یادو وەفایەک - خالید خاکی
یادو وەفایەک .
خالید خاکی ساڵی 1336 هه‌تاوی له گوندی (دایه سڵێمان) هه‌ڵکه‌وتوو له‌سه‌ر چۆمی ئایه‌نان له ناوچه‌ی ساحێب له‌دایک بوه خوێندنی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی ودواناوه‌ندی هه‌رله‌شاری سه‌قز ته‌واو کردوه له‌زانکۆی په‌یام نووری سه‌قزیش بڕوانامه‌ی لیسانسی ئه‌ده‌بیاتی فارسی له‌م دواییانه‌دا وه‌رگرتوه ، کاک خالید خاکی پێشتر مووچه‌خۆری ئیداره‌ی موخابراتی شاری سه‌قز بوو که له ساڵی 1362 هه‌تاویدا له‌سه‌رکار وه‌لانراو
18 مانگ زیندان بوونیش به‌شێک له ژیانی تۆمار ئه‌کات ،
ئه‌م نووسه‌ره‌ی شاری سه‌قز هه‌ر له‌سه‌رده‌می قوتابخانه‌وه هۆگری هونه‌ر به‌تایبه‌ت هونه‌ری شانۆ بوه و پێش ئه‌وه‌ی وه‌ک نووسه‌رێک بیناسین گه‌لێک چالاکی له بواری هونه‌ری شانۆدا بوه که ئه‌ندامێکی کارامه‌ی ته‌نیا گروپی شانۆی ئه‌وساڵانه‌ی شانۆی شاری سه‌قز له ده‌یه‌کانی 50 و 60 دا بوه له گه‌لێک له شانۆکانی گرووپی شانۆی شاردا له ساڵۆنی شاره‌داری ئه‌وکات ده‌وری گێڕاوه‌و شاره‌زای زۆربه‌ی شانۆنامه‌کانی شانۆنووسانی ئێرانی وه‌ک
(به‌یزایی) …. هتد بوه
که به‌شداری له شانۆی (شه‌هیدی دو وهم) یه‌کێک له کاره بهتواناکانیهتیو
له ناوخه‌ڵکی ئه‌وکات دا ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی بوه .
له بواری نووسینیش دا قه‌ڵه‌مێکی به بڕشت وبه‌توانا بوه و یه‌کێک له هونهروتکنیکهکانی کاک خالید ئه‌ویه له نووسینیدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئاگه‌داری زۆربه‌ی روانگه‌و بۆچوونه‌کانی نووسه‌رانی جیهان وده‌وروبه‌ری خۆیه‌تی هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه خوێنه‌ری خۆی له فهزاومهکانی به‌رده‌ستی خۆیه‌وه ده‌رگیری نووسراوه‌که‌ی بکات
له کتێبی (ئایه‌ره ئایه‌ره) ئه‌و ده‌سه‌ڵات وتواناییهی به‌ته‌واوی خۆ ئه‌نوێنێت و له‌راستیدا نوت هه‌ڵگرتنێکی هونه‌ریانه‌یه له کاروگوزهرانی خه‌ڵک به‌گشتی و خه‌ڵکی ناوچه‌ی خۆی به‌تاتبه‌تی به شێوه‌یه‌ک ته‌نانه‌ت باخچهوانهکانیش له روانگه‌ی قه‌ڵه‌می خالێد خاکێ یه‌وه ون نه‌بوه هه‌تا بگا به ره‌نج ومه‌ینه‌ته‌کانی دووخانیاتیهکان و ئاوکێشی
(خا مریه‌می ئاوکێش)
یان له جێگایه‌کی تر دا ده‌ڵێ ” ئاخر کام مناڵ شک ئه‌به‌ن که پاش کاره‌ساتی له ، ئه‌شا ئه‌و چۆله‌که‌و غه‌ڵتانی خوێن بوونی ناوگه‌ڵی بۆ ڕایه‌کی تر بڕوای به گهورهکردبێ ؟!
” ئه‌م قه‌ڵه‌مه مه‌نگه‌ی شاری سه‌قز که‌متر قه‌ره‌ی کۆڕوکۆبوونه‌وه قه‌ره‌باڵغه‌کان ئه‌که‌وێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش لهفستیواڵی گه‌لاوێژدا پله‌ی وه‌ده‌ست هێناوه‌و خه‌ڵاتی وه‌رگرتوه له فستیواڵی ساڵانه‌ی چیرۆکی شاری بانهیشدا پله‌ی وه‌ده‌ست هێناوه‌و خه‌ڵاتیش کراوه .
چیرۆکی (جه‌مامی چهمجهمینۆک) یه‌کێک لهوچیرۆکانهیه تی که ئاوا ده‌ڵێت :
” ئه‌ز کاری پیرێژنان نازانم” هاوڕێکه‌م ده‌ستی دایه شووشه سێ سووچه‌که‌ی وپێکهکهمی لێواو لێو کرد به ئه‌سپایی ده‌ستم بۆ درێژکرده‌وه پێش ئه‌وه‌ی په‌نجه‌م بگاته گه‌ردنی پێک ، زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئاگرئاوینێو پێک به وریشه‌ی خۆ به‌رقی تێگرتم ، موچڕکه‌یه‌ک هات به‌له‌شمدا، راچڵه‌کام ودیتم ته‌م ومژێکی چڕ ئابڵۆقه‌ی داوین ولهبهردهممانا چارشێو به‌سه‌رێک روواوه…
– بریابتزانیبا ، وه‌کا چلۆن کاروئاکاری خشڵ و زێوت زانی ورووبار له‌نجه‌ی یاقووتی گه‌شی کڕکهوتووی سنووری خوا روژووری له‌ش ، هۆره‌ی یه‌ک ان له سهدانت هۆنیه‌وه .
– بریا.. : شانت ک‌ش وماته ! چارشێو له ده‌ستی خزاوههستی به‌سه‌رمایه‌کی سی ته‌زێن کرد ، دوودڵییه‌کی گه‌لێ نامۆ ئاوقه‌ی بوو ، په‌شۆکاو بۆ ماوه‌ی چاولێک نانێکی له چاوی هاوڕێیدا سه‌دان خایه‌ن ، نه‌یزانی چ بککات .
هه‌ستی کرد گشت ده‌ماره‌کانی له‌شی باڵی فڕینیان لێڕواوه و له‌ده‌روونه‌وه ره‌ق وبوغزێکی په‌نگ خواردوو ، وره و توانی بن که‌ن ئه‌کات .
وتیان : شان وباهۆت بڕبکات وبگهیته دوورهئاوی زه‌ریای مێژوو ، بهچارشێوی سه‌ریه‌وه له پێش چاوتا ، له رهوهزهوه سه‌رده‌که‌وی و وه‌کا مه‌ستی نه‌شه‌ی چریکه‌ی قوڵنگ وسروهی سه‌مای گیا ، سووک وسۆڵ مینا ناسکه ئاسک هه‌ڵده‌گه‌ڕێ وهزروبیرت وه‌دووی خۆی ده‌خاو ده‌تبا.
هه‌ست به بوونی که‌مان ژه‌نێکی نادیار ئه‌که‌م .
هاوشانی نه‌رمه واڵسی ته‌م ومژ ، ده‌نگی پڕ ژه‌نگی گۆرانیبێژ خۆ ئهلهنگێنێ :
نایسیز زێ لایف … نایسیز..نای . چارشێو به‌سه‌ر گه‌لێ نه‌رم ئاوڕ ئه‌داته‌وه و له درزچارشێویهوه باڵای وه‌ده‌ر ئه‌خات واکازیوهیش چنگی له پشتی شه‌و خشاوه و خوێنی پشتی پڕ بهتهشتی ساراو ده‌شتی کاکی به‌کاکی و… بۆ ناخی خۆ شۆڕ بوه‌وه‌و پڕ به‌دڵ تریقیایهوه ، به نیلی چاوه‌ڕوانییه هاوڕێکه‌ی و له چاوه به قووڵا چووه‌کانی هاوڕێکه ی‌دا ، سیمای گرژ وسینگی له‌م ئه‌کوتا ، ئۆخژنێک ئاڵا به‌له‌شیا و گه‌شایه‌وه وهبزهیهک له‌سه‌ر لێوه وشک هه‌ڵاتووه‌کانی ڕوا.
هاوڕێکه‌ی که‌وته خۆ وبه‌په‌له له سووچێکی ده‌واره‌که‌ی هه‌ڵیدایه‌وه به ترسه‌وه ملی کێشا، پاشان روانییه ئه‌م و به‌له‌ز دزه کڕنۆشێکی برد.
+ وه‌زیره‌که‌ت چوو : : ههرپیادهیهکم وه‌زیرێکه ! چارشێو بووه‌ته ئاڵای ده‌ستی گه‌ون وبا ده‌یشه‌کێنێ ، قوڵینگ شینگێڕانه خۆی ناوه‌ته خوێن ومهنگ وبێ ده‌نگ ده‌گری ودهناڵێنێ ، به‌رد دڵڕه‌قی زه‌قی وه‌لا ناوه چه‌مه‌ری ده‌گێڕێ و شیرینی کڵۆڵی هه‌ش به‌سه‌ر، هێشتا نه‌گه‌یشتوه هه‌تا گۆنابڕنی و خۆبتلێنی و… جه‌سته‌ی بن چارشێو … وه‌کا بیشتوومه ئه‌ڵێن : له لایه‌ن فه‌رهاده‌وه دوولینگه کراو تۆ بڵێی وابێ و ئه‌مه هه‌ر حه‌زو خولیای خه‌ڵک نه بێت ؟ و پیرێژن و …. :
( ئه‌ز کاری پیرێژنان نازانم !)
– بریا بتزانیبا ، وه‌کا چلۆن زانیت عه‌شره‌ت عاشق وعهوداڵی عه‌گیده و شهوههتا به‌یان به‌چڕینی به‌رزه حه‌یرانی بێ وچان ئهتلاوان و دڵت ئه‌دایه‌وه
– بریا .. : شاش ک‌ش وماته .
+ به‌ڕاستته؟!… دووچارشێو به‌سه‌ری ده‌وار جێهێشتوو ، وێڵی ساراودهشتی کاکی به‌کاکی و… دهواریهل ون له چاو . دووچارشێو پێش که‌شی ساراو ده‌شت و با کراو . چهناگهز له‌ولا .. تره‌وه سه‌دان که‌سی سه‌ر سه‌پێنراو به‌دیتنیان فره شادوپڕتاو، شایی وشوکرو پاڕاننهوهو قاو.. شوکر بۆ خوا ، ره‌زاشا بێوه‌ی گه‌ڕانه‌وه . به‌ژنی ژێر چارشێو له‌درزی لادراوی دووزی وقاسپهی که‌وی کۆتر کوژی یوزی و.. هاوڕێکه‌ی له‌دار درا و هاوڕێکه‌م ده‌سته‌و داوێنی شووشه، گلاو خوێن خۆڕه‌ی کردوبوه رووبار وزهریا ، پێکه‌که‌م به‌ده‌سته‌وه ئاڵا‌و پێش له‌وه‌ی زووخاوهکهی هه‌ڵده‌م ، هێڵنجی ده‌روونم راماڵ ئه‌داو په‌رداخ ، شه‌راب وخوێن زووخاو په‌نا ئه‌داو پیرێژن !! سه‌یر سه‌رمه‌ستانه و سه‌ربه‌ستانه ، وڕ سه‌ما ده‌کا ..
(ئه‌زکاری پیرێژنان نازانم)
وته‌یه‌کی سمایل خانی شکاکه ، سمکۆ ئه‌وکتێبانه‌ی هه‌تا ئێسته چاپ وبڵاوی کردوونه‌ته‌وه یاخود ئاماده‌ی چاپن ئه‌مانه‌ن:
1- (نه‌زه‌ری به کوردستان دیداری با شاعیران) 1356 هه‌تاوی
2- (ئه‌فسانه) نووسینی نیما یوشیج .. وه‌رگێڕان .. 1380 هه‌تاوی
3- (ئایه‌ره ئایه‌ره )………………………………1381 هه‌تاوی
4- کۆمه‌ڵه چیرۆکێک ، ئاماده‌ی چاپ
5- به‌شی دووهه‌می (ئایه‌ره ئایه‌ره) .. ئاماده‌ی چاپ
کاک خالید خاکی ئێسته‌یش خۆشه‌ویستی زێد‌ونیشتمانی لاولاوێکه له قهدوقامهتی ئاڵاوه هه‌ربۆیه سه‌ره‌ڕای نه بوونی کاروپیشه‌یه‌کی دیاری کراو هه‌رله شارودیار سه‌قزدا ده‌ژی
سایت شارنیوز دوشنبه، ۱۶ام شهریور ۱۳۸۸-
.کد خبر: - 4297
زور به داخه وه کاک خالید ی خاکی روژی هەینی ٣ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی کۆچی دوایی کردووە.
خالید خاکی، لە بواری هونەری شانۆ، نووسینی کورتەچیرۆک و وەرگێڕان، یەکێک لە کەسایەتییە ناودارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و تا ئێستا چەندین بەرهەمی پێشکەش بە پەرتووکخانەی کوردی کردووە.
خالید خاکی، هەروەها سەرنووسەری گۆڤاری “ساکار” بووە کە لە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوییەوە بە یارمەتیی چاپەمەنیی گوتار، لە شاری سەقز دەستی بە وەشان کردبوو
