شانۆ له له‌نده‌ن نووسینی : رۆنیه بلۆم ئاماده‌کردنی له سویدیه‌وه : مه‌هدی جاف
شانۆ له له‌نده‌ن
نووسینی : رۆنیه بلۆم
ئاماده‌کردنی له سویدیه‌وه : مه‌هدی جاف
به‌شی یه‌که‌م
نووسه‌ری ئه‌م کتێبه " رۆنیه بلۆم " سالآنێکی زۆر لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانۆی له‌نده‌ن کردووه و بۆ خۆشی له‌وێوه ڕاپۆرتی له‌سه‌ر شانۆکانی له‌ندەن بۆ بلآوکراوه‌کان و ڕادیۆی سوید ئاماده‌کردووه. سویدیه‌کان و ئینگلیزه‌کان ئه‌م کاره‌ی ئه‌ویان به‌رز نرخاندووه جێی خۆشحاڵیان بووه.
بۆچی هه‌موو ساڵێک هه‌شت ملیۆن که‌س سەردانی شانۆکانی له‌نده‌ن ده‌کەن؟ ئه‌ی بۆچی له سالآنی 1970 دا ژماره‌ی بینه‌رانی شانۆکان زیاتر بووه؟ ئه‌م کتێبه ئه‌وه ڕوون ده‌کاته‌وه و باس له‌وه‌ش ده‌کات که چ کاریگه‌ریه‌ک له پاش هه‌ڵگرتنی سانسۆر له ساڵی 1968 له‌سه‌ر شانۆ ده‌کات و باس له شانۆکارانی نۆێ و شانۆکانی وه‌ك شانۆی نه‌ته‌وه‌یی، شانۆی ڕیاڵ شکسپیر که‌مپانی و شانۆی وێس ئێند ده‌کات.
شانۆی" وێست ئێند " که دوو کیلۆمه‌تر چوارگه‌شه ڕووبه‌ره‌که‌یه‌تی و نزیکه‌ی په‌نچا شانۆ له‌خۆی ده‌گرێت، ئه‌و شانۆیانه‌ش وه‌ك شانۆی " شانۆی دراری لاین" ،" شانۆی ئۆڵد ڤیك " ، " شانۆی له‌نده‌ن پالادیۆم " ، " شانۆی هێر مایه‌ستی " ، " شانۆی ئالویچ " ، " شانۆی گلوپ " ، " شانۆی لۆریک" و...
له شاری له‌نده‌ن زیاتر له 147 شانۆ یه‌هه و شانۆکان به‌رهه‌مه‌کانیان بۆ شوێنانی تری ده‌گوێزنه‌وه و هه‌ر له‌م شانۆیانه‌وه شانۆی موزیکی گه‌شه‌ی کرده‌ووه و به‌ردوام له پێشره‌ویدایه.
با بزانین بۆچی بلآڤۆکی گه‌شتگوزاری به‌ریتانی وا ڕاده‌گه‌یه‌نێت که نیوه‌ی ئه‌و گه‌شتگوزارانه‌ی سه‌ردانی له‌نده‌ن ده‌که‌ن هۆی گرنگی سه‌ر‌دانه‌کانیان بینینی ئه‌وشانۆگەریانەیە که له‌نده‌ن پێشکه‌ش ده‌کرێن، واته بۆ بینینی شانۆ سه‌ردانی له‌نده‌ن ده‌که‌ن. " باشترین شانۆی جیهان لێره‌یه" ئا به‌م شێوه‌یه له ئاگاداریه گه‌شت و گوزاریه‌کاندا به‌سه‌ر شاری له‌نده‌ندا هه‌ڵده‌درێت. ئه‌وانه‌ی که وا ده‌نووسن له‌و ڕوانگه‌یه‌وه فکرده‌که‌نه‌وه که به‌رجه‌سته‌کردنی ڕۆڵی ئه‌کته‌ره‌کان واته بینینی ڕۆڵه‌کانیان له سه‌ر سه‌کۆی شانۆکان له پله‌ی لوتکه‌دان، هه‌ر بۆیه زۆر جار پیاهه‌ڵدانه‌کانیان سنوور ده‌به‌زێنێت و ده‌ڵێن " زارۆك و ژن و پیاوی به‌ریتانی له سروشتدا بۆ خۆیان ئه‌کته‌رن". پێته‌ر هال" به‌رپرسی شانۆی نه‌ته‌وه‌یی ده‌رباره‌ی ئه‌و زۆر به‌سه‌رهه‌ڵدانه‌دا ده‌بێژێت" خۆشه ئه‌وانه وا بیر ده‌که‌نه‌وه، به‌لآم ئێمه بڕوامان وا نیه".
هه‌موو ڕۆژێك جگه له ڕۆژانی یه‌کشه‌مه نزیکه‌ی 40 هه‌زار بلێتی ئه‌و 50 تیاتره‌ی که له سه‌نته‌ری له‌نده‌نن ده‌فرۆشرێن، ده‌بێت ئه‌م بینه‌رانه له ئێواره‌یه‌کدا فریای چی بکه‌ون، ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مانه هه‌موو ئیواره‌یه‌ك بینه‌رانی شانۆ دڵخۆش و شاد ده‌که‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م فره به‌رهه‌مانه‌یه که بینه‌ران له له‌نده‌ن کۆده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر بینه‌رێك بخوازێت یه‌ك هه‌فته به‌س سه‌یری به‌رهه‌می مۆزیکی بکات ئه‌وا بێگومان هیچ ڕۆژێك بێ به‌رهه‌می نوێ بێ بەش نابێت. ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌رهه‌مه‌کانی شکسپیر ببینێت ئه‌وه باشتر، یان هه‌موو جۆره کۆمیدیه‌کان، یان به‌رهه‌می هه‌موو شانۆکان، به هه‌موو جۆره‌کانی، شانۆی بۆکاڵه‌کان، یان دراما تازه نووسراوه‌کان، شانۆی پانتۆمیم ،ئۆپێرا، یان شانۆی مندالآن و هه‌موو جۆره‌کانی تری، هه‌ر جۆرێك ئاره‌زووی بینه‌ر بخوازێت هه‌یه، له چ شوێنیکی ئه‌م دنیایه و له چه‌ند شوێنکی بچووکدا ئه‌م هه‌موو به‌رهه‌مه‌مانه پێش که‌ش ده‌کرێن ؟. لێره‌دا گرفتێك دێته پێش بینه‌ر ئه‌ویش ئه‌وه‌یه زۆر جار فریای بینینی هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئه‌و ده‌یخوازێت ناکه‌وێت.
شانۆکان
زۆر که‌سان گه‌واهی سیحر ئامێزی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی شانۆی له‌نده‌نن . زۆربه‌ی ئه‌و شانۆیانه‌ش له سه‌ره‌تای سالآنی 1900 وه دروستکراون. ئه‌وشانۆیانه‌ی گۆمه‌زه به‌رزه‌کانی له زێڕ و له شیوه‌ی کۆشك و له ناوه‌وه‌ش دیواره‌کانی وه‌ك مۆزه ڕازاوه به تابلۆ دیرۆکیه‌کان و په‌رده و کروسیه‌کانی له قه‌یفه‌ی سوورن. چرا داگیرسراوه‌کانی هه‌میشه به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی میوانه‌کانی ده‌کان. چرا داگیرسراوه‌کانی "ستراندتیاتر" ڕۆژانی شه‌ڕ بیر دانیشوانی له‌نده‌ن ده‌خه‌نه‌وه، ئه‌و کاته‌ی له ڕۆژانی ڕووناکدا درامایه‌کی کلاسیکیه‌کی ئینگلیزی به ناوی" بۆ به‌هیزکردنی ڕه‌ووش" له کاتێکدا شاری له‌نده‌ن به هۆی شه‌ڕه‌وه ئاگری گرتبوو و ده‌سووتا پێشکه‌ش کراوه. یان چرا داگیرساوه‌کانی شانۆی " ڕیاڵ دراری لاین" که سه‌د مه‌ترێك له‌وبه‌روه ، که له ساڵی 1674 دروستکراوه.
شانۆ سه‌کراوه‌کەی شکسپیر
ئه‌م شانۆ ئه‌فسوناویانه به‌شێکن له دیرۆکی شانۆی ئینگلیزی، مرۆ هه‌ر له ده‌ره‌وه که ئه‌م شانۆیانه به چاوی ده‌که‌وێت ئاره‌زووی چوونه ناوه‌وه‌یان ده‌کات، خۆ له کاتی پشوودان یان به‌ر له ده‌ستپێکردنی نمایشه‌کان وا هه‌ست ده‌که‌یت له مۆزه دایت، ووردبوونه‌وه له تابلۆ ڕه‌نگیه‌کان، پۆرترێتی شانۆکاره مه‌زنه‌کان، په‌یکه‌ره‌کان و ئه‌فیشه کۆنه‌کان که دیواره‌کانی ڕازاندووه‌ته‌وه دنیایه‌ک له فکر و بیر‌ێنانه‌وه بیر میوانه‌کان ده‌هێننه‌وه. یه‌کێک له‌و بیر هێنانه‌وه که بینه‌ر سه‌رسام ده‌کات توانایی ئه‌کته‌ری به‌ناودار" ده‌یڤید گاریک"ه که له ساڵی 1742 له شانۆی دراری لاین وه‌ك ئه‌کته‌رێکی به توانا کاری کردووه. یان ئه‌کته‌رێکی مه‌زنی وه‌ك " یوهن فیلیپ کاپێڵ" که له ساڵی 1783 دا ڕۆڵی هاملێتی بینیووه، خۆ مه‌ستبوون له بیر هیناوه‌ی ئه‌و کاتانه‌ی که مه‌زنترین ئه‌کته‌ری وه‌ک" ئێموند کین" که له 14 به‌فرانباری 1814 دا ڕۆڵی " شایلۆک" یاری کردووه به‌هایه‌کی مه‌زنتر به مێژووی شانۆ له له‌نده‌ن ده‌دات.
له‌وانه‌یه بگوترێت زێده‌ڕۆییه ئه‌گه‌ر بێژیت ڕۆژێک کورسیه‌کی به‌تاڵ ، نه‌فرۆشراوی شانۆکان بینیت. ئێستا شانۆی دراری لاین وه‌ک یه‌کێک له شانۆ مۆزیکاڵیه‌کانی له‌نده‌ن داده‌نرێت، هه‌رئه‌م شانۆیه بوو که مۆزیکاڵی " مای فایه‌ر له‌یدی" له 28 ی گولآنی 1958 وه بۆ ماوه‌ی 2284 جار پێشکه‌ش کرد. هه‌ر له نزیک ئه‌م شانۆیه شانۆیه‌کی ئوپه‌رایی هه‌یه به ناوی " کۆڤین گاردن" که له سالآنی 1958 وه هه‌موو ڕۆژێک جمه‌ی له بینه‌ران دێت، له به‌رهه‌مه له یادنه‌کراوه‌کانی ئه‌م شانۆیه وه‌ک " ئه چوڕه‌س" و " سوینی تود" ه که وه‌ک کێبڕکێیه‌کی درای لاین داده‌نرێت. یه‌کێکی تر له شانۆ جوان و ڕازاوه‌کانی له‌نده‌ن شانۆی " پالادیوم" ئه‌م شانۆیه ئاڵ و گۆڕ له ته‌ک ئه‌کته‌ره ناوداره‌کانی جیهاندا ده‌کات، هه‌م ئه‌کته‌ر به کرێ ده‌گڕیت و هه‌م به‌کرێی دادات. ئه‌م شانۆیانه‌ی که ئاماژه‌مان پێکردن هۆڵی شانۆکانی هه‌ریه‌کیان له 2000 کورسی که‌متر نیه.
بینه‌ران
ته‌ماشاڤانان زۆر ڕێز له شانۆی له‌نده‌ن ده‌گرن و له ته‌ک ئه‌وه‌شدا ئه‌کته‌رانی به‌ریتانی به ناوبانگن و ڕابروویه‌کی باشیان هه‌یه. که‌ناڵه ته‌له‌فزێۆنه‌کانی بی بی سی، ئی تی ڤێ به‌ربه‌ره‌کانی باشترین سریاڵی ته‌له‌فزێۆنی بۆ زیاتر ناساندن و توانا ده‌رخستینی ئه‌کته‌ره‌کان به بینه‌رانی شانۆ ده‌که‌ن. ئه‌کته‌ره‌کانی سریاڵه درێژه‌کان و سه‌رکه‌وتووه‌کانی ته‌له‌بزێۆنه‌کان له‌سه‌ر شانۆکان زوو زوو ده‌رده‌که‌ون، ئه‌مه‌ش وا له بینه‌ران ده‌کات زیاتر ئاره‌زووی ئه‌وه بکه‌ن ئه‌کته‌ره‌کان له‌و به‌رهه‌مه شانۆییانه‌دا و له نزیکه‌وه و به شێوه‌یه‌کی زیندوو بیانبیبن.
بنیه‌رانی شانۆی له‌نده‌ن هه‌مه جۆرن، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری دانیشتوانی هه‌موو جیهان له هۆڵێکدا کۆببنه‌وه، ئه‌مه‌ش له به‌ر ئه‌و گه‌شتیاره زۆرانه‌ی که سه‌ردانی له‌نده‌ن ده‌که‌ن. هه‌میشه ئه‌م بینه‌ران به ڕێزوو خۆشه‌ویستیه‌وه له یه‌کتر ده‌ڕوانن. به‌ریتانیه‌کانش زیاتر ڕێز له‌و که‌سانه ده‌گرن که سه‌ردانی شانۆکانیان ده‌که‌ن.
له سالآنی 1980 دا که له چه‌ند لایه‌که‌وه مانگرتن هه‌بوو، کاری له سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی ڕووناکی ناو شانۆکانیش تا ڕاده‌ی له % 40 کردبوو. به‌لآم بینه‌ران زۆر به‌لایه‌نه‌وه ئاسایی بوو، یان نموونه‌یه‌کی تر له خۆراگیری و ئارامی بینه‌ران ئه‌و کاته بوو که ئاگاردارکرانه‌وه که شانۆکه هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی لێکراوه، له‌به‌ر ئه‌وه ناچار بوون هۆڵی شانۆکه چۆڵ که‌ن و پۆلیس هۆڵه‌که بپشکنێت، به‌لآم بینه‌ران له ده‌ره‌وه زۆر به‌هێمنی و ئارامیه‌وه چاوه‌ڕانی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که بگه‌ڕێنه‌وه ناو شانۆکه و ئێواره‌یه‌کی خۆش به‌سه‌ر ببه‌ن.
له به پێی ئاماری " بڵاڤۆکی گه‌شت و گوزاری به‌ریتانی" له سه‌ره‌تای سالآنی 1970 دا سالآنه دوو ملیۆن گه‌شتیار له له‌نده‌ن وه‌ك بینه‌ر سه‌ردانی شانۆکانیان کردووه. و له ساڵی 1978 و به پێی ئاماری " بڵاڤۆکی توریستی به‌ریتانی" ژماره‌ی بینه‌رانی گه‌شتیار زیادی کردووه به ڕاده‌ی سێ ملیۆن و نۆ سه‌د هه‌زار بینه‌ر بووه. له مانگی گولآنی 1976 تا مانگی نه‌ورۆزی 1977 واته ساڵیك که‌متر حه‌فت ملیۆن و نیو بینه‌ر سه‌ردانی شانۆکانی له‌نده‌نیان کردووه، ئه‌م ئاماره‌ش " سۆسیتی ئۆف یۆست ئێند تیاتر" ئه‌نجامی داوه. ئه‌م ژماره‌یه هه‌ر له به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو تا کۆتایی 1979 پاشان به هۆی به‌رزبوونه‌ی دراوی به‌ریتانی پاوه‌ند و زیادکردنی باج " سکات" وای کرد که ژماره‌ی گه‌شتیاره‌کان که‌م بێته‌وه، به‌لآم بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌رانی شانۆ که‌م نه‌بێته‌وه زۆر له‌و شوێنانه‌ی که پسۆڵه‌ی شانۆکانیان لێده‌فرۆشرا نرخه‌کانیان داده‌به‌زراند و به هه‌رزان ده‌یانفرۆشتن.
ئه‌و شانۆیانه‌ی که له سالآنی 1970 دا گه‌شه‌یان به بزاڤی شانۆ له له‌ندان داوه شانۆکانی " شانۆی نه‌ته‌وه‌یی"، " ریاڵ شکسپیر که‌مپانی"، زه فرینج" و شانۆی مۆزیکاڵی " وێست ئێند" ن. با سه‌ره‌تا باس له شانۆی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ین.
شانۆی نه‌ته‌وه‌یی
له مانگی ڕێبه‌ندانی 1976 ڕووداوێکی مه‌زن له شانۆی نه‌ته‌وه‌یی ڕووی دا، کامێرانی که‌ناڵی ته‌له‌فزئۆنی بی بی سی له هه‌موو گۆشه‌کی شانۆی " ئۆڵد ڤیک" ئاماده‌بوون بۆ تۆمارکردن و وێنه‌گرتن ، بینه‌ره‌کان به جل و به‌رگی ئاهه‌نگ گێڕان و کارمانده‌کانیش به جۆرێکی تر ده‌هاتنه پێش چاو، مرۆ ده‌که‌وته گومانه‌وه که ئه‌مه ماته‌مینی بێت یان خۆشی، پاشان ده‌رکه‌وت که ئه‌مه دوا نیمایشی شانۆی نه‌ته‌وه‌ییه له‌م شانۆیه‌دا، به‌رله‌وه‌ی بگوێزرێته‌وه بۆ " بیتۆنگکڵۆسێن" له " ساوس بانک"
شانۆی نه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌یه‌کی زۆر پێشکه‌وتوو له ساڵی 1962 وه له‌سه‌ر ده‌ستی شانۆکاری مه‌زنی به‌ریتانی "لاورێنس ئۆلیڤه‌ر" له شانۆ " ئۆڵد ڤیک" به‌ڕێوه‌براوه. ئه‌م ئێواره‌ش شه‌ره‌فێکی گه‌وره‌ویه که ڕێز له‌و پیاوه مه‌زنه ده‌گیرێت. له‌وه‌ش مه‌زنتر ئه‌وه‌یه ئه‌م ئیواره‌یه شه‌ره‌فێکی گه‌وره‌تر ده‌به‌خشرێته شانۆکاری ناودار " لیلیان بایلس" که تا ساڵی 1937 هێز و توانایه‌کی مه‌زن بوو که شانۆی ئۆڵد ڤۆیکی به‌رێوه‌بردووه و ناوبانگێکی جیهانی به‌م شانۆیه به‌خشیووه. ئه‌و شانۆکارانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا جوان و پڕ تین بوون ئیستا له هۆڵی شانۆکدا له ته‌مه‌نێکی پیردان و له ناخیاندا هه‌مان تین و خرۆشی سه‌رده‌می لاویان قوڵپ ده‌دات. وه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه ئه‌م ئیوایه شانۆکاری مه‌زن لاورێنس ئۆلیڤه‌ر له‌م ئاهه‌نگه‌دا بۆی نه‌کرا ئاماده‌بێت.
شانۆی ئۆڵد ڤیک
ئه‌م شانۆیه له ساڵی 1818 دروستکراوه، له پێشدا ناوی " ریاڵ کابرج کامپانی" بووه. ئه‌م شانۆیه ناوبانگی جیهانی له‌و ڕۆژه‌وه ده‌رکرد که " لیلیان بایلاس" له ساڵی 1912 وه به‌رپرسیاریه‌تی گرته ده‌ست. ئه‌م خانمه پڕ توانایه به شیوه‌یه‌کی زۆر تووند و سه‌خت به‌رنامه‌کانی شانۆکه‌ی به‌ڕێوه ده‌برد. ئه‌کته‌ره‌کان به‌درێژایی شه‌وان پرۆڤه‌یان ده‌کرد، بۆخۆشی به‌رده‌وام سه‌رپه‌رشتی کاره‌کان و پێویستیه‌کانی بۆ جێبه‌جێ ده‌کردن.
مێژووی دره‌خشاوه‌ی ئه‌م خانمه له کاری شانۆییدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1914 کاتێک که بڕیاری دا که هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی ولیام شکسپیر له‌م شانۆیه‌دا واته شانۆی ئۆڵد ڤیکدا پێشکه‌ش بکرێن. تا ساڵی 1923 هه‌موو ئه‌م خانمه مه‌زنه ئاواته‌که‌ی هاته‌دی و ئه‌و بڕیاره‌ی که دابووی به بینه‌ران به‌ردیه سه‌ر و باری ئابووری شانۆکه‌شی به‌ره‌و و پێش برد. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش ناوبانگ و باگراوندێکی باشی به شانۆی ئۆڵد ڤیک دا.
له ماوه‌ی سالآنی 1930 دا ئه‌م خانمه بۆ ئه‌وه‌ی که بینه‌ران له پاش خۆی له شانۆکه دانه‌بڕێن کۆمه‌ڵێک ئه‌کته‌ر و شانۆکاری به ناوبانگی وه‌ک "لاورێنس ئۆلیڤه‌ر" ، " چارلس لافتۆن" و له نه‌وه نوێیه‌کانیش وه‌ك " ئه‌لیس گونیش" ، " میکایل ڕیدگره‌یڤ"، " ڕالف ڕیچاردسۆن" و " جێمس ماسۆن له شانۆکه دامه‌زراند. به‌لای لیلیان بایلاسه‌وه زۆر گرنگ بوو که دوو شانۆکاری مه‌زنی وه‌ک لاورێنس ئۆلیڤه‌ر و چارلس لافتۆن که ڕۆڵی سه‌ره‌کیان له فیلم‌دا ده‌بینی له‌سه‌ر شانۆش ڕووبه‌ڕووی بینه‌ره‌کانیان ببنه‌وه. له ته‌ك ئه‌وه‌شدا ئه‌م دوو مه‌زنه هه‌م ڕیژه‌سۆر و هه‌میش خاوه‌ن فکر و ئه‌ندێشه‌ی مه‌زن بوون.
له شانۆی ئۆڵد ڤیکه‌وه بۆ شانۆی نه‌ته‌وه‌یی
له کاتی شه‌ڕی جیهانی دووه‌مدا شانۆی ئۆڵد ڤیک بۆمباران کراو له ماوه‌ی سالآنی 1941 تا 1950 داخرا. به‌رهه‌مه‌کانی شانۆی ئۆڵد ڤیک له شانۆی " نیو تیاتر" له ساڵی 1953 وه تا 1958 پێشکه‌شکران، ئه‌مه‌ش به گران که‌وت له‌سه‌ر شانۆی ئۆڵ ڤیک، دووباره ده‌ستیان کردووه به پێشکه‌شکردنه‌وه‌ی 36 به‌رهه‌م له دراماناکانی شکسپیر له "هاملێته‌وه" ده‌ستیان پێکردوو به "هێنریکی 8" کۆتایی هات. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه‌ش بوو که شانۆی ئۆڵ ڤید بوو به سمبۆڵی شانۆی نه‌ته‌وه‌یی له به‌ریتانیا. ئوه‌ی شایانی باسه که بگوترێ ئه‌وه‌یه که شانۆی نه‌ته‌وه‌یی له ساڵی 1848 قسه‌ی له‌سه‌ر کراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بینه‌ران زوویر بوون له‌وه‌ی که بۆچی تا ئه‌وکاته به‌ریتانیا شانۆیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه؟ ئه‌ی بۆچی فه‌ره‌نسا له ساڵی 1680 وه خاوه‌نی شانۆیی نه‌ته‌وه‌ییه یان ولآته گچه‌که‌کانی وه‌ك سوید، دانیمارک و نه‌مسا به‌ر له‌و کاته‌وه خاوه‌نی شانۆی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بوون.
گفت و گۆ کردن له‌سه‌ر بنیاتنانی شانۆی نه‌ته‌وه‌یی له ساڵی 1904 وه زۆر گرنگی پێدرا، ئه‌ویش له پاش مردنی ئه‌کته‌ری مه‌زن و لێهاتوو " ئیرڤیگنس" بوو، له‌و کاته‌دا ئه‌کته‌ر، ڕیژه‌سۆر و نووسه‌ری به توانا " هارلی گرانڤیلی بارکه‌ر" به پاره‌کی زۆر که‌م پرۆژه‌ی شانۆی نه‌ته‌وه‌ی خسته به‌رده‌ست، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش په‌نچا هه‌زار پاوه‌ند بوو. ئه‌م بڕه پایه‌ش له‌چاو ئه‌و شازه میلۆن پاوه‌نده‌دا که ئه‌و ساختمانه‌ی له " ساوث بانک" له ساڵی 1976 دروستکرابوو هیچ نه‌بوو. ئه‌م گفت و گۆیانه درێژه‌ی کێشا تا په‌رله‌مان له ساڵی 1949 دا بڕیاری دا که شانۆیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی دروست بکرێت، پاش گفت و گۆیه‌کی زۆر که چ شوێنێکی بۆ دیاری بکرێت بڕیار درا که له نزیک " واته‌رلوو بریچ" له نزیک هۆڵی ڤیستیڤاڵ که زۆر له شانۆی ئۆڵد ڤیکه‌وه دوور نیه دروست بکرێت. دواکه‌وتنی ئه‌م بڕیاره په‌یوه‌ندی به خراپی باری ئابووری به‌ریتانیه‌وه هه‌بووه. به‌لآم زۆر که‌س گلییه‌یان له‌وه هه‌بووه که پاره بۆ دروستکردنی شانۆ نه‌بێت بۆ چی باشه.
بێرنارد شۆ هه‌ر له ساڵی 1938 وه یه‌کێک بووه له ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمیته‌یه‌ی که قسه و باسیان له‌سه‌ر شانۆی نه‌ته‌وه‌یی کردووه. هه‌ر له ساڵی 1909 کۆمیته‌که باسیان له‌وه کردووه که ئه‌گه‌ر شانۆیی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌بێت ده‌بێت ئه‌م کارانه‌ی تێدا ئه‌نجام بده‌ن وه‌ك:
ـــ به‌رده‌وام به‌رهه‌مه‌کانی شکسپیر پێشکه‌ش بکرێت.
ـــ به‌رهه‌مه کلاسیکیه ئینگلیزیه‌کانی تێدا پێشکه‌ش بکرێت.
ـــ ڕێگه نه‌درێ به‌و درامایانه‌ی که کڤالیته‌یان باش نیه.
ـــ ڕێگه بدرێت که درامای نۆێ و باش گرنگی پێ بدرێت.
ـــ ده‌ست بکرێت به وه‌رگێڕانی به‌رهه‌می بێگانه چ کۆن و چ نوێ.
ـــ گه‌شه بدرێت به هونه‌ی نواندن و پێشخستنی توانای ئه‌کته‌ر .
بێگومان ئه‌م به‌رنامانه له ساڵی 1962 دا که لاورێنس ئۆلیڤه‌ر بوو به به‌رپرسی شانۆی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار خران. به‌لآم به‌ر له ته‌واو کردنی شانۆکه به پرۆگرامه‌کانی خۆیان هه‌ر له شانۆی ئۆڵد ڤیک مانه‌وه. ئه‌مه لای زۆر که‌سان ئاسایی بوو چونکه هه‌ر له سالآنی 1930 وه خانمی شانۆکار لیلیان بایلس که به‌رپرسی شانۆی ئۆڵد ڤیک بوو به ڕۆژنامه‌کانی ڕاگه‌یانبوو که ئه‌وان وه‌ک شانۆیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کارده‌که‌ن. دانانی لاورێنس ئۆلیڤه‌ر به به‌رپرسی شانۆی ئۆڵد ڤیک هیچ گومانێکی لای که‌س دروست نه‌کرد چۆنکه لاورێنس ئۆلیڤه‌ر بینه‌ر و خوازیارێکی زۆری هه‌بوو به تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی که ڕۆڵی سه‌ره‌کی له فیلمه‌کانی وه‌ك هاملێت، ریچاردی سێ و هه‌نریکی پێنج دا بینیبوو، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ولیام شاکسپیری به بینه‌رێکی زۆری ناساد، شاژنی به‌ریتالی ئیلزابێت مه‌دالیا وخه‌لآتی که‌سایه‌تی مه‌زنی به‌ریتانی له ساڵی 1947 دا پێبه‌خشی.
لاورێنس ئۆلیڤه‌ر زۆرهاوکاری درامانووسه نوێیه‌کانی ده‌کرد، بینه‌رانیش ئه‌مه‌یان ده‌زانی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بوو که په‌یوه‌ندیه‌کانی فراوانتر کردوو و توانی کۆنتراکت له‌ته‌ک درامانووسه نوێیه‌کاندا ببه‌ستێت و له شانۆی نه‌ته‌وه‌ییدا دایانمه‌زرێنێت. له ته‌ک ئه‌وه‌شدا ئه‌و ڕه‌خنه‌گری به‌توانا و ناسراو " کێنێت تینان " ی له شانۆی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراند. "کێنێت تینان" ی ڕه‌خنه‌گر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕایگه‌یاند که کار له‌سر له دووی تێکستی تازه نووسرا و وه‌رگێراوه ده‌کات و له کاتی پرۆڤه‌کانیشدا وه‌ک ڕه‌خنه‌گرێک سه‌په‌رشتی به‌رهه‌مه‌کان ده‌کات.
لاورێنس ئۆلیڤه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ست به کار کردنیه‌وه به ئاگا بوو له‌وه‌ی که شانۆی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت له کۆمه‌ڵه گروپێک دروست بێت که سوود له هه‌ڵه‌کانی یه‌کتر وه‌ربگرن. ئه‌و ترسی له‌وه‌ش نه‌بوو که بوار به ڕیژه‌سۆره تازه به ئه‌زموونه‌کان بدات. له ماوه‌ی ئه‌و ده ساڵه‌ی که لاورێنس ئۆلیڤه‌ر به‌رپرسی شانۆی نه‌ته‌وه‌یی بوو به‌رهه‌مه‌کانی درامانووسانی وه‌ك: ئاردێن، ئاراباڵ، بیکێت، برێخت، بوخنه‌ر، کوارد، فیلیپۆ، فریش، گریفیس، ئیبسن، میلله‌ر، نیکۆلس، ئۆ نێل، پیراندیلۆ، ساندێش، ستۆپارد، سترینبێری و چێکۆڤ پێشکه‌ش کران.
کێنێت تینان ئاماژه‌ی به‌وه کرد که شانۆی نه‌ته‌وه‌یی له ساڵی یه‌که‌می ده‌ستبه‌کارکردنیه‌وه کاریان له دوازده تێکستی شانۆیان کردووه. له‌وانه ده له نووسه‌ره‌کانیان کۆچیان دواییکردووه و دوانیشیان له ژیاندان، له کاتێکدا له " وێست ئێند " له‌و سی درامایه‌ی که پێشکه‌شیان کردووه ته‌نها سێ دانه‌یان به‌ر له ساڵی 1950 نووسراون.
کاریگه‌ری لاورێنس ئۆلیڤه‌ر له‌سه‌ر شانۆی نه‌ته‌وه‌یی.
لاورێنس ئه‌لیڤه‌ر
سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاری شانۆی نه‌ته‌وه‌یی به سه‌رپرشتی که‌سێکی ناسراوی خاوه‌ن ئه‌زموونی وه‌ک لاورێنس ئۆلیڤه‌ر سه‌ره‌تایه‌کی گرنگ بوو، ئه‌و هه‌تا بۆی بکرایه پرۆڤه‌کانی به‌سه‌ر ده‌کردووه و وزه و ووره‌ی به ئه‌کته‌راکان ده‌دا. ئه‌مه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که شانۆی نه‌ته‌وه‌یی ڕۆژ له دوای رۆژ بینه‌رانی زیاتر بێت. له ساڵی 1964 بۆ فرۆشتنی پسۆڵه‌ی بینینی شانۆگه‌ری ئۆتێلۆ خه‌ڵکانێکی زۆر بۆ کرینی بلێت زیاتر له 48 کاتژمێر له ڕیز وه‌ستابوون. بلآوکراوه‌کان ئه‌وه‌یان ڕاده‌گه‌یاند که بینه‌ران لایان گرنگ نیه که پسۆڵه به چه‌نده به‌ڵکو ئه‌وه‌یان لا گرنگ بوو که ده‌ستان که‌وێت. لای بینه‌ران وا بابوو که خراپی شانۆی نه‌ته‌وه‌یی له‌وه‌دایه که پسۆڵه ده‌ست ناکه‌وێت. په‌یامنێنری ڕۆژنامه‌کان به‌رده‌وام شه‌و تا به‌یانی وێنه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌یان ده‌گرت که بینه‌ران به چ ووره و ئاره‌زووه چاوه‌ڕانی ئه‌وه‌ن که نۆبه‌تیان بێت و بلێت بکڕن، هه‌تا زۆر له به‌رپرسکانی ولآت بلێتیان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت.
بێگومان ئه‌م هه‌موو گۆڕانکاری و پێشکه‌وتنانه به هۆی لاورێنس ئۆلیڤه‌ره‌وه هاتنه ئاراوه، ئه‌و هه‌میشه له پشت که‌والیس و شانۆکه‌وه چاودێری به‌رهه‌مه‌کانی ده‌کرد، توانای ئه‌کته‌ره‌کانی هه‌ڵده‌سه‌نگاند، ناو به ناویش ده‌هات وانه‌ی ده‌گووته‌وه و گفت و گۆی له‌ته‌ک ئه‌کته‌ره‌کاندا ده‌کرد. بینه‌رانی بیگانه له ڕێگای ڕۆژنامه و بڵاوکراوه بازرگانیه‌کانه‌وه زیاتر به شانۆی نه‌ته‌وه‌یی لاورێنس ئۆلیڤه‌ر ئاشنا بوون و به‌ردوام گه‌شته‌کانیان بۆ بینینی شانۆگه‌ریه‌کان له فره‌بووندا بوو، بۆ نموونه که ئه‌مه‌ریکیه‌کان بیستیان که شانۆگه‌ری "ئۆ نێل" پێشکه‌ش ده‌کرێت گه‌شتی بۆ کۆمه‌ڵیان بۆ له‌نده‌ن ده‌کرد.
***
کورته‌یه‌ک له ژیانی لاورێنس ئۆلیڤه‌ر
لاورێنس کیر ئۆلیڤه‌ر له 22 ی مانگی مه‌ی 1907 له دورکین له دایک بووه. له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا له خوێندگای شانۆ ده‌ستی به خوێندن کردووه و له ساڵی 1922 وه کاری ئه‌کته‌ر له‌سه‌ر شانۆ ده‌رکه‌وتووه. له ساڵی 1962 تا 1973 به‌رپرسی شانۆی نه‌ته‌وه‌یی بووه. لاورێنس ئۆلیڤه‌ر به مه‌زنترین ئه‌کته‌ری به‌ریتانی سالآنی 1900 داده‌نرێت، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ولیام شاکسپیری به بینه‌رێکی زۆری ناساد، شاژنی به‌ریتالی ئیلزابێت مه‌دالیا وخه‌لآتی که‌سایه‌تی مه‌زنی به‌ریتانی له ساڵی 1947 دا پێبه‌خشی.
لاورێنس ئۆلیڤه‌ر خه‌لآتێکی تایبه‌تی ئۆسکاری پێبه‌خشرا خه‌ڵاته‌که‌ش بۆ باشترین فیلمی بێگانه که فیلمی هێنریکی 5 بوو که خۆی وه‌ك باشرین ڕیژه‌سۆر، ئه‌کته‌ر و به‌رهه‌مهێن بوو. له ساڵی 1948 خه‌لآتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاوی له شانۆگه‌ری هاملێت و ساڵی 1979 خه‌لاتێکی تایبه‌تی ئۆسکاری پێبه‌خشرا ئه‌ویش له‌به‌ر کاره باشه‌کانی و پشتگیری کردنی بۆ خوێندنگای فیلم.
لاورێنس ئۆلیڤه‌ر له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا، له 11 ژولای 1989 ماڵئاوایی له‌م دنیایه کرد.