ره‌زم له شانۆدا.. نووسه ر:-#ئەرسەلان دەروێش
ره‌زم له شانۆدا..
نووسه ر:-#ئەرسەلان دەروێش
هه‌روه‌ك چۆن له ژیاندا (ره‌زم) ئاوێنه‌ى گشت جۆڵه و بزاوتێكه و خه‌سڵه‌ت و په‌یوه‌ندى شته‌كان به‌یه‌كتره‌وه دیارى ده‌كات، له‌تێكڕاى هونه‌ره‌كاندا و به‌تایبه‌تى له‌شانۆدا، به‌هه‌مان شێوه (ره‌زم) به‌ڕه‌گه‌زێكى سه‌ره‌كى و ته‌نافى گرێده‌رى ژانه‌ره پێكهێنه‌ره‌كانى نمایشى شانۆیى ده‌ژمێردرێت. بۆیه( ئه‌لكسانده‌ر دین) له كتێبه ناوازه‌كه‌یدا (بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى ده‌رهێنانى شانۆیى)دا، به بنامه‌یه‌كى سه‌ره‌كى و ره‌گه‌زێكى ژیان به‌خش به‌نمایشى ناوزه‌دى ده‌كات و رێژیسۆره‌كان له گرنگى و كاریگه‌رى ئاگادار ده‌كاته‌وه. دیاره له سیفه‌ته بنه‌ڕه‌تى و جیاكه‌ره‌وه‌كانى ده‌رهێنه‌ره شانۆییه‌كان له هونه‌رمه‌ندانى دیكه، هه‌ستكردنه به (ره‌زم) و تواناى دارشتن و راگرتنیه‌تى ، به‌تایبه‌تى كه هونه‌رى شانۆ بۆته‌یه‌كى كۆكه‌ره‌وه‌یه بۆ چه‌ندين ژانه‌رى ئه‌ده‌بى و هونه‌ریى تر كه هاوبه‌شى ده‌كه‌ن له پێكهاته‌ى نمایش و هه‌ریه‌كه له بونیادى خۆیدا ره‌زم و سیستمى داڕشتن و دیدى خۆى له پشته‌وه‌یه‌و ده‌بێت له ئاكامدا سه‌رجه‌مى ئه‌م ره‌زمانه له سیاقى گوتارى نمایشدا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى هرزو و ئیستاتیكادا له‌یه‌ك ره‌زمدا رێك‌بخرێن و یه‌كانگیرببن و بەرجەستەبن.
تێكست، نواندن، دیكۆر و رووناكى و جلوبه‌رگ و موزیك و .... هتد گه‌رچى زاده‌ى هزرو به‌هره‌ى خاوه‌نه‌كانیانن، به‌ڵام ره‌نگدانه‌وه‌ى واقیعى ژیانى مرۆیین، ئه‌وه‌ى له‌ژیانیشدایه وابه‌سته‌یه به‌نه‌زم و سیستمى جوڵه‌ى شته‌كانه‌وه، ئه‌وه‌تا هه‌رله جوڵه‌ى سروشت و هاتن و چوونى رۆژ و شه‌و و به‌دوادا هاتنى وه‌رزه‌كان تاده‌گاته گرژى و كرانه‌وه‌ى سییه‌كان و ترپه‌كانى دڵى مرۆڤ، ره‌زمبه‌ندن و له‌نێوان خێرایى و خاویى وه‌ستاندا له بزاوتدان و مانا وه‌رده‌گرن.
كه‌واتا، ئه‌وه (ره‌زم)ه كه ده‌سه‌ڵاتى خۆى ده‌به‌خشێته گوزارشت له‌سه‌ر شانۆ و هه‌ر ئه‌ویشه جه‌مسه‌ره‌كانى هاوكێشه‌ى پرۆسه هونه‌رییه‌كه به‌ره‌و ئه‌فراندن و گه‌یشتن به‌وه‌رگر راده‌كێشێت، پێچه‌وانه‌كه‌شى هه‌ر دروسته!
له فه‌رامۆش كردنى (ره‌زم)دا كرده شانۆییه‌كه راگوزەرانە ڕێڕەو دەگرێت، واتا ئاقاره‌كانى گوتاره‌كه‌ى ون ده‌بن و سه‌رلێشێواوى و شڵه‌ژان و په‌رت و بڵاوى دێته ئاراوه.
(بولیسلاڤسكى) له كتێبى (شه‌ش وانه سه‌باره‌ت به‌نواندن)، (ره‌زم) به‌سەروەری هونه‌ره‌كان داده‌نێت و پێناسه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێت (ره‌زم تێكڕاى ئه‌و گۆڕانكاریانه‌یه كه له‌نێو كاره هونه‌ریه‌كه‌دا به‌رپا ده‌بن) پاشان ئه‌ومه‌رجه به‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كاندا ده‌سه‌پێنێت، كه پێویسته سه‌رنج راكێشه‌ربن و بینه‌ران به مه‌به‌ست و ئامانجى هونه‌رمه‌نده‌كه شادبكه‌ن.
له‌ده‌ستدانى ره‌زم له دیالۆگدا شێواندنى واتاكان و جوانى به‌هاكانى لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌ده‌ستدانى ره‌زم له جووڵه‌شدا په‌رشوبڵاویى و بێ مانایى و ئاڵۆزیى به‌رهه‌م ده‌هێنێت، بێ ره‌زمى و نه‌گونجانى نێوان موفه‌ره‌ده‌كانى فه‌زاى شانۆش دیسان شڵه‌ژان دروست ده‌كات..
له‌ئاکامدا ئه‌مانه هه‌مووى ده‌بنه هۆكارى دابڕان له‌نێوان نمایش و وەرگردا. هه‌رله‌تێكسته‌وه، هه‌ڵبژاردنى وشه‌كان، دارشتنى رسته‌و بڕگه‌كان، بونیادنانى كاره‌كته‌ره‌كان، ده‌ستنیشان كردنى بیرۆكه و نه‌خشه‌ى هه‌ڵكشانى رووداوه‌كان، جوڵه‌ى فرمانه‌كان و رێزبه‌ندییان.. هتد ، پابه‌ندن به‌ره‌زمه‌وه.
له‌كارى نواندن و تێڕوانین بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى مه‌ودا پێكهێنه‌ره‌كانى كاره‌كته‌ره‌دا، فرمانى ناوه‌كى و ده‌ره‌كى، شێوه‌ى جووڵه و گوزاشت و هه‌ڵچوون. پابه‌نده به دۆزینه‌وه‌ى ره‌زمه‌وه. هه‌روه‌ها ژانه‌ره‌كانى تر‌ى نمایش به‌جێهێنانى ئه‌ركى ستاتیكى و درامى و فیكریان به‌راده‌یه‌كى مه‌زن وابه‌سته‌یه به‌راگرتنى ره‌زمه‌وه
بۆیه پێویسته ریژسۆر زرنگ بێت لە له‌هه‌ستكردن به‌ره‌زم له‌میانەی جوڵه و دیالۆگ و تێكڕاى ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ى له فه‌زاى سه‌ر شانۆ دێنه كایه‌وه و به‌هاوته‌ریبى له‌گه‌ڵ كاكڵه‌ى مه‌به‌ست و دیدى جوانكاریانه‌ى گوتاره شانۆییه‌كه یەکانگیری بکات. بەو جۆرەش کۆی ئەرکەکانی خۆی دەهێنێتەدی سەبارەت بە بونیادنانی میزاج و باری دەروونی و گواستنەوەی دیدو گۆڕینی ڕێڕەوە باوەکانی دیمەن و بونیادنانی رەزمی یەکە کاراکانی پیرفۆرمانس و هەڵکشانی ئالەنگارییەنی بینراوەکان ، بەم تەرزەش (رەزم) لەنێو چنینی وێنە بینراوەکەدا گەشە دەکات و کەمەرکێشی دەکات بەرو ترۆپک و لوتکە..


