کێ تەرمى ئەکتەرە هەلواسراوەکانى سەر شانۆ دەنیژى؟

 

📋 حەیدەر عەبدولڕەحمان

زؤريك له ئه کتەرانی ئێمە لەڕۆبۆت یان بوكەڵە دەچن، ناتوانن لەنواندندا چێژت پئ ببەخشن یان بتوروژێنن، چونكە ره گه زەکانى پیرفۆرمانس بوونیان بە كاڵی ماوەتەوە و پئ نەگەیشتوون ، هیچ دەرهێنەرێكیش ناتوانێ ڕۆح بخاتە بەر قالبی تەختە دارێك، كەخوێنی تیا نەبێت

لەو تەختە بێ گیانانە هەن چل، پەنجا ساڵە لەسەر تەختەی شانۆ گەمە دەكەن، بەڵام لاشەی مردوویان هەر بەهەڵواسراوی ماوەتەوە، نازانم چ زەمەنێ دێتە پێشەوە، تەرمی ئەو مردووانەی سەر شانۆ بنێژێ، كە لەڕەسەندا بەمردوویی لەدایك بوونە.