ژن له‌شانۆی كوردیدا.. نووسه ر:-#ئەرسەلان دەروێش
ژن له‌شانۆی كوردیدا..
نووسه ر:-#ئەرسەلان دەروێش
ره‌نگه لای زۆربه‌مان شاراوه نه‌بێت، مێژووی شانۆی كوردی مێژوویه‌كی دوورودرێژ نییه، سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م هونه‌ره له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا تازە وا سه‌ده‌یه‌ك تێده‌په‌ڕێنێت ، وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌هه‌ندگه‌لێكی جۆراوجۆری بۆ باس و تاوتۆكردن خستۆته ئاراوه، یه‌كێك له‌و ره‌هه‌ندانه پرسی (ژن)ه، له‌راستیدا پرسی ژن له‌شانۆی ئێمه‌دا له دوو لایه‌ندا خۆی به‌رجه‌سته كردووه، یه‌كه‌میان: به‌شداریكردنی ژنانی هونه‌رمه‌نده له ره‌وتی بزاڤه شانۆیه‌كه‌دا، له‌سایه‌ی هه‌لومه‌رجێكی ژیاریی نەریتخوازی دواكه‌وتوودا .
دوومیشیان: نمایشكردنی ره‌وشی ژیانی ئافره‌تانه له سه‌رئاستی هه‌موو ركێفه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌واو پیاوسالاردا.
سەبارەت بە هه‌ردوو بوارەکەش ژنی كورد بوون و كارایی خۆی سه‌لماندووه.
راسته له‌سه‌ره‌تادا پیاوان رۆڵی ژنانیان له سه‌ر شانۆ نواندووە، به‌ڵام زیاد له نیو سه‌ده‌یه ژنی كورد له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ راوه‌ستاوه و بوێرانه و به‌گیانێكی پڕ له‌هیواو داهێنانه‌وه دەنگ و رەنگ و بەهرەی خۆی بەرجەستە دەکات ،له شاری سلێمانی له‌ساڵی 1930ه‌وه كچانی سلێمانی (له قوتابخانه‌ی زه‌هرا) سه‌ر ئامه‌دبوون ودوو شانۆگه‌ریان به‌ناوی(دایك) و(ئینسان چی بچێنێت ئه‌وه ئه‌دوورێته‌وه) پێشكه‌شكردووه كه ته‌واوی كاره‌كته‌ره‌كانی له‌لایه‌ن كچانه‌وه پێشكه‌شكراوه، پاشان هه‌ر له‌م شاره‌دا توانستی هونه‌ریی و ئه‌كادیمی ژنانی هونه‌رمه‌ندی شانۆكار جارێكی تر سه‌لمێندراوه و ناویان خراوه‌ته سه‌ر تیپ و هۆڵی شانۆیی وه‌ك (هۆڵی به‌دیعه دارتاش)و (تیپی شانۆی هاوڕێیانی گه‌زیزه)و (تیپی هونەری دایکی ئاریان)،ئه‌وه سه‌ره‌ڕای تواناكانی هه‌موو ئه‌و خانمه شانۆكارانه‌ی شاره‌كانی كوردستان لەپارێزگاکانی هەولێرو دهۆک و هەڵەبجەو کەرکووک و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و لەدەڤەرە و پارچەکانی تری نیشتیمان .
ژنی كورد هیچ کات پرسه تایبه‌تییه‌كانی خۆی فه‌رامۆش نه‌كردووه، ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌وبه‌شدارییه جومگه‌یی و بنچینه‌ییه‌دا كه له‌نێو په‌یامی شانۆی كوردیدا له‌پێش راپه‌ڕین نواندوویه‌تی ، له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سه‌ختی شانۆی كوردی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی جینۆسایدی گه‌لی كورد وسڕینه‌وه‌ی ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یدا..
به‌ده‌یان رۆڵ وبه‌رهه‌می ناوازه‌ی سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی ژنان له‌دوای راپه‌ڕین ئاماده‌و پێشكه‌شكردووه، بێگومان ئه‌م پرۆسێسه‌ش نه‌ك به‌ته‌نها سه‌روه‌رییه بۆ ژنی كورد به‌ڵكو به‌سه‌ركه‌وتنێكی بابه‌تیانه‌ش داده‌نرێت له ره‌وشی شانۆی كوردیدا . كارێكی ئاسان نییه له هه‌لومه‌رجێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ختی وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌مه‌ڕئێمه‌دا و له‌ساته‌وه‌ختێكی مێژوویی پڕ له ئاریشه‌و دژواریدا ئه‌م ئاماده‌ییه بێته ئاراوه ، ئه‌گه‌ر بوێرییه‌كی گه‌وره وئیراده‌یه‌كی مه‌زنتری له دوواوه نه‌بێت. هه‌ر ئه‌م بوێریه‌شه زه‌مینه‌ی بۆ ئافره‌تی كورد ره‌خساندووه كه‌له‌ژیانی رووناكبیریی كۆمه‌ڵگاكه‌یدا گۆشەگیرو بێنه‌وا نه‌بێت وده‌نگ وره‌نگی خۆی له‌نێو بینراوه شانۆییه‌كه‌ی كوردستاندا به‌دیاربخات. کەم دەرفەتەشدا پێویستە بەبەرزی و سوپاسەوە رۆڵ و کارایی ئەو خانمە هونەرمەندە شانۆکارانە بنرخێنین کە لەتاراوگەوەو لە ناو تەمتوومانی غوربەتەوە دەستیان لە عیشق و پەیامەکەیان بەرنەداوەو هەردەم بەبەخششی جوانیان بەشداربوون لە بینراوە شانۆییەکەی کوردستاندا.
دروود بۆ خانمە شانۆکارە پڕ هەڵوێست و سەربەرزەکانی بزاڤە شانۆییەکەمان کە بە ئیرادەی بەهێزو بەهرەی بەرزیان نەخشی خۆیان لە هونەری کوردی‌دا درەوشاندووەتەوە..
