ژیان نامەی هونەرمەند ئەحمەد سالار
ئەحمەد سالار
#ژیاننامە عبدالرحمن هیوا
ناوی تەواوی : ئەحمەد عەبدولواحید ئەفەندی مەلا ئەحمەد دەروێش حاجی مەحمود حاجی مستەفای حاجی قوربانی عبدوڵای سێتەبە سەری هەمەوەندە
لە بەرواری 20/6/1947 لەشاری سلێمانی لەدایک بووە
خوێندنی سەرەتای و ناوەندی ئامادەیی لەسلێمانی تەواو کردووه لەتەمەنی 14 ساڵیەوە بەرهەمی ئەدەبی نوسیوە بڵاوی کردوەتەوە
- ساڵی 1967 لەڕادیۆیی کوردی لەبەغدا کاری کردووە
- ساڵی 1971 دەبێتە سەرۆکی بەشی دراما لەڕادیۆیی کوردی بەغدا
- ساڵی 1970 تیپی هونەری قوتابیانی دامەزراندووە
- ساڵی 1972 بەشی شانۆی لە ئەکادیمیایی هونەره جوانەکانی بەغدا تەواو کردووە
- ساڵی 1973 تیپی پێشڕەوی شانۆیی دامەزراندوە
- ساڵی 1980 تا 1991 مامۆستای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بووە
- ساڵی 1984 تیپی شانۆیی سالاری دامەزراندووە
- ساڵی 1991 دەبێتە بەڕێوبەری تەلەفیزیۆنی کوردستان لەسلێمانی
- ساڵی 1992 دەبێتە جێگری وەزیری ڕۆشتبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان
هەر لەو ساڵەدا دەستی لەپۆستەکەی دەکێشێتەوەو دەبێت بە ئەندامی یەکەمی خولی پەرلەمانی کوردستان
- ساڵی 1999 دەبێت بە نەقیبی هونەرمەندانی کوردستان
ساڵی 2005 دەبێتە سەرۆکی ڕێکخراوی هونەرمەندانی کوردستان هەروەها سەرۆکی تیپی شانۆیی سالارە خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری شانۆیه کە تیپی سالار چاپی دەکات
36 شانۆ گەری نوسیووە 40 کتێبی بڵاوکراوەی هەیە لەنوسین و وەرگێڕان سەدان کاری شانۆیی کردووه وەک نوسەر و ئەکتەر و دەرهێنەر بەشداری چەندین کاری درامی و سینەمایی کردووە دەیان خەڵاتی ناو خۆیی و عێراقی وەرگرتووە...
(چالاکیە هونەریەکانی)
سیزەرت لەبیربێ /ساڵی 1968
ڕۆمیۆ جۆلێت / ساڵی 1969
خەبات / ساڵی 1970
کاوەی ئاسنگەر / ساڵی 1970
من مرۆڤم / ساڵی 1970
گلۆر / ساڵی 1970
پێنج کەس لە هۆتێلێکدا / ساڵی 1970
لەژێر خۆڵەمێشەوە / ساڵی 1971
ئەوانەی لەژێرەوەن / ساڵی 1971
قبوڵ / ساڵی 1971
جەنابی موفەتیش / ساڵی 1971
ئۆتۆمۆبیلچی / ساڵی 1972
پیسکەی تەڕ پیر / ساڵی 1972
چاڵی جەرگی پیرێژن / ساڵی 1972
گوڵی خوێناوی ئۆپەرێن / ساڵی 1972
شەو چەره / ساڵی 2006
ئارەزوو / ساڵی 2018
#سینەما_کورد