ژیاننامەی- مۆلێر

ئامادەكردنی

بـــــــارزان شێركۆ

دەقــــــــــــــــــــــی

قرنیس

ناوی خودی مۆلێر " ژان باتیست پوكلن " بوو بەڵام بە چەند هۆیەكی نەزانراو چ بوون دواتر هاوكات لەگەڵ خەریك بوونی بەكاری ئەكتەری و هونەری پشەیی ناوی مۆلێری بۆ خۆی هەڵبژارد . شیمانەی ئەوەی دەكرد بەهۆی ئەمە وەكو پیشە خزمەتكوزارێكی تایبەتی هاوشانی پاشایی فەرەنسی لە وڵاتی لانگۆك سەفەری كرد .

لە رۆژی 21 فیبریوەری 1673 تەرمەكەی بێ‌ رێورەسم و تەنیا لەگەڵ 3 قەشە و شەش منداڵی قەشە كەیەكی مۆمێكیان بەدەستەوە سادە و ساكار لە تابووتیان خست و لە گۆڕستانی سن ژووزفی پاریس بە خاك سپێردرا .

لەدێیەكی بچووك بەم ناوە مۆلێری وە یەكەم جار لەگەڵ خۆشەویستە بە ناوبانگەكەی واتە "مادلن بژار " ئەكتەری لە نزیكەوە ئاشنایی بوو .

وێدەچێ‌ هەر بەم بۆنەوە بەیادی ژووانی شەوانی ئەو كاتەی ئەم ناوەی بۆخۆی هەڵبژارد .

باوكی مۆلێر پیاوێكی كاسب و خەریكی بازرگانی بوو ، كەل و پەلی نێو ماڵی دەفرۆشت وەكو داب و نەریتی ئەو سەردەمە ناوی كەلی و فرۆشتنی "سەڵتەنەتی" وە "بەردەستی دەرباری" شایی بوو.

مۆلێر هەر لەسەرەتایی لاوییەوە لەگەڵ باوكی دەستی كرد بە كارو كاسبی بەڵام دواجار وای لێهات ناكۆكی كەوتە نێوان باوكی و مۆلێر .

بوو بە هۆی جیابوونەوەیان ، بەوجۆرەی تاكۆتایی مەتەنی باوكی یەكتریان نەدیتەوە . ئاویان بەجۆگەیەكدا نەدەرۆیشت .

مۆلێر لە "15ی مانگی ژانەوەی ساڵی 1722 ز " شەش ساڵ پێش مردنی شا عەباسی یەكەمی سەفەوی لە پاریس هاتە دوونیایەوە.

لە تەمەنی دەساڵیدا دایكی كۆچی دوایی كرد، سەرەتا ماوەیەك لە قوتابخانەیەك كە پتر تایبەت بوو ببە دارا و دەستڕۆییووەكان خەریكی خوێندن بوو .

دوایی ماوەیەك لای یەكێ لە دۆستانی باوكی بە نیوەی گاسندی بۆ بەدەست هێنانی علم و زانست خەریك بوو ، پییر گاسند ناسرا بوو بە گاسند "1592 تاوەكو 1655ز" قەشەیەكی عیفان پەرەوەر بوو ، لە حیساب و ئەستێرە ناسیدا لەگەڵ ئەوەی كە خوی خدەی پیاوانی ئایینی هەبوو.

بەڵام رێبازی ماك باوەڕانی گرتەبەر ، وەكو چۆن بەناوبانگترین لی بەرتن سەدەی 17هەم زانراوە ،بە مەبەستی لەم وشەیە كەسانێكن لەگەڵ ئەودا كە رێز لە ئایینی مەسهەبەكان و جل و بەرگی واندا.

بەڵام سست باوەر و ئییمان لەرزۆك و بە زارراوەی خۆمان لادەر بوون ، گاسندی كە لایەنگری رێبازی زانای بە ناوبانگی یۆنان "ئێپیكور 341 تاوەكو 270ی پ . ز " بوو ، ئەو دەیویست ئەم رێبازە لەگەڵ بنەمای مەسهەبی مەسیح بگونجێنێ‌ ، بە سەبر سەبر دوایی ماوەیەك بوو بە دامەزرێنەری رێبازێك بە نێوی "سانسۆ ئەلیزم " كە لایەنگرەكانی لەم باوەرەدان تێكڕای بیری مرۆڤایەتی لە 5 هەستەكەوە سەرچاوە دەگرێ‌ ، و بە ناوبانگترین كەس لەم رێیەدا هەوڵ و تەقەڵای داوە خاوەنی بەرهەمی بە ناوبانگی گوندی "یاك" قەشە و فەیلە سوفی بە نەوبانگی فەرەنسییە " 1715 تاوەكو 1780 ز" كە رێبازی ئەم پێچەوانەی رێبازی "دێكارتی" بە ناوبانگە .

وە لە بڕێك لایەنەوە بیروباوەڕی خایەڵمان بیر دێتەوە ، ئینجا مۆلێر دەستی كرد بە خوێندنی زانستی ماف لەم كۆرسەدا پلەی لیسانسی بەدەست هێناوە ، بەڵام هەر لەم كاتەشدا بە رەچاوكردنی پیشەیی باوكی واتە "كەل و پەل" فرۆشی لەوبارەوە سوێندی خوارد لە هەمان كاتدا پلەی خزمەتكاری شایی بەدەست هێنا .

مۆلێری گەنج هەر لەسەرەتاوە لە كارەكەی "دردۆنگ" دوو دڵ بوو ، وە نەیزانی وا باشە هەر ئەو پیشەیی باوكی درێژەی دا و پەرەی پێدا ، یان لە دادوەریدا خەریك بێت.

بەڵام لە كامدا وا رێككەوت كە كارەكەی بۆ ئاسان ببێتەوە ، واتە لەگەڵ بنەماڵەیەك كە گەورە و بچووكیان بە ئافرەت و پیاوەوە كاری شانۆگەریان دەكرد ، وە دەستەیەك كە بە زاراوەی فەرەنسیەكان " تروپ" یان پێك دەهێنا ، ئاشنا بوو .

وە هەر لەم رۆژەوە ئاڵوگۆرێكی بەسەردا هات مۆلێری تەمەن 21 ساڵ رێیەكی گرتە بەر ت كۆتی تەمەنی لەم كارەدا ماوە بەم جۆرە دوایی 30 ساڵ تێكۆۆشان راستەوخۆ لەسەر دیمەنی شانۆرا بەرەو گۆرستنیان برد .

هەر لەگەڵ ئەم بنەمالە ئاشنا ببوو ، دلی نیشتە سەر كجێكی ئەم بنەمالە بە ناوی " مادلن بژار " كە لە پێشدا بە كورتی ئاماژەی پێكرا كە بە جارێكی دڵی لێ‌ ساند و بوێرانە لە نامەیەكدا بۆ باوكی نووسی بە تەواوی لێی بڕاوە ، وە ئیرادەی وایە لە ئیشی كەل و فەل فرۆشی نێو ماڵان پەشیمان بۆتەوە .

بە راشكاوی داوای بەشە ماڵی دایكی لە باوكی دەكات ، هەوڵ و تەقەڵای باوكی بۆ بەرگری كردن لەم كارەدا بێ‌ ئاكام بوو ، لەم رۆژەوە باوك و كوڕ لێ هەڵبڕان ، وە مۆلێر بۆ هەمیشە تێكەڵ بە بنەماڵەی بژار بوو ، ئەم دەستەیە ناسراوە بە "دەستەی بنەماڵە"بوون.

بەڵام هەر كە مۆلێر تێكەڵ بەو بوو ناویان نا "شانۆی شەهیر" وە ژیانێكی تازە و پڕ لە كارەسات دەستی پێكرد .

دەبێ‌ بزانین ئەم هۆگرییە زۆرەی مۆلێر لاو وە تەئەئەتر و كۆمیدی بوو ، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە لە ناخیدا ئەم هەستە ریشەی داكوتابوو .

ئەو كاتششاری پاریس شێوەی زۆر لە تارانی 40 تاوەكو 50 ساڵ لەو پێش و هەموو شارە گەورەكانی دیكەی ئێران دەچوو .

هەر وەك لە تەكییەو مزگەوت و مەیدانەكانی شاری خۆمان هەڵا و كێشەی مەتەلۆك باز و دەورێش و قسە خۆش و بێژەر و مارگر و پاڵاوان و تەردەست و جادوگەروو لۆتی و ورچ و مەیمون و پەردەدار و كەل و پەلیان بڵاو دەكردەوە و قەڵەبالغی ساز دەبوو ـ خەڵكی بێ كار لە دەوریان بازنەیان دەبەست .

لە زۆربەی گەڕەكی نێو شار لە پاریس ئەو كات بۆ وێنە لە گەڕەكی " پونت نوف " و " لە پلاس دوفن" لاسایی كەرەوان " واتە ئەكتەرو " هونەمەندەكان وا لاسایی كردنەوە و گاڵتە جاری و پێكەنینیان ساز دەكرد لەسەر ئەم دیمەنە دێرینەكان ، كە تەرتوویان پێ دەڵێن .

ئەو پێشانگایانەی لە رووی حەوزی پێشان دەدارا دەیان هێناوە بیرمان و ن شانۆی پێكەنینیان پیشان دەدا .

وە بەناوبانگترینیان ئەو پیشان دەرانە و بۆ وێنە كێشانەی بەناوبانگ.

ئێستاش وێردی زمانان لە بیرنەچۆتەوە و وە ئێستاش ناوی یەكێك لە تەماشاكردنەكانی بەناو بانگی پاریس تابارانە ، ئەم كەسایەتی و لاساكەرەوەكانی فەرەنسایان شەرلاتان پێ‌ دەوتن ، ئەوان پتر لە رۆژی جەژن و چوار شەممە بازار دەكەن ، كە بە زمانی فەرەنسی یان فوئاریان پێ وتووە كەل و پەلی شانۆ و تەماشایان بڵاو دەكردەوە.

بەم جۆرە شانۆیانە فەرەنسییەكان فارس یان پێ وتووە كە بە زمانی كوردی دەتوانین بڵێین گاڵتە و لاسایە و گاڵتەجار .

شانۆی فارس بۆ ماوەیەكی زۆر لە وڵاتی فەرەنسادا لەبرەو دابوو ئەگەرچی ئەو شانۆیە لە سەدەی سێزدەی زاینیدا باو بووە ، بەڵام لە سەدەی پازدە و شازدەدا برەوی زۆری پێ‌ درا .

وەك نووسیویانە لە ماوەی ئەم دوو سەدەیەدا پتر لە پێنج هەزار شانۆنامە و لاسایی سازكراوە كە بە داخەوە لەم هەموو جگە لەسەد و بیست بەرهەم هیچیت نەماوەتەوە و ئەگەر چی هێندێك لەوانە باشترین و بە پێزترین بەرهەم بوون.

یەكێ تر لەو لاسایی و كۆمیدیانەی وا لە سەدەكانی چواردە و پازدە لە فەرەنسا برەوی هەبوو بە نێوەی سووتی واتە " قوماری شێتانە" و كەسایەتی و قارەمانانی ئەم جۆرە قومارانە زۆربەیان دەلووشێت بوون و لە تەختەی شانۆدا دوونیایەكیان دروست دەكرد كە لە بنەمایی شێتی و نەزانییەوە دامەزرابوو و جیاوازیێكی گرنگ كە لەم جۆرە تەماشایەنە لەگەڵ فارس بوونیان جلوبەرگی ئەكتەرەكان بوو لە "سووتی" دا جلوبەرگەكان نیوە زەرد و نیوەی سەوز بوون گوێی كلاوەكانیان وەك گوێی گوێدرێژ درێژ بوو.

وەك دەڵێن لۆیی چواردەهەم بۆ پێشخستنی سیاسەتی خۆی و بۆ ئەوەی كە گەورە و پر ئیفادە و خۆ بە زل زان و بخۆرەكانی بارەگا هەڵسوراوتر دەكات و بیانكاتە جێنشینی خۆی و ئەم جۆرەشانۆیانەی رەواج دەدا و هەر بەم بۆنەیەوە ئازادیی تەواوی دابوو بەو ئەكتەرانەی والە كۆڵان و بازاڕدا دەوریان دەگێڕا تاكو هەر بەم كەلوپەلە سادەو ساكارەی وا لەبەردەستیان دابوو و بەزمانی ئاسایی و دابونەریتی نالەباری كۆمەڵایەتی و سیاسی بخەنە ژێر رەخنە و بەزمانێكی گاڵتە جارانە ئەم راستی و خاڵانەی وا هیچ كەس بەسەر زمانیدا نەدەهات بە خەڵكی رابگەیەنن "سووتی " تاوەكو كۆتایی سەدەی شازدەی پێش زاینیش هە برەوی بووە و تەنها هاوكات لەگەڵ پاشایەتی هانری چوارەم بە پێی سیاسەتی ئەو كات بەرگری لێ‌ كرا بۆ ئەوەی ئەم جۆرە شانۆیانە پەیوەندییان بە سیاسەتەوە نەبێ‌ و تاكو بە شێوەی وەك كینایە "توكووك" بەگوێی گەورە و ئەمینداری حكومەت نەگاتەوە ژمارەی "سووتی " یەكان یەكجار زۆر بوو ، بەڵام ئێستا كە پتر لە بیست دەنكیان لێ‌ نەماوە.

ماڵی باوكی مۆلێر لە پاریس لە گەڕەكی "لەهاڵ" واتە لە بازاڕی خۆراك فرۆشی بوو كە زۆر لە بازاڕی ئەمینوڵ سوڵتانی"ی تاران دەجێ‌ و دوور نەبوو لە پردە تازەكەی وا گەڕەكی یەكێك لە پێشانگا بەناوبانگەكان بوو و شیمانەی ئەوە دەكرێ‌ بڵێن هەر نزیك بوون و چاو لێكرنی ئەم فارس و گاڵتە و گەپانە بوو وە سروشت و بیری ئەوەی بۆ لای شانۆ و كۆمیدی و ئەكتەر راكێشا .

دوایی ئەوەی كە مۆلێر تێكەڵ بە بنەماڵەی بژار بوو ، ژیانی ئەكتەر و هونەرمەندی ئەو دەستی پێكرد ، ماوە "30 " ساڵ مۆلێر لە پاریس رەنجێكی زۆری كێشا .

كاروباری راگەیشتن و دابینكردنی بژێوی بازگەكانی كەوتبووە سەر شانی و دەبووایە ئەم كاروبارە بەڕێوەبەرێ‌ و خواردمەنی بگەیەنێ‌ بە هەندێكیان ، بەڵام رووی دەكرد هەر یەكێك بە ناوئومێدی دەگەڕاوە، خراپتر لە هەموو شتێك ئەوە بوو گرووپی تری ئەكتەر كە لە دوو پێشانگا و ئەكتەری لومارە و هۆتێلی دێ بورگونی لەگەڵیان پێشبڕكێیان بوو ، لە كۆتاییدا كۆلێری گەنج بە دۆڕاوی مەدانی چۆڵ كرد و گەیشتە ئەو شوێنەی وا كەوتە بن قەرزەوە قەرزەكانی بۆ نەدراوە و لەئاكامدا چوار رۆژی زیندانی بۆ بڕایەوە.

ئەو كات بوو مۆلێر هاتە سەر باوەڕ لەگەڵ هاورێ‌ و هاوكارەكانی لە پاریس بڕۆنە دەر.

هەموو ئەندامانی دەستە لەگەڵ بەرپرس و كارگێری گەندی خۆیان بەرەو باكوور و رۆژئاوای فەرەنسا بەرێكەوتن ، تاوەكو دەرگای بەختەوەری بە روویاندا بكرێتەوە و ژیانیان باشتر بێت .

مۆلێر چونكە لە هەموو شوێنێك لەگەڵ خۆشەویستە شۆخەكەی خۆیدا بوو خۆی بە بەختەوەر دەبینی و تاوتوێی عیشق لەگەڵ گەشە و نەشەی گەنجی و ئاڵۆزی ژیانی ، بواری ئەوەی پێ‌ نەدەدا سەرنج بداتە كێشەكانی تری وەكو " بێ‌ ماڵ و حاڵی و هەڵسووڕانی بێ‌ دەستكەوتانە".

مۆلێر لەگەڵ هاورێ‌ و هاوكارەكانی خۆی دوازدە سێزدە ساڵی تەواو سەرقاڵی هەڵسووڕان و گەڕانێكی دوور و درێژ بەوڵاتاندا بوو و ئەو رۆژەی لە ت تەمەنی سی و شەش ساڵیدا گەڕاوە بۆ پاریس لە بابەت ماڵ ە ئەزموونەوە دەستكەوتێكی باشی بووە و لەگەڵ ئەوەشدا بوو بەخاوەنی ناوبانگێك لە مێژووی ئەدەبیاتی فەرەنسادا .

لەمێژووی ئەدەیاتی فەرەنسادا نووسراوە كە " هەرچەند ئەو كاتیش هەر لابوو ، بەڵام هەرگیز هیچ نووسەرێك وەكو ئەو خاوەنی ئەم هەموو ئەزموون و زانیاری و هەروەها بۆ كار لەو گرج و گۆڵتر نەبووە.

مۆلێر لە ساڵی 1659 كۆمیدی مەسخەرەكانی وەك "ژنانی بەدەمار و خۆ بەزل زان" نووسی و زۆر بەباشی سەرنجی خەڵكی پارییس و تەنانەت گەورە و پیاو ماقووڵانی بۆ لای خۆی راكێشا . و هەر ئەمە بوو بەهۆی ئەوەی كە مۆلێر لە لای پاشایی گەنج و هونەر پەروەری فەەنسا لۆیی چواردەهەم خۆشەویست و بكەوێتە بەر سێبەری روحمی ئەو كە " ئافتابشا" ناو دەبردرا .

ئەو كات تەمەنی بیست و یەك ساڵ بوو كە ماوەی هەشت تاوەكو نۆ ساڵ بوو تاجی پاششایەتی كردبووە سەر ، دەبێ‌ بزانین ئەگەر لایەنگری بەردەوام و هەمیشەی پاشا نەبواییە ، هیچ كات مۆلێر كە ئەویندار و خولیایی راستی و راستی كۆتن بوو ، لەو شوێنە خراپانە كە پتر گەورەكانی دینی و دوونیا كە گورگی نێو پێستی مەر بوون ، غیرەتی ئەم هەموو راستی گوتنەی نەدەبوو .

بەدوای ئەمەدا بەپشتیوان و هاندانی پاشا گەلێكی شانۆنامەنووسی و لەگەڵ نووسینی شانۆنامەكان كەڵەكبوونی نەیارانی پتر دەبوو.

مۆلێر و هاوەڵانی ئەكتەری ئەم شانۆ نامانە بوون . ژنانی بەناو هونەرمەندی كۆنەپەرست و ناسراو و بارەگانشیینانی خ بە زل زان و لەخۆ دەرچوو و دواننشینی بێ‌ هونەر و بەلاشخۆر و گەنجانی تەرپۆش و لە خۆڕازی.

نووسەرانی بەخیل و خۆپەرست و رەخنەگڕانی كۆنەپەرست بە وتەی مۆلێر " رەخنەگرانی رەخنەگر" بە تایبەت وشكەسۆفی دووڕوو و تازەپێگەیشتووانی ماڵپەرست كە وەك دەهۆڵ دەنگیان هەموو شوێنێكی پڕ كردبوو ، هەروەها حەكیم و پزیشكانی بێ‌ سەواد و بەدەمار و بێ‌ پایە و بێ‌ مایە وا لەهەموو دزییەكدا ئەسكوێن .

بێ‌ باكانە و بێ‌ وچان كەوتنە گیانی بێ‌ شك و ئەگەر لایەنگری پاشا و دۆستایەتی چەند كە لە دۆستانی پاك و ئەمەگ ناسی وەك "بوالۆ" رەخنەگری زۆر بەناوبانگ و "لافۆنتەین" قسەخۆشی بەناوبانگ وا پێشتر لەدڵەوە دۆست و هاندەر و هەواداری ئەو بوون ، نەبوایەن نەیارانی ششەرخواز و زاڵم نەیان دەهێشت بژی و نانی زیندووان بخوا.

هەر لەم هەوەڵەوە ماوەیەك خەڵك بە تایبەت تاك و گەورە كەسانی خۆ بەزلزان و ئەو كەسانەی خۆیان تەواو و هەروەها هونەرناس و نوكتەزان دەزانی بە چاوی سووك دەیانڕوانییە بەرهەمەكانی مۆلێر و هەر بە تەوس و تەشەر و پێكەنین و دهۆ دەیان دواند بەڵام زۆری دەوام نەهێنا كەنەك هەر هاووڵاتیانی بەڵكو بیانیەكانیش ئاگاداری پلە و پایەی ئەو نەبوون بە جۆری كە لە ساڵی 1778 زایینی پەیكەرەكەیان لە تەلاری بەناوبانگترین هۆڵی تەئەتری فەرەنسا واتە كۆمێدی فەرەنسا داناو لە ژێر پەیكەرەكەدا نووسییان

"شانازییەكەی زۆر تەواو و كامل و بێ‌ كەم و كوڕییە....."

لە راستیدا تا ئەو كاتی هیچ كەس لە دوونیادا "جگە ەل شكسپیر" دەروونی مرۆڤایەتی و نهێنییەكانی روحی بەم شێوەیە و ئاوا رێك و پێك وەدەرنەخستووە و هەروەها راستی خاڵە دەروون ناسییەكانی بەم هەموو وردبینیییەوە بەان نەكردبوو.

لە كۆتاییدا سەدان ئاخ بەهۆی پیریی و بێ هێزی نەیدەتوانی توند بەرێدا بڕوا كەكاتێ‌ گەیستە سەر سەرینی ، مۆلێر لەدەست رەنج و ئازاری دوونیا رزگاری ببو و بۆ هەمیشە حەساییەوە 17 فیبریوەری ساڵی 1773" زایینی .

قەشەكان كەلێی دڵ پڕ ببون و ناخۆشیان دەویست ، نەیاندەهێشت تەرمەكەی لە گۆڕستانی مەسیحییەكان بنێژن بۆیە ژنەكەی ناچار بوو پەنا بەرێتە بە ل‌و‌ویی چواردەم و خۆی بەسەر كەوشەكانی پاشادا كێشا و هێندە پاڕاوە و گریا فرمێسكی رژاند تاكو پاشا لە بەرپرسی ئایینیەكان واتە ئۆسقۆفی پاریس ئیزنی وەرگرت تاكو تەمی ئەو بێچارەیە بنێزن .

ئیزن درا بەڵام بەو مەرجە رێورەسمی ناشتنی لە رۆژدا نەبێت و هیچ رێورەسمێكی تایبەتی بۆ نەرگرن.