سەڵاح باڵابەرز
سەڵاح باڵابەرز
#ژیاننامە عبدالرحمن هیوا
ناوی تەواوی : سەڵاحەدین فەرەج محمد ،ناسراوە بە سەڵاح باڵابەرز
ساڵی 1945 لەگەڕەکی قەزازەکانی شاری سلێمانی لەدایک بووە تا قۆناغی ئامادەیی بەشی ئەدەبی خوێندووە ،
ساڵی 1969 دەستی بەکاری هونەری کردووە
ساڵی 1970 بەشداری درامای تەلەفزیۆنی کردووە
وەک ئەکتەرێکی بەرچاو بەشداری زۆربەی شانۆو دراماکانی کردووە لەنێوان ساڵانی 1970 بۆ 1980 ،
ساڵی 1974 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوەو باوکی دوو کوڕو دوو کچە
نازناوی باڵابەرز دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی باڵای هونەرمەند سەڵاح فەرەج نازناوی باڵا بەرزیان بە باڵا بڕیووە ،
لەدوای ڕاپەڕینەکەی 1991 بەشدارییەکی بەرچاوی لەشانۆو دراما و زنجیرە کۆمیدیەکاندا کردووە نموونە (بەرنامەی کەشکۆڵ)
باڵابەرز پتر لەنیوسەدەی بێ وچان خزمەتی هونەری کوردی کردووە بەشداری لە 46 کاری شانۆو دراما و فیلمدا کردووە دیارترینیان
( ژاڵە ، نامەکانی ئەشرەف ، لەگوڵ کاڵتر ، ڕێحانە ،فەنتەڵۆس)
44 ساڵ خزمەتی هونەری کوردی کردووه،
دواین کاری کە بەشداری تیادا کردووە زنجیرە درامای (ڕێحانە ) بووە
ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بووە
ئەندامی تیپی نواندنی سلێمانی بووە
لە 17 / 7/ 2013 کۆچی دوای کردووە...