـی 6ـی 2012 چووە بەر دلۆڤانی خودا ،

ده‌سپێكى كارى هونه‌رى ساڵی 1974 به‌رهه‌مه‌كانى :

1- شانۆگه‌رى چڵپاو - نواندن

2- شانۆگه‌رى ماره‌يى - نواندن

3- شانۆگه‌رى هه‌بوو نه‌بوو - نواندن

4- شانۆگه‌رى مه‌سه‌له‌ى شارێك - نواندن

5- شانۆگه‌رى محمدو سێوى - نواندن

6- شانۆگه‌رى به‌زۆركراوه‌ به‌ دكتۆر - نواندن

7- شانۆگه‌رى قه‌ڵاى دمدم - نواندن

8- شانۆگه‌رى مۆرانه‌ - نواندن

9- شانۆگه‌رى كاوه‌ى ئاسنگه‌ر - نواندن

10 - شانۆگه‌رى په‌شيمانى - نواندن

11- شانۆگه‌رى خه‌ج وسيامه‌ند - نواندن

12- شانۆگه‌رى گوڵى نهێنى - نواندن

13- شانۆگه‌رى راشۆمۆن - نواندن

14- شانۆگه‌رى وه‌لى دێوانه‌ - نواندن

15 - زنجيره‌ دراماى گه‌رده‌لول - نواندن

16- شانۆگه‌رى مه‌م وزين - نواندن

18- شانۆگه‌رى ئادابا - نواندن

19- شانۆگه‌رى مرۆڤ و ئازاره‌كانى - نواندن

20- شانۆگه‌رى مێوان - نواندن

21- زنجيره‌ دراماى نه‌ورۆزيكى تر - نووسين و ده‌رهێنان

22- دراماى تاپۆ حه‌قى چيه‌ - نواندن

له‌گه‌ل به‌شداربوونى له‌ چه‌ندين بەرهەمی تری هونه‌رى ، كه‌ خاوه‌ن ئه‌رشيفێكى ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و خزمەتێکی زۆری شانۆو درامای کوردی کردووە ،

هه‌ميشه‌ بە‌ عه‌شق و خۆشه‌ويستيه‌كى زۆره‌وه‌ بره‌وى به‌ كارى هونه‌رى داوه‌ ،

ناوێكى ديارى ميژووی شانۆ ودراماى كورديه‌ تا دواساته‌كانى ژيانى له‌ كارى نواندن به‌رده‌وام بووه‌ ،

جێگەی بەهەشتبێت .

#ڕاگەیاندنی شانۆی هەولێر