ژیان نامەی هونەرمەند ڕێبوار هەورامی
ژیان نامەی هونەرمەند
ڕێبوار هەورامی
#ژیاننامه عبدالرحمن هیوا
ناوی تەواوی : ڕێبوار محمد ساڵح لە 5/2/1965 لەگەڕەکی سەرچنار لەشاری سلێمانی لەدایکبووە
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی هەر لە سەرچنار تەواو کردووە ، قۆناغی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی بۆتان بووه لەساڵی
1971تا1977 بووه قۆناغی ناوه‌ندیشی له ناوه‌ندی سه‌رچناری كوڕان بووه لەساڵی 1978 تا 1980 پاشان دەچێتە په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی به‌شی شانۆ لەساڵی 1981 تا 1986 بڕوانامەی دبلۆمی پسپۆڕی نواندنی له‌به‌شی شانۆ بەدەستهێناوە ، کۆمەڵەی دووه‌می په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانیە
ساڵی 1986 ڕاسته‌وخۆ دوای ته‌واو كردنی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان ڕوودەکاتە شاخ و دەبێت به پێشمه‌رگه له تیپی 47 پیره‌مه‌گروون
خولیای نواندنی له قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تاییه‌وه سەرچاوەی گرتووە به‌ڵام بواری بەشداری کردنی بۆ دروست نەبووە تا دەچێتە په‌یمانگا و
دەستپێکی کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ شانۆگه‌ری (ئهفجینیا له ئۆلیس ) بوو كه وه‌ک كاری (دیكۆر و ڕایی كه‌رانی) به‌رهه‌مه‌كه له پشتی كه‌والیس و لەناو هۆڵه‌وه كاریان ئه‌كرد كه ئه‌م به‌رهه‌مه یه‌كه‌م به‌رهه‌می ساڵانه‌ی په‌یمانگا بوو ساڵی 1981 له ده‌رهێنانی/ ئه‌حمه‌د سالار
- لەماوەی پێنج ساڵی پەیمانگادا وەک ئەکتەر بەشداری چەندین کار و چالاکی هونەری کردووە لەوانە:
1 - شانۆگەریی (ئیملا ) ده‌رهێنانی/ هیوا ڕه‌ووف
2- شانۆگەریی( به‌سه‌ر شۆسته‌ی نهویستندا )
ده‌رهێنانی/ ئه‌رسه‌لان ده‌روێش
3- شانۆگەریی ( ێۆلێۆس سیزه‌ر) ده‌رهێنانی / ئه‌حمه‌د سالار
4- شانۆگەریی (بازرگانی ڤینیسیا ) ده‌رهێنانی / به‌دیعه دارتاش
5- شانۆگەریی ( ئۆدیب به‌پاشایی ) ده‌رهێنانی / ئه‌رسه‌لان ده‌روێش
6- شانۆگەریی (لازارۆس و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ) دەرهێنانی/ شەهید ئه‌ریوان عومه‌ر ده‌وڵه‌ت
- ساڵی 1982 لەدەرەوەی پەیمانگا بەشداری شانۆگەریی( سەلەی نان کەر ) دەکات
لەدەرهێنانی / کامەران ڕەووف
بەرهەمی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی بوو
یه‌كه‌م ئەزموونی درامای ته‌له‌فزیۆنی درامایه‌كی یه‌ک شه‌وی بۆ ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان بوو ساڵی 1992
به‌ناوی (كارێكی نهێنی ) كه له‌ده‌رهێنانی (سۆران عوسمان ) بوو له‌نواندنی هونه‌رمه‌ندان ( ماهیر حه‌سه‌ن - سه‌ركه‌وت حه‌مه سه‌عید - هیوا ڕه‌وف )چەندینی دیکە
- پاشان دەبێت به فه‌رمانبه‌ر لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری سلێمانی ئه‌وکات له‌به‌شی سینه‌ما و شانۆ
ساڵانه ڤێستیڤاڵی شانۆ هه‌بوو كه تا هه‌شت خول به‌رده‌وام بوو له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌شت ساڵی ڤێستیڤاڵانهدا به‌شداری چه‌ندین كاری شانۆگەریی كردووە وه‌ک( ئه‌كته‌ر و به‌ڕێوه‌بەری بەرهەم و سه‌رپه‌رشتیاری ڤێستیڤاڵ) و لیژنه جیاجیاكانی ڤێستیڤاڵ بەشێک لەوانە بریتین لە :-
شانۆگەریی (ده‌رگا داخراوه‌كان )ده‌رهێنانی /مهم بورهان قانع
شانۆگەریی( هاملێت) ده‌رهێنانی / كاروان عوسمان چێوار ، ئه‌م شانۆگەریە چوار خه‌ڵاتی لە ڤێستیڤاڵدا بەدەست هێنا
پاشان بەشداری پێکرا لەڤێستیڤاڵی شانۆگەری کوردی لەشاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەئێران
چوار خەڵاتی بەدەست هێنا پاشان هەڵبژێردرا بۆ ڤێستیڤاڵی فەجری نێودەوڵەتی لەشاری تاران بەڵام بەهۆی هێرشی هاوپەیمانەکان بۆ عێراق نەتوانرا بەشداربن
شانۆگەریی (سێبه‌ری پیاوێك )ده‌رهێنانی/ هادی مه‌هدی
شانۆگەریی (خه‌ونێك له‌زه‌ویی یاساغدا )ده‌رهێنانی/ كاروان عوسمان چێوار
کارە دراماکانی:
درامای خۆرنه‌وازان/ وه‌ک ئه‌كته‌ر/ له ده‌رهێنانی / حسێن میسری
درامای فه‌نته‌ڵۆس/ وه‌ک ئه‌كته‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م / لە دەرهێنانی / هاوڕێ مستەفا
درامای باڵنده‌ی باشور / ئه‌م درامایە بەزمانی عه‌رەبی بوو بۆ كه‌ناڵی سۆمه‌ریه وه‌ک/ ئه‌كته‌ر و یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر بۆ لۆكه‌یشن/لە ده‌رهێنانی/ عه‌لی ئه‌بو سه‌یف
درامای ره‌باب: وه‌ک یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر بۆ شوێنی وێنه‌گرتن و چاودێری ده‌ق /ئەم درامایە بەزمانی عه‌ره‌بی و کوردی بوو لە كه‌ناڵی عێراقیه پەخشکرا لەدهرهێنانی/ عه‌لی ئه‌بوو سه‌یف
درامای چپه‌ی ڕابردوو/ وه‌ک یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر كه له‌ده‌رهێنانی /محمد گومه‌ر
درامای پرۆفیشاڵ/ وه‌ك یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر بۆ به‌رنامه ڕێژی /له‌ده‌رهێنانی/ جه‌میل مه‌فاخیری
درامای گه‌رده‌لوول/ بەشی 2_3 / وەک ئەکتەر / بەڕۆڵی کەسایەتی (مامۆستا سەرکەوت) لەدەرهێنانی / جەلیل زەنگەنە
كاره سینه‌ماییه‌كانی:
كورته فیلمی ته‌له‌فۆن: وه‌ک ئه‌كته‌ر ده‌رهێنانی/ تاهیر عه‌بدوڵا
فیلمی خه‌ون: وه‌ک ئه‌كته‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م ده‌رهێنانی/ عه‌تا عوسمان
فیلمی گردی پیرۆز : وه‌ک ئه‌كته‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م ده‌رهێنانی/ جوان بامه‌ڕنی
كورته فیلمی بێكه‌س: وه‌ك ئه‌كته‌ر و یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر بۆ كاری لۆكه‌یشن و كاستین ده‌رهێنانی/ كارزان قادر
ئه‌م كورته فیلمه خه‌ڵاتی ئه‌كادیمیه‌كانی ئۆسكاری به‌ده‌ست هێنا له هۆڵیود ساڵی 2012
فیلمی دهچرکە: وه‌ك ئه‌كته‌ر و كاری لۆكه‌یشن و به‌رهه‌م
ده‌رهێنانی/ ئاكۆ عه‌زیز
فیلمی فرمێسكی په‌یكه‌ره‌كان : وه‌ك ئه‌كته‌ر و یاریده‌دەری ده‌رهێنه‌ر بۆ كاری لۆكه‌یشن و به‌رهه‌م ده‌رهێنانی/ ئازاد كه‌ركوكی
فیلمی سینه‌مایی بێكه‌س : وه‌ک ئه‌كته‌ر و یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر بۆ كاری لۆكه‌یشن كه‌ئه‌م فیلمه به‌رهه‌می كۆمپانیای سونه فیلمی سویدی بوو له زۆرینەی سینه‌ماكانی ووڵاتانی ئه‌وروپا نمایشكرا و بۆ 12 زمانی جیهانی وه‌رگێڕدرا
بەشداری چەندین کورتە فیلمی کردووە بەتایبەت دوای دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی ساڵی 2005 پاشان
بەشداری ڤێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە سلێمانی کردووە
کە تێیدا چوار خولی بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو لەسەر دەستی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی..
بەدەر لەکاری هونەری ڕێبوار هەورامی وەک هونەرمەند له به‌شی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی کاردەکات
لەئێستادا سه‌رقاڵی بەرهەمهێنانی چه‌ند كورته فیلمێكن تا له‌یادی ڕۆژی جیهانی سینه‌مادا نمایشی بكه‌ن كه ساڵانه له 28/12 هه‌موو ساڵێك یادی دەکرێتەوە به چالاكی سینه‌مایی...
#سینەما_کورد
