سەدەیەک.. بەسەر یادی پەیدابوونی شانۆ لەکوردستاندا -ئەرسەلان دەروێش
سەدەیەک..
(ئەرسەلان دەروێش)
سەدەیەک..
بەسەر یادی پەیدابوونی شانۆ لەکوردستاندا رەت دەبێت..
له‌و رۆژه‌وه كه لەلایەن قوتابخانەی هەولێری یەکەم (اربیل الاولی) لە سەر قەڵاتەوە شانۆگەری (سەلاحەدینی ئەیوبی) ساڵی 1921 پێشکەش کرا ،
لەو دەمەوە مامۆستا (فوئاد ره‌شید به‌كر) له‌سه‌ر سه‌كۆى ماڵێكى (به‌هێ خانى) ژنى (شێخ مه‌حمود)ى نه‌مر كه قوتابخانه‌ى (ئه‌وه‌ڵ)ى تیا دامه‌زرا بوو، یه‌كه‌مین شانۆگه‌ریى هونه‌ریى لەشاری سلێمانی به‌ناونیشانى(عیلم و جه‌هل) له‌ساڵى 1929دا نمایش كرد،
پێشتریش لە چاپ و بڵاوکردنەوەی یەکەمین تێکستی شانۆنامەی کوردی بەناونیشانی (مەمێ ئالان) لە گۆڤاری (ژین) لەشاری (ئەستەمبوڵ) لەلایەن (عەبدولڕەحیم رەحمی یەوە ساڵی 1919 ، تاکو به ئه‌مڕۆ ده‌گات وا سەدەیەکی تەواو به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى شانۆى كوردیدا تێدەپەڕێت ،
له‌م 100 ساڵەدا هونه‌رى وردەوردە ئاشنایه‌تى و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ته‌واوى شاره‌كانى كوردستاندا به‌ستووه، ته‌نانه‌ت له شارۆچكه و هه‌ندێك له گونده‌كانیشدا بایه‌خى وه‌رگرتووه.

چه‌ندین نووسه‌ر و ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و ره‌خنه‌گر و لێکۆڵیارو …هتد تیادا هه‌ڵكه‌وتووه، وێڕاى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵه و تیپ و به‌رێوبه‌رایه‌تى شانۆ و بەشی شانۆ لە كۆلێژ و په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كان كه ئه‌م هونه‌ره‌یان له‌ئامێز گرتووه.
له‌نێو بڵاوكراوه كوردییه‌كانیشدا له رۆژنامه و گۆڤاره ئه‌ده‌بى و هونه‌رییه‌كاندا و له میانه‌ى ده‌یان تێكست و كتێبى شانۆیى وه‌رگێڕدراو و كوردیدا بره‌وى پێدراوه .

شانۆ له ژیانماندا دره‌وشاوه و كارا بووه، ساڵانێكیش ره‌وته‌كه‌ى ئه‌وتۆ نه‌بووه و په‌راوێز خراوه. وه‌لێ زۆر جاریش هه‌ستمان كردووه ئه‌م هونه‌ره خوازراوه، راگوزەر نییه و ره‌گ و ڕیشه‌ى له‌نێو فه‌رهه‌نگ و كەلتوورماندا رۆچووه و وه‌ك شیعر و مۆزیكى كوردى ره‌سه‌نایه‌تى په‌یدا كردووه.ره‌نگه ماوه‌ى سەدەیەک ماوه‌یه‌كى ئەوتۆ نه‌بێت له‌ئاست مێژووى دوور و درێژى شارستانى مرۆیی‌دا، ته‌نانه‌ت به به‌راوورد له‌ته‌ك ته‌مه‌نى ئه‌م هونه‌ره خۆیدا، كه به‌راییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى بۆ بیست و پێنج سه‌ده‌ى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه.

به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش گه‌ر له دیدى ئه‌و وه‌رچه‌رخان و په‌ره‌سه‌ندنه مه‌زنانه‌وه لێى بڕوانین كه قۆناغەکانى شۆڕشى پیشه‌سازیی زانستى و گه‌یاندن و پەیوەندییە گلۆباڵییەکانى تیدا هاتۆته دى، ئه‌وا ماوه‌كه وا كورت و بێ بایه‌خ نییه.
به‌تایبه‌تى كه له نێوان دوو هه‌زاره‌دا و به رۆژگارى شۆڕش و ئه‌زموونه‌كانى فه‌رمانڕه‌وایى حكومه‌ت و خود موختارییهكانى كوردا ره‌ت بووه.
هه‌ر له‌سه‌رده‌مى حكومڕانى شێخى نه‌مره‌وه تا به حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ده‌گات.
بۆیه پرسیارى گرنگ ئه‌وه‌یه، له‌م ماوه‌یه‌دا (شانۆى كوردى) به‌كوێ گه‌یشتووه و چ رۆڵێكى له ژیانماندا گێڕاوه و ده‌گێڕێت؟
ره‌نگه زانیارییه‌كى تازه نه‌بێت گه‌ر بڵێین، شانۆكه‌مان به‌رده‌وام له‌ژێر كاریگه‌ریى و له‌نێو پرۆسه‌ى لاسایى كردنه‌وه‌ى شانۆى گه‌لانى تردا بووه، هه‌ر له‌شانۆى رۆژئاواییه‌وه تا به شانۆى عه‌ره‌بى ده‌گات.
دیاره ئه‌م پرۆسیسه له‌دیدى زۆر له شانۆكارانمانهوه دیارده‌یه‌كى نۆرماڵه و نه‌بووه‌ته جێگاى گازهندهیهكى زۆر، چونكه هێشتا له قۆناغى وه‌رگرتن و بینینه‌وه و سه‌رسامیداین ، له‌ئاست هونه‌رێكى وا نوێ له ژیانماندا كه په‌ره‌سه‌ندنى پابه‌نده به راده‌ى پێشكه‌وتنى ژیاریى گه‌لانه‌وه و زەمینەو كلیل و كه‌ره‌سته‌كانى فه‌راهه‌م نییه له‌به‌رده‌ستى ئێمه‌دا.

ره‌نگه كێشه‌كه هه‌ر له‌وێدا بێت، كه هێشتا له‌م قۆناغه‌دا چه‌قیوین و هه‌ر وه‌رگرین و هه‌وڵى دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى به‌خششه‌كانى ئه‌وانى تر ده‌ده‌ین ، به‌راده‌یه‌ك له‌زۆربه‌ى کاتەکاندا نه‌مانتوانیوه به هۆشیارییه‌كى ره‌خنه‌گرانه‌وه ره‌هه‌نده مێژوویى و هونه‌رییه‌كانى ئه‌و رێباز و ته‌وژمانه راڤه بكه‌ین و ئاستى كاریگه‌ریان بۆسه‌ر واقیعى ژیانمان بنرخێنین.
ئاشكرایه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌پێى بونیادى ئابورى و سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى خۆى ئامرازه‌كانى ده‌ربڕینى هونه‌ریى سه‌باره‌ت به پرس و قه‌یرانه‌كانى دێنێته ئاراوه.
شانۆ له‌رۆژئاوادا به‌درێژایى مێژووى خۆى ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و هاوکێشەیە بووە، هه‌ر له سه‌رده‌مانى گریكه‌وه تاکو به سه‌رده‌مى سه‌رمایه‌دارى پیشه‌سازیى و ده‌رهاویشته ده‌روونى و ئهنتۆلۆژییهكانى ده‌گات ، كه پرسى تهریكى و نامۆبوونى مرۆڤى رۆژئاوایى به‌رجه‌سته كردووه.
ئێمه هێشتا قۆناغى كۆمه‌ڵگه‌ى كشتو‌كاڵى و په‌یوه‌ندى خێڵه‌كى به‌رۆكى به‌رنه‌داوین و له رووى فیكریى و به‌خششه هونهرییهكانمانهوه به قۆناغى ڕۆشنگەریی نه‌گه‌یشتوین! كه‌چى نه‌واى مشت‌ومڕ و دیالۆگى پۆست مۆدێرنه‌مان ره‌ت داوه!!
كورت و كرمانج ئه‌وه‌ى كاكڵه‌ى بابه‌ته‌كه‌یه، پێویسته ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ى خاوه‌نى هۆشیارییه‌كى تۆکمەیە له بەرایدا سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگاكه‌ى خۆی و دواتر به هه‌موو ئه‌وه‌ى له ده‌ورووبه‌رى و له جیهاندا دەگوزەرێت ئاشنا بێت، پاشان ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییه بهێنێته ئه‌نجام كه هۆشیاریى وه‌رگر كارا ده‌كات نەخاسمە سەبارەت بەوەی کە ڕوودەدات.
له ئاكامدا رۆڵى هونه‌رى شانۆ وه‌ك كایه و پێگه‌یه‌كى جه‌ماوه‌ریى هه‌ره كاریگه‌ر له‌نێو بزاڤى رووناكبیریى گشتى كۆمه‌ڵگادا به‌رجه‌سته بكات، ئه‌و بزاڤه رووناكبیرییه‌ى كه گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو رێكهفهكانى ژیاندا پێویستییه‌كى گه‌وره‌ى پێى هه‌یه.
كاتى ئه‌وه هاتووه شانۆكارى كورد، پێگه‌كانى وەرگر لە نێو جه‌ماوه‌رى هونەردۆستی كوردستان دیارى بكات.
خه‌سڵه‌ت و سیما و جۆره‌كانى ئه‌م جه‌ماوه‌ره له میانه‌ى ره‌وشى كۆمه‌ڵایه‌تى و رۆشنبیریى و سیاسى و ئاینى و ئابوورییه‌وه لێك بداته‌وه ، بەمەبەستی دیاریكردنى سیما و گوتارى فیكریى و ئیستاتیكى شانۆكه‌ى.
ئایا ده‌كرێت هەموو جه‌ماوه‌ر به‌یه‌ك ئاستى هۆشیاریى و كاردانه‌وه‌ى هه‌ست و نه‌ستیان ، چەشە و هەڵوێست لە شێواز و ناوه‌ڕۆكى نمایشه‌کان وه‌ربگرن؟ ئه‌دى چۆن لێكیان واڵا بكه‌ینه‌وه و ئاسته‌كانیان جیا بكه‌ینه‌وه؟ به چ پێوانه‌یه‌ك و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك: (چینایه‌تى، ئاینیى، ئایدۆلۆژیى، نه‌ته‌وه‌یى، رۆشنبیریى؟
…)ئایا دروسته په‌یامه‌كه‌مان له چوارچێوه‌ى رۆشنبیریى گشتیدا یان رۆشنبیریى سهراپیگردا بۆ جه‌ماوه‌رێكى گشتى و سه‌راپاگیر پێشكه‌ش بكه‌ین؟ جه‌ختكردنه‌وه‌مان له‌سه‌ر(وه‌رگر) جه‌ختكردنه‌وه‌یه له ره‌گه‌زى سه‌ره‌كى شانۆ و جه‌مسه‌رى یه‌كه‌مى هاوكێشه‌ى سه‌رخستنى هه‌ر پرۆسه‌یه‌كى شانۆیى راسته‌قینه.
به‌ڵام كێ وه‌رگرێكى شانۆیى چاك و هۆشیارمان پێ ده‌به‌خشێت؟
كۆمه‌ڵگا و ئاستی پێشكه‌وتنى ئه‌و جه‌ماوه‌ره دەیهێنێته كایه‌وه؟
یان هزر و پرس و قه‌یرانه‌كان؟
یاخود جیهانگه‌رایى؟
یان ئه‌وه خودى شانۆیه هۆشیاریى و چه‌شه‌ى بینه‌رانى ده‌ورووژێنێت و ئه‌كتیڤى ده‌كات: به ئاراسته‌ى ژیانى خۆى و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى و ئه‌و پرسه گرنگانه‌ى رێڕه‌وى ئێستا و ئاینده‌ى پێوه به‌نده؟لەئێستاشداو وێڕای هەموو کەموکوڕی و تەنگەژەو گللەییەکان و بەبۆنەی یادی تێپەڕبوونی سەدەیەک بەسەر دەرکەوتنی ئەم هونەرە لەکوردستاندا ، ئێمە لەساتەوەختێکی مێژوویداین چ وەک هەستیاریی رەوشی کۆمەڵگای کوردی لە هەموو رکێفەکانیدا ،یاخود وەک دەرفەتێکی لەبار بۆ پێداچوونەوەو هەڵسەنگاندنی ئەوەی کەتێپەڕیوەو چڕ کردنەوەی پوختەی ئەزموونەکە بۆ ئێستا‌و ئایندە ..