شانۆ و پرسەکانی کۆمەڵگای مرۆیی.. نووسه ر:-#ئەرسەلان دەروێش
شانۆ و پرسەکانی کۆمەڵگای مرۆیی..
نووسه ر:-#ئەرسەلان دەروێش
له‌نێوان نادادییه‌ك و نادادیەکی دیكه‌دا، له‌نێوانى روداوێك وروداوێكى تردا، كاته‌كه زۆر له ساته‌وه‌ختی دوودڵی (شا لیر) کورتترە پێش ئه‌وه‌ى بڕیاربدات (کۆردیلیا) لە میراتی مەملەکەتەکەی بێ بەش بکات.
له‌نێوان زامێك و زامێكى تردا، مه‌وداكه له گلێنه‌ى چاو گه‌لێك بچووكتره. ئه‌وى ئه‌مئێستا له‌سه‌ر رووبه‌رى شانۆ گه‌وره‌كه رووده‌دات، به‌و گه‌رده‌لووله بێ به‌زه‌ییه ده‌چێت، كه له داوێنیا گشت شانۆ بچووكه‌كان راپێچ ده‌كات و تێكڕاى ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌پانتاییه‌ك ده‌ره‌خسێنن بۆ وردبوونه‌وه‌وتێفكرین له ئاینده‌و له چاره‌نووس ، نغرۆده‌كات.
پێده‌چێت ئه‌م هه‌لومه‌رجه حه‌تمى بێت و خۆ لێ پاراستنى مه‌حاڵ بێت، چونكه ئه‌وده‌مه‌ى(ژیانى رۆژانه) له رووداو و خوێن و كتوپڕیى سه‌رشار ده‌بێت ، وزه‌ى شانۆ له‌بارده‌چێت و خواستى كۆمه‌ڵگه بۆبایه‌خدان به (شانۆ) نامێنێت.
له‌و حاڵه‌ته‌دا رۆژگاره‌كه، ده‌بێته شانۆیه‌كى زیندوو، شانۆیه‌كى تراژیدى و زه‌مه‌نێكى دیار له‌ناو مێژوودا.
له‌م جۆره شانۆیه‌شدا، په‌یڤ چاره‌نووسه، كردار وه‌رچه‌رخانێكى راسته‌قینه‌یه و هه‌ریه‌ك له ئێمه مه‌حكومه به‌وه‌ى خۆى ناوه‌ڕۆك و نووسه‌ر و ئه‌كته‌ر و بینه‌ر بێت!.
ئه‌وده‌مه، رووداوه سه‌خته‌كان ، هونه‌رى شانۆ رووبه‌رووى ته‌نگه‌ژه‌یه‌كى به‌هێزده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ش سه‌رله‌نوێ گشت پرسیاره گه‌وهه‌رییه‌كان له‌هزرى شانۆكاران، ده‌وروژێنێت: شانۆ چییه؟ پێگه و كاریگه‌ریى له‌كوێدایه؟ پێویسته هه‌ڵگری چ په‌یامێك بێت؟؟
دیاره ئه‌و شانۆكاره‌ى پابه‌سته به كۆمه‌ڵگاكه‌یه‌وه، ناتوانێت شانۆ له په‌یامه‌كه‌ى داببڕێت ، چونكه دووانه‌یه‌كن پێوه‌ستن به‌یه‌كه‌وه، له‌م سه‌رده‌مى گۆڕانكارییه خێرا و ناهاوسه‌نگه‌دا، كه به ئاشكرا نا عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى و گه‌نده‌ڵى و پاشکەشێی یاسا و ده‌یان پرسى تر‌ى ژیاریى و نه‌ته‌وه‌یى له‌ژیانماندا به‌دیاركه‌وتووه.
چون ده‌كرێت، په‌یامه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ى رووبه‌رووبوونه‌وه و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن پێوانه بكرێت.
شانۆ به چ سه‌نگێك ماهیه‌تى به‌رجه‌سته ده‌كات، ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ وه‌ك ته‌ورێك، قاوغه‌كانى ئه‌و ناعه‌داله‌تیانه تێكنه‌شكێت و لێیان وه‌ژوور نه‌كه‌وێت و نه‌بێته كردارێك، كردارێكى راسته‌قینه له ژیاندا ،كه تواناى كاریگه‌ریى و گۆڕانكاریى هه‌بێت.
له‌مێژووى دوورودرێژى شانۆدا، چه‌ندین ساته‌وه‌ختى پڕ له سه‌رسامى هه‌یه، كه تیایدا شانۆ تواناى به‌دیهێنانى په‌یامه‌كه‌ى سه‌لماندووه و رۆڵێكى دره‌وشاوه‌ى گێڕاوه، وه‌لێ هه‌میشه له‌و چركه‌ساتانه‌دا دوو مه‌رجى سه‌ره‌كى زه‌مینه‌ى ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌یان ره‌خساندووه، یه‌كه‌میان بوێرى شانۆ بووه سه‌باره‌ت به رووخاندن و گۆڕینى بونیادى ناوه‌كى خۆى، دووه‌میشیان له ده‌سته‌به‌ربوونى كۆكه‌شێكى دیموكراسیانه‌ى راسته‌قینه‌دا به‌رجه‌سته بووه.
هه‌ردوو مه‌رجه‌كه‌ش یه‌كانگیر و پێكه‌وه گرێدراون، چونكه، ناكرێت شانۆ بونیادى ده‌قگرتوو و نه‌زۆكى خۆى بگۆڕێت و، وه‌ك رووداوێك له‌مێژوودا كارا و كاریگه‌ر بێت ،ئه‌گه‌ر پانتاییه‌كى به‌پیتى ئازادیی بۆ مه‌یسه‌ر نه‌بێت.
شانۆ، هونه‌رێكه كۆت كردن له‌ناوی ده‌بات، گرنگ نییه ئه‌و كۆته ئاوریشمى بێت، (كاتێك شانۆ خۆى له ده‌سه‌ڵات ماره ده‌كات)، یان ئاسنین بێت(ئه‌و ده‌مه‌ى ده‌سه‌ڵات ئابڵۆقه‌ى ده‌دات و دژایه‌تى ده‌كات) گرنگ ئه‌وه‌یه شانۆ بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامه‌كه‌ى خۆى به مه‌رام و ئامانج بگه‌یه‌نێت. پێویستى ته‌واوى به ئازادى هه‌یه. نه‌خاسمه له‌و سه‌رده‌مه‌ى كه په‌شێوى و چه‌وساندنه‌وه و نادادی له ئارادابێت، ئه‌وه‌ش كڕۆكى ته‌نگه‌ژه‌كه‌یه. ئه‌و ته‌نگه‌ژیه‌ى گشت شانۆ چالاك و جدییه‌كان ئابڵۆقه ده‌دات. پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، ئایا چاره‌سه‌ر و به‌رده‌بازى قوتاربوون چییه؟
من پێم وانییه، چاره‌سه‌رێكى ئاماده‌كراوى ده‌رمانئاسا له‌ئارادا بێت. له‌راستیدا له یه‌ك ده‌روازه‌وه شانۆكه‌مان له‌م هه‌لومه‌رجه‌ى ئێستاى ده‌ربازنابێت، به‌ڵكو به‌كۆى ئه‌و ئه‌زموونه جدییانه‌ى سه‌ره‌ڕاى جیاوازیى شێواز و رێڕه‌وه‌كانیان، بوێرانە پرسیاره گه‌وهه‌ریه‌كان دەوروژێنن و باوه‌ڕیان به كاریگه‌رى هونەری شانۆ هه‌یه.