ڕەخنەگری شانۆیی

نوسینی:

کنوت ئۆڤە ئارانتزن

ئامادەکردنی :

سدیق عزیز

ڕەخنەی شانۆیی زانستێکە بۆ هەڵسنەگاندن و ڕاڤەکردنی کارێکی هونەری،لە ڕووی تکنیک و ناوەرۆک و لایەنی ئێستاتیکاوە ،لەسەر هەردوو ئاستی بینین و بیستن . بەڵام ڕەخنەیەکی پڕ مانا و ئاست بەرز چۆن دەگەیەنیتە خەلک و خوێنەر هونەرمەندان ؟

شانۆ هونەرێکی فرە ڕەنگ و فرە ڕەهەند و خاوەن کۆمەلێک فۆڕم و تەکنیکی جیاوازە، بینینی زۆری نمایشی هەمە ڕەنگ و هەمە چەشن و تەکنیکی جیاواز بەبەردەوامی ، ئەرکی سەر شانی ڕەخنەگرە . تێگەیشتن لە لایەنی جوانی و ئەو ئەدەوات و موفرەدانەی کە بونەتە بنەمای چێژ بەخشین و جوانکاری لە نمایشدا ، کارێکی گرنگ و پێشینەی ڕەخنەگرە ، ئەزمونی زۆر و شارەزایی، کاریگەری گەروەی هەیە لەسەر تواناو چۆنیەتی خوێندنەوەی نمایشێک لە ڕووی تەکنیک و ناوەرۆک و ئاماژەو هێماکان ،لەسەروئەمەشەوە دیاریکردنی گوتاری گشتی نمایش .

دوو ڕێتنین یان دوو هێڵی سەرکی هەیە لە نمایشدا ،کە هونەری ڕەخنەگرتن لەسەر ئەو دوو هێڵە کاردەکات ، یەکەم لایەنی شیکاریە ،کە زیاتر پێدانی زانیاریە لەسەر نمایشکەو قسەکردن لەسەر زانراو بینراو هێما دیارەکانی نمایش.

لایەنی دووهم ،ئینتباع و تێڕوانیی تایبەتی ڕەخنەگرە لەسەر شیوەی پێشکەشکردنی نمایش ،لە ڕووی هونەری دەرهێنان و تەکنیکی ئەکتەرو جوانکاری و چۆنیەتی موعایەشکردن و ئاستی چیژی هونەری ، بەشێکی تری پەیوەستە بە دۆزینەوەی نهێنی و نەزانرەکانی پشتی نمایش . لە کۆتایدا ڕەخنەگر هەردوو هێڵەکە پیکەوە دەبەستێتەوە .

ڕەخنەگر دەبێت دەرچووی زانستی هونەرەجوانەکان بێت ،یان زانستێکی تایبەت بە ڕەخنە ، شارەزای کەلتوری سیاسی و کۆمەلایەتی و هونەری ڕەوانبێژی بێت ،هەمیشە لە تازەکردنەوەی خۆیدابێت لەسەر ئاستی مەعریفی و فروانکردنی دنیابینی خۆیی.

وینەکە

شانۆیی ئێوارەی پەروانە

نوسینی بەختیارعلی

وەرگیرانی بۆ زمانی نەرویجی : تاریق هێندی

ڕێژی و ئامادەکردنی :سدیق عزیز

تصویر ممکن است موارد زیر را شامل شود: ‏‏۱ نفر‏، ‏‏‏نشسته‏ و ‏شب‏‏‏‏